کەس نیە نامە بۆسەرۆک بنوسێت ؟

Sunday, 02/08/2015, 2:12

2573 بینراوە


سەرۆکی ووڵات لەھەمو تاکیکی ئەو وڵاتەی کەخۆی سەرۆکایەتی دەکات لەھەموی زیاتر بەرپرسیارێتی بەردەکەوێت بەتایبەتی لەووڵاتیکدا کە سەرۆک ھەموو دەسەلاتێکی ڕەھای ھەبێت و ھەمو شتێک تەنھا خۆی بێت و تەواوی بریارەکان بەواژووی ئەوەوە بڕۆنە قوناغی جێبەجیکردنەوە  وەک ئەوەی ئیستا لەکوردستاندا ھەیەو سەرۆکی ھەرێم زۆرترین دەسەلاتی ھەیە.
ئێمەی کورد چۆن لە کەسێتی سەرۆک دەڕوانین و چۆن لەگەڵ سەرۆکدا مامەڵەدەکەین ، ئایا لەزھنی ئێمەدا سەرۆک ئەوکەسەیە کەسەرپەرشتی شۆڕش دەکات و ئیتر ئێمە بە سەرۆکی دەزانین  ئەگەر شۆرشەکەیشی سەرکەوتو نەبیت، یان کارەکتەرێکی پلە یەکی حیزب خۆی دەکاتە سەرۆک و ئێمەش ناچارانە قبولی دەکەین ؟
کێ سەرۆک ھەڵدەبژێرێت ، ئێمەلەرێگەی سندوقی دەنگ دانەوە یان لەرێگەی چەپڵە رێزانەوە ؟ یان واقیعێک خۆی فەرزدەکات بەسەرماندا کەسەرۆکی حیزب دەبێت سەرۆکی ھەموومان بێت و لەدوای خۆیشی سێ بەرەکەی بۆھەمیشە لەسەر کورسی حکومکردن بەردەوامبێت ؟!
سەرۆکەکانی ئێمە، سەرۆکی وڵات ، سەرۆکی حیزب ، سەرۆکی خێڵ ، سەرۆکی باندەکان و سەرۆکی لیژنەکانی کوشتن و ..ھتد ، ئەو سەرۆکانەکەن کەئێمە بەسەرۆک ناوزەندیان دەکەێن و لەغیابی ھوشیاری خۆماندا قبوڵیان دەکەین،  یان ئەوان خۆیان شوناسیان بۆخۆیان دیاری کردوەو بەعەنتەریاتی خۆیان ، خۆیان سەپاندوە وئێمەش ناچاری قبوڵکردن دەکەن ؟
سەرۆک کێیەو دەبێت سەرۆک چی کارەبێت و مەھامەکانی سەرۆکایەتی کردن لەئێستای کوردستاندا چیەو لەئایندەدا سەرۆک دەبێت چی بکات ؟  ئایا سەرۆک ھەرسەرقاڵی پێشوازی کردنە لە گروپە بچوکەکانی بازرگانی وڵاتان و جارجاریش سەردانی دەرەوە بکات و لەبونە حیزبیەکاندا ووتار بخوێنێتەوە و ھەندێک جاریش برواتەلای سەرۆکی حیزەکان ؟  یان سەرۆک دەبێت سەرۆکی گەل بێت و جیاوازی لەنێوان مندالێکی پی خاوسی گەرمیان و مندالێکی چاوشینی بادینان نەکات ؟
 سەرۆکەکانی ئێمە، سەرۆکی کۆمار ، سەرۆکی ھەرێم ، سەرۆکی حیزب ، سەرۆکی حکومەت ، سەرۆکی پەرلەمان ، کەی وەک سەرۆک دەردەکەون و لەکام ساتدا ھەست دەکەین جوانن ؟ ئەو کاتەی وینەکانیان ھەمو ڕۆژێک لاپەرەی یەکەمی ڕۆژنامەکانیان داگیردەکات ، یان ئەوکاتەی ئیشکردنی بۆ بەرژەوەندی باڵای میللەت بواری وینەگرتنی پێ نادات ؟
سەرۆک کەی دەبێتە سەرۆک و کەی وێنەیەکی کاریزمی لای ئێمە بەجێ دەھێڵێت و بۆھەمیشە شانازی بە سەرۆکایەتیەکەیەوە دەکەین ، ئەو کاتەی سەرۆک لەپێناوی خۆشگوزەرانی میللەتەکەیدا شەقێک لەکورسیی حکومکردن ئەدات ، یان ئەو کاتەی بۆمانەوەی خۆی لەسەر عەرشی دەسەڵات خۆشنودی میللەت ڕەوانەی دۆزەخ دەکات ؟! 
چی پاشاگەردانی یەکە لەم مەلەکەتەی ئێمە کەس جورئەتی ئەوەناکات تــانامەیەک بۆسەرۆک بنوسێت و پێی بڵی ، سەرۆک گۆێکانت بەتەواوەتی شل بکەو بۆ ئەم به یتە ئاڵتونییەی قانیعی شاعير \" ماڵ و حاڵت بۆچیەئەگەر میللەتت لە زیللەت بژی ، تاجی سەرشۆڕی فرێدە تۆیش وەک میللەت بژی \" 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە