کۆچکردنی گەنجان دەستی پاراستن و میتی تورک و بێگانەی تێدایە

Thursday, 07.30.2015, 18:59

3284 بینراوە


په‌یامنیری کوردستانپۆست:
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە نێو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، هۆکاری دیاردەی رەوکردنی گەنجانی پشتڕاست کردەوە، کە ئەو کۆچکردنە بە پلان کراوە، و دەستی دەسەڵاتدارنی کوردیی و داگیرکەرەکانیشی تێدایە، مەبەست لەمەش گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و هەرێمی کوردستانە، کە لەبەرامبەر چۆڵکردنی  ئەو هەرێمە لە کورد، عەرەب جێگیا دەگرێتەوە، پێش ماوەیەکەیش ئەم پلانە بەوە دەستی پێکرد کە موخابەراتی وڵاتانی دراوسێ و بەیارمەتی پاراستن مەسەلەی وڵاتچٶڵكردنیان خستە مێشکی خەڵکییەوە، هەر بۆیە لە کاتی دیارییکراودا لەپەڕی هەرێمەوە بۆ ئەو پەڕی گەنجەکان دەنگیان کردە یەک و ئەو بڕیارە کوشندەیەیان دەرکرد. سەرچاوەکە ئەوەشی باسکرد، کە مه‌سعود بارزانی له‌ ریگایی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ عه‌شیره‌ته‌كانی دەوروبەری بارزانی کۆکردۆتەوە، چونکە ترسی مه‌سعود بارزانی گه‌یشتۆته‌ لووته‌ و ئه‌و ترسه‌ش وای له‌ بنه‌ماله‌ كردوه‌ له‌رێگای لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ كه‌ مسعود خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌ر یه‌ك له‌ سیداد بارزانی و سەباح بارزانی و ره‌وان بارزانی و لیهات بارزانی لە ناو ئەو لیژنەیەکدا بە گەرمی کار دەکەن، تا لاوانی عه‌شیره‌ته‌كانی نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزان و ئه‌و چه‌كدار و كادیرانه‌ی پارتیی كه‌ له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌وه‌ نزیكن به‌شێوه‌یەك هانبده‌ن، کە جه‌مانه‌ی سوور ببه‌سه‌ستن و بكرینه‌ چه‌كداری فیدایی بارزانی، قسەی بارزانییەکان ئەمەیە، کە ئێمەش دەبێت وەکو هەموو هێزەکانی دیکە بەرگی تایبەتی خۆمان هەبێت و لەوانی تر جیابکرێینەوە، بۆ ئەمە به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ دائه‌نریت و هه‌موو هه‌فتەیەك دەبێت كۆبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌نجام بدرێت و لاوانی عه‌شیره‌ته‌كان به‌شێوه‌ی پۆل پۆل ببینیرێن .
كاریكی تری لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌ده‌بیت ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا بارزانییه‌كان ده‌بێت  له‌هه‌موو كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن له‌ كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای سه‌لاحه‌ددین راده‌سپێردرێت كه‌ ئاسانكاری ته‌واو بكات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بارزانییه‌كان و به‌رنامه‌یەكی پوخت  به‌ شێوه‌یەك بێت، تا لاوانی ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ بنه‌ماڵه‌وه‌  ریگایان لێبگیرێت كه‌ كوردستان جێبهێڵن.
 له‌كارێكی تری لیژنه‌كه‌شه‌وه‌ هاتووه‌ بڕێك له‌ پاره‌ ته‌رخان بكه‌ن و په‌یوه‌ندی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئەو قاچاغچییانەدا، كه‌ ده‌ستی بالایان هه‌یه و تاكو  كورده‌ سۆرانییه‌كان كوردستان جێبهێڵن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و لاوانه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن كار ده‌كه‌ن و ئاسانكاریان بۆ بكه‌ن له‌ ریگایی میتی توركه‌وه‌ له‌ پیناو جێهیشتنی وڵات.




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4/5)