ناسین و خەوەری لە چاپدانی کتێبی فەلسەفی_ در برابر متافیزیك

Friday, 31/07/2015, 2:01

3142 بینراوە



بەمجۆرە لە چاپداننی کتێبی " در برابر متافیزیك " بە ئاگاتان دەگەێنین. ئەم کتێبە نووسراوە ئێکی فەلسەفیە و لە دوو کتێب پێکهاتووە. یەکەم کتێب فەلسەفەی ڕشنالیسم یان عەقڵانییەتی ڕێنە دێکارت و ئەلکساندر کۆێرە و تەواوی گرووپی سیستەمی ڕەشنالیسم دەخاتە بەر لێکۆڵینەوە و ڕەخنەیەکی سەخت و تووندی فەلسەفی.
لەم بەشەدا سیستەمی فیکری دێکارت بە تەواووی واژوو دەکرێتەوە. هەروەها فەیلەسوفانی سەدەکانی ناوەڕاست وەکوو قەدیسە کان تۆماس ئاکۆێناس_ ئاگۆستینۆس_ ئانسلم  و هەر وەها ئەوەڵین فەیلەسۆفی ئاڵمانی بە ناووی  لایپ نیتس  و دڕێژە پێدەرانی فەلسەفەی  عەقڵانییەت، دەکەونە بەر ڕەخنەی فەلسەفی و دەزگای فیکری- فەلسەفیەکەیان ڕەت دەکرێنەوە. هەر وا کە دەزانین هەمووی ئەم فەیلەسووفانە و چەند کەسێکیتریش هان لە بەرەی ئایدیالیسمدا کە  نووسەری کتێبی " در برابر متافیزیك " هەمووی ئەمانە بە شێوازی فەلسەفی تایبەتی خۆی واژوو دەکات. ئێنجا هەر لەم بەشەدا فینۆمنی " ڕیبەر " و ڕێبوار و چەند سیستەمی کۆنترۆڵ کردنی کۆمەڵگە دەکەوێتە بەر ڕەخنەی تووند و چۆنیەتی کاریگەری فینۆمنی ڕیبەر لە کۆمەڵگای جیهانیدا دەر دەکەوێت. دیارە کتێبەکە بە تەواووی ئایدیالیسم ڕەت دەکاتەوە و دەشزانین کە ئایینەکان و تەواووی شاخەکانیان، خۆی بەشێکی چکۆلە لە سیستەمی ئایدیالیزمن.
کتێبی دووهەم  یانێ " هەستی خۆ و هەستی ئەویتر " تیزە فەلسەفیەکانی خۆدی نووسەر بەیان دەکات. لەوێدا بە مەسائێلێك وکوو کات (زەمان) _ چۆنیەتی هەستی خۆد _ چۆنیەتی هەستی ئەویتر_ فیکر وەکوو فێنۆمنێکی مادە _ بیگ بەنگی دووهەم ! _ دیل بوونی ئینسان و کۆمەڵگای گشتی مرۆڤەکان _ چۆنیەتی کار کردنی زەمان_ نادرووست بوونی فامی پێکهاتەی جیهان لە هیچ و ...هتد باس دەکات. ئەم کتێبە لە ئیران ئیزنی لە چاپداننی نیە، هەر چەند بە زمانی فارسی نووسراوە_ ئەگەرچی نووسەر خۆی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بەڵام ئەم بەرهەمەی بە زمانی فارسی نووسیوە. بڕیار وایە کە  لە داهاتوودا کتێبەکە وەرگەڕیتە سەر زمانی کوردی، بەڵام لە کوردستانی باشوور زۆر کەس هەن کە ئاشنا بە زمانی فارسین و ئەتووانن بە خۆێندنی ئەم کتێبە لە مەسائێلی زەرووری ئینسان و کۆمەڵگا ئاشناتر بن. ئەم کارە چووارەمین بەرهەمی نووسەرە.
چاپی یەکەمی ئەم کتێبە لە شاری ئۆستۆکهۆڵم ئەنجام درا و لە کاتێکی زۆر زوودایانێ کەمتر لە دوو حەفتە، لە ئامریکا و تەواووی ئۆرووپا لە چاپ درا. لینکی چۆنییەتی بە دەست هێنانی ئەم  کتێبە لە خۆارەوە دادەنین. لە ڕێگای  Createspace و هەر وەها amazon.com  دەتووانن کتێبەکە بە دەست بێنن. نووسینی ناوی کتێبەکە لەم دوو شۆێنانە دەبێ  دەقی خۆارەوە بێت.
نێوی کتێبەکە : Against The Metaphysics
نووسەر: نادر خەلیلی
ژمارەی لاپەڕەکان: ٣١٨
ISBN: 9789188189028
****

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە