بێچووەکانی بنەماڵەی بارزانی هەر لە منداڵییەوە بە درۆ و دزیی و خیانەت دەرس دادەدرێن

Tuesday, 28/07/2015, 22:49

3593 بینراوە


حەزم کرد ئەم نووسینەی لینای کچی سیروان بارزانی کە خاوەنی سێ کۆمپانیا و  ١٢ چاڵی نەوت و ئوتێل و ریستۆرانە، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا دادەنیشێت، بڵاوبکەمەوە، بزانە چۆن هەر وەک باوک و برا و باپیر و کەسوکاری بنەماڵەی بارزانی ئەمیش فێربووە بە ناوی کوردایەتیی و هەستی مرۆڤایەتیی، یاری و بازرگانی بە چارەنووسی گەڵیکی خەوتووەوە بکات، گاڵتە بە خوێنی پێشمەرگەوە دەکەن، ئەم منداڵە  لە ئیستاوە دەرسی ئەوەیان داداوە کە ساختەچیی و درۆزن بێت، دەیەوێت هەستی درۆ بەرامبەر بە پێشمەرگە و شەهیدان دەرببڕێت.  پێشمەرگە، کە لە سەنگەردا دەکوژرێت و پارەی کرێ خانووی نییە ، ئایا نازانێت ئەوە پارەی ئەو میللەت و پێشمەرگانەیە کە خوێنی خۆیان لەو پێناوەدا دەڕێژن و ئەمانیش پارەکەیان دەبەن؟ ئایا نازانێت کە ئەمان خۆیانن، کە تاڵانی نەوت و سامانەکەی دەکەن و دەستیان بەسەر نەوتی کوردستاندا گرتووە، ئایا نازانن پێشمەرگە لە سەنگەردا پاروویەک نانی نییە و ئەمانیش بەو شێوەیە دەژیین؟ ئایا نازانن کە پێشمەرگە پارە و موچەی نەبوو، ئیتر ناتوانێت کرێ خانوو بدات، چونکە بنەماڵەی بارزانیی و دەسەڵاتی کوردی و بەرپرسەکان پارەکە بۆ خۆیان دەبەن، بۆیە خاوەن ماڵ دەکاتە سەری و دەڵێت دەبێت چۆڵی بکەیت؟
نەفرەت لە خۆتان و  لە بنەماڵەتان تا دەگاتەوە مەلا مستەفای باپیرتان.
نەفرەت لە خۆتان لە منداڵتان لە هەموو عەشرەتە هەزار پیاوە ناپیاوەکانتان.
-------------------
لینا سیروان بارزانی ئاوا دەنووسێت:
پێشمەرگەیەک ئەمرۆ شەهید بوو لە میحوەری کەرکوک بە ناوی ( س. م. ) خەلکی دەڤەری گەرمیانە ، لەکاتی هەلگرتنی تەرمەکەی لە لایەن هاورێیانی تەلەفونێک بۆ ئەم شەهیدە سەربەرزە دێت هاورێ یەکی تەلەفۆنە بە خوێنەکەی هەلدەگرێت دەلێ ( ئەلو ئەوە ٥ ی مانگە سوبەی کرێ ی هەردوو مانگەکە نەهێنی مالەکەت لە خانووی فرێ دەدەمە دەرێ) هاورێ یەکەشی تەلەفۆنەکەی داخست بە چاوی پر گریانەوە .
من لێرە وە بە ساحیب خانوەکە دەلێم : پێویست ناکات جارێکی تر تەلەفون بۆ کڕێ ی خانوو بۆ ئەم خانەوادە سەربەرزە بکەیتەوە نە فرەت لە خۆت و خانوەکەت بێت چونکە دیاری من بۆ ئەو خانەوادە خانوێکی دوو هێندەی تۆیە ، سوپاس بۆ خوای گەورە کە دەتوانم خزمەتی خانەوادەیەکی سەربەرز بکەم.
بە شەهیدی سەربەرزیش دەلێم : کاکە سامان گیان بە ئیسراحەت ب خەوە لە مەو دوا کەس تێلت بۆ ناکات بۆ کرێ ی خانوو و کەسیش ناهێتە بەردەرگای منالەکانت هەرەشەی دەرکردنیان لێبکات.
زۆر سوپاس بۆ عەمید پشتوان گەرمیانی کە ئاگاداری ئەو شەهیدە و بەسەرهاتی ئەو شەهیدەی پێ راگەیاندم.
رێزو سلاوی خوشکی بچوکتان بۆ بنەمالەی هەموو شەهیدانی کوردستان.
لینا سیروان بارزانی ...... ٢٠١٥/٤/٥
---------------------------------------------------
------------------------------------------------


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە