نارسیسیسم وعەشیرەی بارزانی

Monday, 20/07/2015, 23:33

3713 بینراوە


مەسعود بارزانی دەڵێ: خەڵکی وەک داعش لەکوردستان جێگەیان نییە!( ١٦/٧/٢٠١٥—رووداونێت).
منیش دەڵێم: نە داعش نە بۆ خۆتوو عەشیرەتەکەت لە کۆمەڵگایەکی دێمۆکڕاتیک وئازادلە کوردستان جێگەیان نییە.نووسراوەیەکی کورتو پڕ ناوەرۆکی  بەڕێز دوکتور ساڵار بەسیرەم لە پەڕآوی کوردستانپۆست خوێندەوە. خۆزگەم خواست کە کورد نەبووبایەم ئەگەر ئەوانن کوردو رزگاریدەری کوردستان. جگە لەوەش قسەکانی بەڕێز دوکتوور عوسمان( ڤیدۆ،کوردستانپۆست)  ئەگەر چی کورتبووبەڵام جەوهەری شۆڕشی بارزانی بەباشی پێکا کاتیك دەڵێ: ئێمە هیچ نەبووین.!ئەوەپیشەی ئەو عەشیرەتەیە، ترۆر، کوشتن، ئاشبەتاڵ، ملکەجکردن بۆ داگیرکار، دروستکردنی زیندان،ئەشکەنجەکردنی تاکی کورد، رادەستکردنەوەی شۆڕشگێڕی کورد،دروستکردنی کۆشکوتەلار. لەبابەتی رێزداریان (د،س،باسیرە) وێنەیەکی مستەفابارزانیم دیت کە چۆن لە کەسایەتی خۆیدا نەتەوەیەک بە چۆک دادەدا دەستی شای ئێران ماچ دەکا.!( ئەوەیە باوکی روحی نەتەوەی کوورد) تۆ بڵێی فس فس پاڵەوانەکانی پاشماوەی ئەو عەشیرەیە ئەو وێنەیان دیتبێ؟ من لەسەر ئەو باوەڕيم لە باشووری کوردستان ئەوانەی کە دژی داعش شەڕدەکەن وشەهید دەبن پێشمەرگەنین. چەکداری بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانین ( دەنا پێشمەرگە لەبێچارەییدا خۆی ناکوژێ)ئەوەندی ئەقڵی من رێگا بدا، پێشمەرگایەتی رێڕەوێکی پڕ لەپرسیارو نەتەوەییە یانی پێشمەرگە دەبێ بپرسێ؟ لەسەرچی من دەبێ شەهید بم.کاری من بەرگری لە حێزبە یان لە خاک ونەتەوەکەم؟ ٢٥ ساڵی ڕەبەقە سنوری سیاسی حیزبی لە نێوان دوودەسەڵاتی کورد کوژدا بەردەوامە رۆژیش نییە کوڕی هەژاران گیانی خۆی فیدا نەکا.
٢٤ساڵە دەسەڵات ئەگەر تێیگیرا باسی هەڵبژاردنو وەرگرتنی دەنگی کورددەکا بۆ قازانجی حیزبی.٢٤ساڵ درۆ، دزی، گەندەڵی،ترۆر...... ئەو خاکەی کردۆتە زەندۆڵستان. کەس هەیە پرسێ کاتێک باسی هەڵبژاردن دەکرێ  ، ئایا باسیش لە کۆمەڵگایەکی هوشیارودوورناس کراوە؟ دێمۆکڕاسی لە ژێر سای ئەو دەسەڵاتەداوەک پەڕۆی شڕی لێهاتووە کە هەرتان وپۆیەکی بەدەست لایەنێکەوە تاڵ تاڵ بووە. هەڵبژاردنی سەختەیان بۆ خۆیان کردۆتە قیبلەی ئاواتی حیزبی. دێوەزمەی کۆڕەوی ئێستێش بەردەگای هەمووماڵێکەکوردی گرتووە کە نەکا هەمیسان خەڵکی هەژار تووشی ئاوارەیی ببێتەوە. سێبەری ئەنفال ئاسمانی ئەو خاکەی بەرنەداوە. نەکا هەمیسان ئەو تڕاژیدیایەمان بۆ دووپات بێتەوە. حەشدی شەعبیش لەوێ ڕاوەستێ بۆ داهاتووی دوای شەڕی داعش. ئایا لەو کۆمەڵگایەدا تاک وریایانە دەنگ دەداو بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەبێ. لەحاڵی حازردا گەنجەکانی ژێردەستی ئەو دێوەزمانە رێگای تاراوگەیان هەڵبژاردوە وتەرکە وەتەن دەبن.!
لەباشوری دیکتاتۆڕزەدەی ئەو خاکە بریندارە باس لە ئۆپۆزیسیون دەکرێ! چەندەم پێ سەیرە! خاکێک کە عەشیرەیەک لەسەرناوی خۆی قەباڵەی بۆ تۆمارکردووە کوا جێگەی ئۆپۆزیسیون دەبێتەوە.؟ بۆ هەولێر سۆئێدە؟ نۆڕوێژە؟دانماڕکە؟ کەرەخنەگرتن بە لێشاوە.لەوەش بترازێ تەنیا یەک سەرهەڵدانی کوردم بۆ وەدۆزە بەرچەسپی عەشیرەگەریو بنەماڵەیی لەسەر نەبێ؟ جگە لە شۆڕشی کورد لە باکورورۆژئاوای وڵات.
عەشیرەی بارزانی بە بێ ڕەچاوکردنی هیچ بنەمایەکی زانستی وکۆمەڵایەتی وڕەگەزی خۆیان بە چین وتوێژێکی جیاواز لە نەتەوەی کورد لەقەڵەم دەدەن. منداڵە کوڕەکانیان جودالە منداڵی کوڕی خەڵک چاولێدەکەن.کچەکانیشیان وەک مرۆڤ چاولێناکەن.لەناو خۆیاندا زاوزوو بەرهەم دێنن وشوورەلەسەرشوورە لەدەوەری خۆیاندا ڕاکێش دەکەن. دەڵێی لەکونی پاشەوەلەدایک بوون! یان شاخوباڵیان هەیە وفریشتەی رزگارین.بە ژنێڕاڵی لەدایەک دەبن. بەچووکی سەرمایەدارن. دیکتاتۆڕەکانی وەک هیتلێروئیستاڵینیش دووچاری ناڕسیسیم دەروونی بوون تەنیا خۆیان دەپەرست.ئاشقی خۆیان بون. ئاشقی منداڵەکانی خۆیان بوون. ئیستالین لەشەڕی دژ بە فاشیسمی هیتلێری هەزاران مرۆڤی بەکوشتداکەچی کچەکەی خۆی هەهەمووکەس خۆشتر دەویست. بەڵام ئەوان بەهێزی لارێی خۆیان توانای ئاڵوگۆڕی مەزنیان لەدەستدابوو.عەشێرەی بارزانی ئەوەشیان پێناکرێ جگە لە هاوەردەکردنی نەهامەتی وبێبەختی بۆ نەتەوەکەمان.هەرشوێنێک لە وڵات بێ بەختی تووش بێ عەشیرەی بارزانی لەوێن.لەهەر شووێنێک ئەو عەشیرەیەی لێ بێ نەهامتی لێ شین دەبێ.( ئەونسکۆیەی کە بەسەرحیزبەکانی رۆژهەڵاتدا هاتووە، بێ بڕیاری تاڵەبانی وبارزانی جێ بە جێ نەکراوە)
ئەو عەشیرەیە ئاشقی خۆیانن،ئاشقی نزیکانی خۆیانن، ئاشقی منداڵەکانی خۆیانن، هەرکردەوەیەکی سیاسی کە ئەنجامی دەدەن بۆ رازیبون ولەززەتی دەروونی خۆیانە، ئاشقی کوردستان نین،ئەو شێوە هەڵسووکەوتانە لە خانەی/ پەریشآن ڕەوانیدا/ جێگا دەگرێ.پرسێکی دەروونناسییە کە سەراپای بەدەنەی ئەو سیستمەدواکەوتوویەی داگرتووە. نارسیسیسم یان پەریشان گەردانی یان پەریشآن رەوانی بەشێکی مەزنی باسوخواستی دەروونناسانەکە لە زانکۆکاندا لەرێگای پسپۆڕوشارەزای ئاکادیمی شیکردنەوەی لەسەرکراوە. لەکۆتایی ئەو باسەی خۆمدا چەند رستەیەک بە وەرگێڕانەوەی فارسی بۆ هەنگوین زمانی کوردی دەکەمە کۆتایی باسەکە کەلە/ ویکی پێدیام / وەرگرتووە.
نارسیسیسم چییە؟
نارسیسیسم یان خۆپەرەستی لەرەوانناسیدا نیشآنەی خۆ خۆشەویستیەکی لەرادەبەدەری شەخسەبە/ خود/ لە هەڵقوڵاوی هەستەکانی دەروونی ئەوکەسەیە. لەرەوانپزیشکی دانارسیسیسمی زێدەڕۆ لەسەربناغەی تایبەتمەندیەکانی ڕەوانی وکەسایەتی لەسەر خۆویستنێکی زێدەڕۆیی بەخۆ وخۆپەرەستیەکی بێ ئەندازەی لەرادەبەدەر پێناسەدەکرێ. کەئەوەش جۆرێک لە ئاڵۆزیەکانی دەروونیە.
فرۆید: لەسەرئەوباوەڕە بووکەزۆرینەی تایبەتمەندیەکانی/ خۆویستن/ بەلەدایک بونی شەخس دێنە سەردونیا. فرۆید یەکەم کەس بوو کە خۆپەرەستی لەگەڵ رەوانکاویدا شی کردەووە.(و: یانی مرۆڤی خۆویست حەوجێی بە توێکاری رەوانی هەیەونەخۆشە).
ئاندرومووریسون دەڵێ: لەسەردەمی گەورەساڵیدا رادەیەکی بەقازانج لەخۆویستن لەشەخسدا هەیە. دەستەواژەی نارسیسیسم لە رەوانناسی تاکە کەسیدا جار جارە لە زانستی کۆمەڵناسیدا بە جێگای دەسەتەواژەی، بێ موڕاڵی،بێ بەرپرسایەتی لە چارەنوسی خەڵکانی دیکە بەکار دەهێنرێ. بۆیە بۆ عەشیرەی بارزانی تەنیا چارەنوسی خۆیان وبنەماڵەکەیان گرینگە. ئەوەی کە گرینگ نییە چارەنوسی مافی کوردە.بۆی باوکی کاک مەسعودبەماچ کردنی دەستی شای ئێڕان زۆر هاسان پشتی لە رێبازی شەهیدان کرد وبەشەولەسنورەکان ئاودێوبوو تا لە ئامریکا سەری نایەوە.

سندوقی کوردستانپۆست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە