KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
رۆژنامەنووسە سویدییەکە لە کۆبانێ بریندار دەبێت
Monday, 20/07/2015, 16:06
2375
بینراوە
چوار سەعات لەمەوبەر یواکیم مێدین، Joakim Medin، لە کوبانییەوە رایدەگەیەنێت کە سەیارەیەکی بۆمبڕێژکراو لە کوبانێ پاش ئەوەی سوروس تەقییەوە. یواکیم بە ئەژنۆی خوێناویی و دەستی سوتاوەوە لە ئەنجامی تەقینەوەکە رزگاری بووە.
یواکیم ئەو رۆژنامەنوسە سویدییەیە کە پێشتر لە لایەن حکومەتی سوریەوە گیرا. پەیەدە توانی یواکیم بگۆڕێتەوە بە ژمارەیەک بەند لەگەڵ حکومەتی سورییدا. یواکیم بەردەوام زانیاریی لەسەر خۆرئاوا ئەدات و لە بارەی کێشەی کوردەوە لەم پارچەیەدا دەنووسێت. ئێستا دیسان چۆتەوە بۆ کوبانێ و دەیەوێت لە نزیکەوە ئاگای لە رووداوەکان و کێشەکە بێت.
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost