ڕوونکردنەوەیەکى پێویست: بۆ وتارى وەزیر و وەزارەتە بێ وەزارەتەکەى

Monday, 20/07/2015, 21:52

4373 بینراوە


لە سەرچاوەیەک  لە بزوتنەوەى گۆڕانەوە نەیویست ناوى ئاشکرا بێت ئەم روونکردنەوەی بۆ کاردستانپۆست ناردووە.
لەسایتە بەڕێزەکەتانەوە وتارێک بەناوى (وەزیرو وەزارەتە بێ داراییەکەى ) پەخشکراوە ، پێدەچێت جۆرێک ناحەقى تیا بێت بەرامبەر بە بەڕێز وەزیرى دارایى چونکە بەبەراورد بە پێش خۆى لەم سەردەمى قەیران وناهەموارییە کارگەلێکى زۆر بەرچاویکردووە کە ڕێکخستنى داهاتەکانە کە ئەوەش یەکەمجارە پەى بەکارێکى لەو جۆرە ببرێت لەگەڵ سەدەها کۆسپ و ستەم ، ئەوى پتر مایەى نیگەرانیە ناوهێنانى جەنابى وەزیرى داراییە و لکاندنى بەڕێوەبەرى گشتى بانکە بازرگانیەکانە بەوەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان بێئاگا نیە لە هەڵسوکەوتى ناشایستەى و ئەم خنە خنەى ئێستاشى ، ڕەنگە بەئاسانى تێنەڕپەڕێت ، شاراوە نیە پارەى سلێمانى بۆهەولێر ڕۆشتبێت ، تکایە ئەگەر لەسەر بزوتنەوەى گۆڕانیش بێت کاتیە ، ئەوە بەهیچ جۆرێک بەڕیز وەزیرى دارایى دەستى لە دانانیدا نیە ، ئەوە کاک عومەرى سەید عەلی دایناوە ، چارەسەر ئەکرێت و ناکرێت گۆران باجى هەڵەى مەبەستدار بدات. 
بە دواداچونى کوردستان پۆست : 
سەبارەت بەڕێکخستنەوى داهاتەکات وەک سەرچاوەکە ئاماژەى پێداوە ، ئەوە داهێنانێکى وەزیرى دارایی نیە ، ئەوەتا بەڕێوەبەرى گشتى بانکە بازرگانیەکان لە ژمارە ٤٧٨ى ١٤ى تەموزى ٢٠١٥ ڕۆژنامەى ئاوێنەدا ئەڵیت کە داهات و خەرجى بەپێى ڕێنمایى ژمارە ١٠١٨ ڕێکخراوەتەوە ، کە بەدواداچونمان بۆکرد دەرکەوت ئەو ڕێنماییە لەسەردەمى کابینەى پێشوو وە نێچیرەڤان بەرزانى دەریکردووە. کەواتە کارى وەزیرى دارایى هەردرێژە پێدەرى کارى ئەوانەى پێشخۆیەتى بە هەندێک تەنکە میکیاجەوە . 
هەرسەبارەت بە بەڕێوەبەرى گشتى بانکە بازرگانیەکان ، لە پەیامنێرى کوردستان پۆستەوە ئەم دوو هەواڵەمان پێگە یشتووە : 
١ - هەوار شێخ رەوف بەڕێوەبەرى بانکى بازرگانى گشتى ، ئەچێتە بانکى بابان لە سلێمانى فەرمانبەرێک لەبەرى هەڵناسێت ، لیى توڕە ئەبێت ئەڵیت نازانى من کێم ؟ من بەڕێوەبەرى گشتیم , ناوى ئەنوسێت هەتا سزاى بدات لە کاتێکدا کەئەو فەرمانبەرە کەم ئەندام بووە . 
٢- سەرچاوەیەک لە شارەوانى سلێمانى بە پەیامنێرەکەمانى ڕاگەیاند ، کەوا لە سلێمانى چەند کۆمپانیاى خاوێنکردنى ناوشاره هەیە لەوانە کۆمپانیاکانى ( هەرێم ، شاکار ، گڵاس شتوتگارد ....هتد ) بەڵام زۆر بە زەحمەت چەکى پارەکانیان بە نەختینە لەبانکەکان بۆ خەرج دەکرێت بۆ کرێى ژینگە پارێزەکانیان ، لەگەڵ ئەوەدا هەوار شێخ رەوف هەفتانە لەسلێمانیەوە پێنج سەد ملیۆن دینار ئەدات بەکۆمپانیاى پاپا گروپى خاوێنکردنەوەى هەولێر . لەکاتێکدا وەزیرى دارایى لەسەر بوجەى خودى شارەوانى رەزامەند نیە خەرجى باخچە و سەوزاییەکانى سلێمانى بدرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە