KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
هاوڵاتییەکی ئەمەریکی لە ریزەکانی یەپەگە باسی خیانەتی پارتیی و چەکدارەکانی دەکات
Monday, 20/07/2015, 20:55
29621
بینراوە
هاوڵاتییەکی ئەمەریکی بە ناوی جۆردان ماتسۆن کە ئیستا بۆتە شەڕەڤان و لەگەڵ قارەمانەکانی یەپەگە (YPG) شان بەشان دژی چەتە داعشە ئیسلامیەکان شەڕ دەکات، ئەم شەڕەڤانە رایدەگەیەنێت، کارێکی زۆر زەحمەتە هەر کەسێک بیەوێت بێتە ناو یەپەگەوە و دژی داعش شەڕ بکات، لەبەر ئەوەی لە کاتی پەڕینەوە و هاتنیان لەلایەن چەکدارەکانی پارتییەوە رێگرییان لێدەکرێت، هەندێ جاریش ناچار بە پارەیەکی زۆر وەک (رەشوە) رێگەت دەدەن بپەڕێیتەوە.
ئەم شەڕەڤانە کە بۆ دە مانگ هاتۆتە ریزەکانی یەپەگەوە و چەکی هەڵگرتوو، دەڵێت هۆکاری سەرکەوتن و بەرەو پێشەوە چوونی یەپەگە دەگەڕێتەوە بۆ خۆڕاگرییان بۆیە ئەو سەرکەوتنە مەزنانە بەدەست دەهێنن، هەرچەندە چەکی ئاسانیان پێیە لەبەرامبەر چەکە قورسەکانی داعش، هەروەها ئەو چالاکیی و جماجۆڵیی و ئازاییەتیەی کە یەپەگە هەیەتی بەراورد ناکرێت بەراامبەر بەو سستیی و لاوازییەی کە پێشمەرگەکانی پارتیی لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا پیشانیان داوە، بەتایبەتی لە شەنگال
تێبینی: ئەم قسانەی لە سایتی (Liberty Lions) سویدی لەگەڵییدا کردوویەتی و کوردستانپۆست کردوویەتی بە کوردی
https://www.facebook.com
هەروەها لەم ئەدرێسەی خوارەوە بە عەرەبی وەریگرتووە
http://xeber24.org/nuce/76709.html
ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوەش دیمانەیەکی دیکەیە کە کوردستانپۆست بۆ پێناسەکردنی ئەم کوڕە جەنگاوەرە ئەمەریکییە لەمەی خوارەوە وەریگرتووە:
http://www.rferl.org
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost