هاک کردنی کۆمپیوتەری ئۆتۆمبیل

Friday, 31/07/2015, 23:09

4869 بینراوە


هاک مانای چونە ناو کۆمپیوتەرێک یان سێرڤەرێک لە کاتێکدا کە کەسی هاککەر ڕێگە پێنەدراوە بچێتە ناو ئەو کۆمپیوتەرە یان ئەو سێرڤەرە.

هاک چەندەها جۆری هەیە یەکێک لەوانە هاکی سێرڤەرە،  کەسی هاککەر کونێک دەدۆزێتەوە  لەو کۆدەی لەسەر سێرڤەرەکە دانراوە بۆ نیشاندانی ماڵپەڕەکە، لە ڕێگای ئەو کونەوە هاککەر دەچێتە ناو سێرڤەرەکەوە و دەتوانێت فایلەکان بگۆڕێت یان بیانسڕێتەوە.

جۆرێکی تری هاک هەیە کە بە  دی دۆس  (DDOS) ناودەبرێت ئەمەش بەرنامەیەکی زۆر سادەیە، کاری ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە زۆرترین داواکاری لە ماڵپەڕ دەکات بۆ بینین ئەمەش لە سەرو ئاستی مێمۆری سێرڤەرەکەوەیە بۆیە وا دەکات مێمۆری سێرڤەرەکە تەواو سەرقاڵ ببێت بەمەش سێرەڤەرەکە لە کار دەکەوێت یان جام دەبێت.

جۆرێکی تر لە هاک هاککردنی کۆمپیوتەری ئۆتۆمۆبیلە کە لەم لینکەی خوارەوەدا دەبینرێت.

https://www.youtube.com/watch?t=460&v=3jstaBeXgAs

ئەوەی لەم ڤیدیۆیە نیشان دراوە هەر وا ئاسان نیە، لەبەر ئەوەی تحکم کردن بە کۆمپیوتەری ئۆتۆمۆبیل لە دورەوە جەند پێویستیەکی هەیە وەک  بەرنامەی پەیوەندی کردن و فەرمان ناردن،

ئالەتی sender and receiver communication

"سێندەر" مانای ناردن " ڕسیڤەر" مانای وەرگرتن . کەواتە ئەگەر بتەوێت لەگەڵ کۆمپیوتەری ئۆتۆمۆبیلێک پەیوەندی بکەیت دەبێت سێندەر و ڕسیڤەرت هەبێت.

 سێندەر دەبێت بەرنامەیەکی بۆ بنوسرێت بۆ ناردنی فەرمان وە ئالەتێک کە فەرمانەکە بنێرێت بۆ کۆمپیوتەری ئۆتۆمۆبیلەکە، پاشان دەبێت ڕسیڤەرێکت هەبێت کە فەرمانەکە وەرگرێت، ئەمە ئەو کارەیە کە  کێشە بۆ هاککەر دروست دەکات.

 کەواتە هاککەر دەبێت دەرگایەک بکاتەوە بۆ بەرنامەکەی تا بتوانێت فەرمانەکان بنێرێت بۆ کۆمپیوتەری ئۆتۆمۆبیلەکە، بۆ ماڵپەڕ زۆر ئاسانە لەبەر ئەوەی سێرڤەر هەمیشە کراوەیە، بۆ نمونە چەند پۆرتێک هەیە بۆ بەکار هێنانی سێرڤەر وەک پۆرتی ٨٠، ٢٣، ٤٦٥،١١٠ ئەو پۆرتانەی سێرڤەر پێوستی پێیەتی هەمیشە کراوەن.

 ئۆتۆمۆبیل تەنها یەک شوێنی هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە کۆمپیوتەرەکەیەوە بکەیت ئەویش پێی دەوترێت  OBD  Port .



کەواتە هاککەر دەبێت دوو ئامێری هەبێت:
ئامێری یەکەم دەبێت بتوانرێت ببەسترێت لە پۆرتی ئۆ بی دی  بۆ پەیوەندی کردن
ئامێری دووەم دەبێت تەلەفۆنێکی
GSM ی لێ ببەسترێت بۆ ئەوەی بتوانرێت لە دورەوە پەیوەندی دروست بکات لە ڕێگای تەلەفۆنەوە.




کاتێک ئەم دوو ئامێرەت هەبوو دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە کۆمپیوتەری ئۆتۆمۆبیلەکەوە و فەرمانی پێ بکەیت و تەواوی داتای ناو کۆمپیوتەرەکە بخوێنیتەوە بەم شیوەی لای خوارەوە.


کەواتە ئەگەر هاککەر نەتوانێت ئامێرێک لە پۆرتی ئۆبی دی ببەستێت و تەلەفنۆێکی پیوە شەکل بکات ناتوانێت هاکی ئۆتۆمبیلەکە بکات، بەڵام ئەگەر خاوەن ئۆتۆمبیلەکە ڕێگا بدات ئەو ئامێرانەی لێ ببەستێت کەواتە ئەوە هاک نیە تەنها تاقی کردنەوەی بەرنامەیەکەو هیچی تر.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە