هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی فاشستی تورک بۆسەرخەڵکی کوردستان وپەکەکە..!

Sunday, 02/08/2015, 3:02

2557 بینراوە


بەداوی شکستی ئەردۆغان لەهەڵبژاردن دا و پوچەڵ بوونەوەی خەونی بوژاندنەوەی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و بوون بوسوڵتانی سەدەی بیست ویەک و سەرکەوتنەکانی پەیەدە لە خۆرائاوای کوردستان ڕاکێشانی سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەو گیانبازیە بێ ووێنەیەی شەرڤانانی خۆرئاوا دژی داعش بڕستی لە لەعەقڵیەتی ئیمبراتۆرئەردۆگان بڕی وبەئاشکار ڕایگەیان کەدژی خۆبەڕیوەبردنی خۆرئاوای کوردستان و کانتۆنەکانیەتی و هەموو کارێک دەکات بۆ لەناوبردنی کانتۆنەکان.
سەیرنیە دەوڵەتی فاشستی تورک دژی هەر جۆربزوتنەوەیەکی حەقخوازانەی خەڵکی کوردستان بێت ،کەدەیانەوێت خۆیان بڕیار لەچارەنوس وئایندەی خۆیان بدەن .
هەموو خەونی ئەردۆگان ئەوە بوو چەتەکانی داعش شکست بەکۆبانی و شۆڕشی خۆرئاوابهێنن ،بۆیە هەموو کۆمەک ویارمەتیەکی پێشکەش بەتیرۆرستانی داعش کرد،هەم خۆی ڕاستەو خۆ ،هەم لەڕێگەی بنەماڵەی مافیای بەرزانی و هاوکارەکانیەوە ،بەداخستنی سنورەکان و لێدانی خەندەق ،تائەوەی گیان بازی و بەرخۆدانی کۆبانی و شەرڤانان شکست پێ بهێنیت ،بەڵام هەم خۆی و هەم کۆیلەکانی رۆژداوی رۆژ دوجاری شکس بوونەوەو کۆبانی و خۆرئاوا سەرکەوت و بوە سمبوڵی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا .بۆیە دەوڵەتی فاشستی تورک دوای نائومێد بوونی لە چەتەکانی داعش ،گێڕی پیلانەکەی گۆڕی و چوەناو هاوپەیمانێتی دژی داعش ،کەئامانجی تورکیا تەنهاو تەنها لێدانی پەکەکە و پەیەدەیە ،تا بەناوی جەنگی تیرۆر تۆڵەی شکستەکانی لە پەکەکەو پەیەدەو هەدەپەبکاتەوە .
بۆردومانەکانی بناری قەندیل و گوندەکانی ئەو ناوچەیە ،جگە لەوەحشیەتی تورکیاو هەوڵدان بۆ گواستنەوەی شکستەکانی هیچ شتێکی تری لێ بەرهەم نایە .ئایندە ئەو ڕاستیە دەردەخات هەموو پەلەقاژێکانی تورکیا بۆدەربازبوون لەشکست بەسەری خۆیدا دەشکێتەوەو کۆمەڵگای تورکیا دوچاری ئەزمەو قەیرانی زیاتر دەکات و لەم هەوڵەفاشیانەشی دووچاری شکست دەبێت .
بەلام مایەی شەرمەزاری و ڕسواییە ،سەرانی مافیای کوردو بنەماڵەی مافیای بەرزانی ،نەک ئیدانەی دەوڵەتی فاشستی تورکیاناکەن ،کەلەئەنجامی هێرشە درندانەکانی دەوڵەتی فاشی تورک چەندین کەس بە بۆردومانی فاشیستە تورکەکان گیانیان بەخت کرد و دنیایەک زەرەری ماڵیشی بەخەڵک و گەندەکانی ئەو ناوچەیەگەیاندوە بەردەوامی هەیە ،بەلام ئەم مافیایانە دێن ئیدانەی پەکەکە دەکەن و تاوانباریان دەکەن بە تەقاندنەوەی بۆریە نەوتیەکان و دەیانەوێت خەڵکی کوردستان هانبدەن دژی پەکەکە بەوەی زەڕبەی لەژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان داوە .ئەم مافیایانە چەندین ساڵە نەوت دەفرۆشن و کەس نازانێت پارەی ئەو نەوتە بۆکوێ دەچیت ،ئەوەتا کاتێک بەغداد میزانەی هەرێمی بڕێ ،ئەم چەتەو مافیانە نەیانتوانیوە مووچەی مانگێکی فەرمانبەران دابین بکەن .دەیانەوێت ئەوە بکەنە پاساو پەلاماری پەکەکە بدەن وهاوکاری سەرکردەکەیان بکەن لە ئەنکەرەو نوکەرایەتی خۆیان دوپات بکەنەوەو بەردەوام بن لەخیانەت وناپاکیەکانیان.
کاتی ئەوە هاتوە چیتر خەڵکی کوردستان بێدەنگ نەبن لەبەرامبەر ئەم سەرکردە مافیاو خیانەتکارانەداو بێنە دەنگ و شەقامەکان بخرۆشێنن بۆرسواکردنی دەوڵەتی فاشستی تورک و مافیا بەکڕیگراوەکانیان .
هەڵبەت دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچیت بنەماڵەی مافیای بەرزانی بەم دۆخە شاگەشکەن و لەبەرژەوەندیانە ،تاگەورەمافیا مەسعود بەرزانی لەسەر دەسەڵاتی ناشەرعی بمێنێتەوە بەبیانو مەترسی دۆخەکە ،باری نائاسایی ڕاگەیەنێت و درێژە بەنوکەریەکانی بدات بۆ ئەردوگانی سەرکردەیی و بەتاڵان بردنی داهاتی کوردستان و سەرکوت کردنی خەڵکی کوردستان .لەهەر چوار پارچەی کوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە