کێبوون ئەوانەی ئیمڕۆ، دەوڵەتی تورکیا(ئاکپارتی) بەداعش ، تیرۆریکردن؟.گرنگە بیزانن

Monday, 20/07/2015, 21:56

2942 بینراوە


کێبوون ئەوانەی ئیمڕۆ، دەوڵەتی تورکیا(ئاکپارتی) بەداعش ، تیرۆریکردن؟.گرنگە بیزانن
لە پۆستەکانی پێشوومدا ، هەندێ لە هاورێیان ،کۆمێنتیان دژی گەلی تورکیان دەنووسی، کە دلگرانیان دەکردم ، بەلام لەگەڵ ئەوەش لە هەستونەستیان دەگەیشتم .
دەمەوێ راستییەک بۆ بەریزان بەیان بکەم ، ئەو ٣٣٠ گەنجە لە ٩٠% لەگەلی تورک بوون و، لەشەهید و بریندارەکانیش لە ٩٠% یان پێکدەهێنا.
بەرێزان ، ئەو گەنجانە ، لە پارووی دەمی خۆیان گرتبویانەوە ، کۆمەکیان بۆ کۆبانێ هێنابوو ، دەیانویست بۆماوەی مانگێک لە کۆبانێ ، بەشداری ئاوەدانکردنەوە بکەن وەک کرێکارێک لەوێدا ، خاکی پیرۆزی کۆبانێ برەنگێنن بە رەنگەکانی پێکەوەژیانی گەلان.
ئەردۆغان ئەوەی پێ تەحەمول نەکرا ، کە چۆن تورک دەبێت بەشداری ئاوەدانکردنەوەی شارێکی کوردان بکات ، ئەو دەیەوێت تورک پشکی هەبێت لە تێکدانی کوردستان نەک ئاوەدانکردنەوە ، بۆیە ئیمڕۆ هەمووی کۆمەڵکوژکردن.
تیرۆری ئاکپارتی ، لە رێگای داعش ، هیچ سنورێکی نەهێشتۆتەوە ، بێ دەنگی دنیاش لەبەردەم ئەو تاوانە گەورانەی ئەردۆگان ، زیاتر دەستکراوەی کردووە، زیاتر هانی دەدات کورد و گەلانی ناوچەکە تیرۆر و کۆمەڵکوژ بکات.
ئەوانەی ئیمڕۆ تیرۆرکران ، ئەوانەن کە دان بەمافی گەلێک دەنێن کە بۆ سەدان ساڵە بنپێدەخرێت ، بۆیە برایان و خوشکان ، چیدیکە گەلانی تورکیا نەفرەت نەکەین بەڵکو دەسەلاتدارانی ئاکپارتی کە نوێنەرایەتی نەژادپەرستی بەناو ئیسلامی فاشی دەکات ، دەبێت ریسوا و نەفرەت بکرێن.
ئیمڕۆ لە سەر تخوبی کۆبانێ دووبارە مرۆڤە ئازا و ئازادەکان ئەوانەی ژیانیان خۆشدەوێت بەدەستی تاریک پەرستان و نەژاد پەرستان خوێنیان تیکەڵ بە ئاخی پیرۆز کرا.

فەیس بوک پەیجی نیاز حەمید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە