مەسعود بارزانی شێت و لێوە و کەفتەی دەسەڵاتە و دوای دوو خۆڵ و دوو ساڵی ناقانونی، هێشتا ئامادە نییە دەست لە سەرۆکایەتی هەریم هەڵگرێت و ئەیەوێت بە هەر جورێک بووە تەنانەت بە هەڵەوەشاندنەوەی پارلەمان، هەر سەروکی هەریم بێت. هەرچەند ویستەکەی دژی قانونیش بێت. ئەو قانون و بەرجەوەندی گەلی کوردی بە لاوە گرنگ نییە، چۆن لە ژیانیدا، سالگەلیکی فرەیە رەزەنی لە ژێر پێ ناوە و تەنیا یەک چتی لە بەرچاوبووە ئەوێش بەرجەوەندی کەسی خۆی و بنەمالەکەی و پارتەکەی بووگە.
ئیمرۆ گەلی کورد لە باشور راماون ئاخۆ پارلەمان و چوار حێزبەکەی ناو پارلەمان ئەتوانن سەربەخۆیانە کێشەی مەسئود و سەرۆکایەتی چارە سەر بکەن یا ئەوانیش وەک پارتەکانی باشور دەستەمۆی پارتی و بنەمالەی بارزانی ئەبن. فرە کەس قسە لە بۆشایی سیاسی ئەکەن و ئەترسن و ئەیژن بۆشایی سیاسی بۆ کوردستان باش نیە. ئەمە فرەتر پارتی دیموکرات هەڵالەی دەکات و ئەیانەوێ خەڵک لە بۆشایی سیاسی بترسن و دەڵێێن کوردستان لە جەنگی دائەشە و کوردستان نابێت بێ سەروک بمێنێت. دەبێ خەڵک بزانن بۆشایی سیاسی باشترە لە ملهۆڕی و دیکتاتوری و خۆسەپاندن . وڵاتێک بێ سەروک بێت باشترە لە سەروکێک کە دژی قانونە . لای کەم مووچە نادەن بە کەسێک کە لە جیاتی خزمەت کیشەیان بۆ دروست دەکات. ئەگەربۆشاییەکەیش دروست بێت، خەڵک فرەتر ئاگا دەبنە وە کە هۆکاری بۆشایی سیاسیەکەیش مەسئود و پارتەکەیە. .ئەم کابرایە ئەمە دە سالە لەو پۆستەیە و هەر لە بیری کێشە دروست کردنە بۆ خەلکی کوردستان و ئامادە نیە لە قانون پەیرەوی بکات مەگەر بە زوری پارلەمان یا شەقی خەلک نەبێت . دەبێ خەڵک برژنە شەقامەکان و بپرسن ئەرێ سەرۆکی خۆسەپێنەر لەم دەسالە چیت کرد بۆ کوردستان کە هەر ئەتەوی خزمەت بکەیت؟! چیت دەوێ لە باشور، ئێمە لە تو و دەسەڵاتی بنەمالەکەت بێزارین، ئێمە تۆمان ناوێت، بڕۆ کوێخای بەرزان بە.
لەم دەسالە چیت کرد ئایا توانیت و هەوڵتدا سپای تورک لە باشور دەر بکەیت یا نۆکەری تورکیەت کرد. تۆ و پارتەکەت بوون خەیانەتتان بە شەنگال کرد و ژن و مندالی کوردتان دا بە ئەنفال . هێزەکانی حێزبەکەت تەنانەت یە ک سائەتیش بەرگریان لە شەنگال نەکرد و هەڵاتن بەرەو دهۆک. ئایا سپای پێشمەرگەت یەک خستەوە؟ ئایا گەندەڵیت بنە بڕ کرد یا خۆت و خزمەکانت لە ناو گەندەڵیدا نوقم بوون؟
ئەگەر بە لای خۆتەوە پێت وایە خزمەتت کردووە،بەڵام خەڵک لە تۆ و پارتەکەت ماندوون، وەڕەزن و ئەلێێن بە پێ قانوون کاتت بە سەر هاتوە و ئیتر قەبول ناکەین بە دیکتاتوریەکەت درێژە بدەیت. باشوری کوردستان وەکۆ ناوی حێزبەکەت نییە کە کاسە لێس و ماستاوچی بن و ئەمە فرەتر لە چڵ سالە، هەر سەروکی پارتیت و کەس زاتی نیە چتێک بێژێت، کە تاکەی واز لە سەرۆکی حێزب ناهێنیت.