پارتیی و پاراستن شەڕڤانان لەگەڵ داعش لە یەك ژووردا بەند دەكات

Sunday, 02/08/2015, 23:30

3298 بینراوە


پارتی چەند شەرڤانێكی بیانی كە لەرۆژئاوای كوردستان دژی داعش شەڕیان كردووە بۆ ماوەی 23 رۆژ لەگەڵ داعشەكان بەند دەكات.
دوو شەڕڤانی بیانی بەناوەكانی رۆبێرت لیڤا و مایكڵ فاندا كە هاووڵاتی ئەمریكان وەك شەڕڤان لەنێو ریزەكانی یەپەگەدا شەڕیان دژی داعش كردووە لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان لەلایەن دەزگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەسگیر دەكرێن و لە ژوورێكدا لەگەڵ داعشەكان بەند دەكرێن.
رۆبێرت ماوەی سێ‌ مانگ لە رۆژئاوای كوردستان و لەنێو ریزەكانی یەپەگەدا دژی داعش شەڕ دەكات، بەڵام دوای برینداربوونی دەیەوێت لەرێگەی باشوری كوردستانەوە لەگەڵ مایكڵ فاندا و هاورێییەكدا بگەرێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی ، بەڵام دەستگیر دەكرێت و 23 رۆژ لە زیندانێكی شاری هەولێر بەند دەكرێت.
ئەو دەڵێت : هەرچەندە بە بەرپرسانی پارتیان وتووە كە ئەوان دژی داعش لە رۆژئاوا شەڕیان كردووە بەڵام ئەوان گویان پێنەداوەو لەگەڵ داعشەكاندا لەیەك ژووردا بەندیان كردوون.
ئەو شەڕڤانە روونی دەكاتەوە، دەسگیركردنی ئێمە لە بەندیخانەیەكی سەیر بوو، لەسەرەتادا پێیان گوتین ئێمە ئێوەمان نەگرتووەو كێشەیەك نییەو رەوانەتان دەكەینەوە بەڵام ئەمە 23 رۆژی خایاند.
دەشڵێت: ئێمەیان لە ژوورێكدا بەندكردبوو كە تاوانبارانی تیرۆری تێدابوو. هەرچەند ئێمە بە بەرپرسانمان راگەیاندبوو كە ئێمە دژی داعش شەڕمان كردووەو ئەوە شیاو نییە لە ژوورێك بەند بین كە تیرۆریستی تیدایە بەڵام گوێیان پێنەداین و وتیان شوێنی ترمان نییە.
ئەو شەڕڤانە بیانییە روونیشی دەكاتەوە ئێمە هاتین هاوكاری گەلی كوردی بێ‌ تاوان بكەین، بەڵام تا بێ‌ تاوانی ئێمە دەركەوت 23 رۆژی خایاند و بەرپرسانی هەولێر هیچ خەمیان نەبوو ئێمەو بۆ هاوكاری كردنی كورد هاتووینەتە ئێرەو بۆ ئەوەی ببێت بە وانە بۆ كەسانی تر ئێمەیان سزا دا.
رۆبێرت ئاشكراشی دەكات بە هەوڵدانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی ئازاد بووە داواش لە پارتی دەكات ئەو كەسانەی لە وڵاتانی رۆژئاواوە بۆ هاوكاری گەلی كورد دێن دەستگیر نەكەن، ئەگەر دەشیان گرن بە چاكەی خۆیانەوە لە ژوورێكدا بەندیان نەكەن كە دوژمی تێدایە دەشڵێت : ئەك شت لە حكومەتی كورد داوا دەكەم كە لە چاكەی خۆیانەوە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ نەكەن.
شەڕڤان مایكڵ فانداش كەپێشتر لە هێزی دەریای وڵاتەكەیدا بووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە بەندیخانەكەی هەولێر هەموو ئەو تیرۆریستە داعشانەی هەبوون دەیانزانی كە ئێمە دژی داعش شەڕمان كردووە بۆیە تەواوی مانگی رەمەزان ناچاریان كردین بە زۆر بەرۆژوو بین و رەوشی بەندیخانەكەش زۆر خراپ بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە