ترسی مه‌سعود زیاتر بووه‌، ئه‌گه‌ر نه‌بیته‌وه‌ بە سه‌رۆكی هه‌ریم، نه‌خشه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی داناوه‌

Tuesday, 04/08/2015, 0:20

8406 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست:
سەرۆکایەتی هەرێم لە رۆژی 2-8- 2015دابە بڕیارێكی نهێنی ژماره‌ 47  فەرمانێکی دەریکردووە، لەو بڕیارەدا وا هاتوه‌، کە نیوه‌ی هێزی لیوا تایبه‌تیه‌كانی گولان بگەڕێنەوە بۆ بحركه‌. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی بە کوردستانپۆست راگەیاند، کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا مەسعود بارزانی ته‌واوی هیزه‌كانی ئاسایشی كشاندۆتەوە بۆ ناو هه‌ولێر تاكو رێگا له‌و لیژنه‌یە بگرێت، كه‌ خۆیان ئامادەکردووە بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم، مەسعود ترسی ئەوەی هەیە، ئەگەر هەموو هەوڵەکان بۆ دانانەوەکەی سەرنەگرێت ئەوا کەش و هەوای هەڵگیرسانەوەی شەڕ دەهێنێتە ئاراوە. لەلایەکی دیکەوە دەزگای پاراستن  بە نامەیەکی نهێنی ئاگاداری رێکخراو و لایەنگرەکانی پارتیی کردۆتەوە، بەتاینەت ئەوانەی دەرەوەی وڵات، کە ئەو دەنگانە کۆبکرێتەوە بۆ ئەوەی بەناوی رۆشنبیر، نووسەر، رۆژنامەنووس و نووسەر، تێکڕا واژوو کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی هەموو داوابکەن مەسعود بارزانی بە سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرێتەوە، ئەو سەرچاوەیە وتی: زۆربەی ئەوانە ئەو کەسانەن، کە چەند ساڵە هەموو مووجە و خانەنشینیان لەلایەن پارتییەوە بۆ بڕاوەتەوە، تیاشیانایە خانوو و شێرینی دیکەی لە پارتی وەرگرتووە، لەو بارەیەوە پاراستن نامەی نهێنی ناردووە ئەگەر هەر کەسێک لەوانە ئامادەنەبوو بۆ ئەو گەلەکۆمەکییە ناوی خۆیان بنووسن، ئەوا مووچە و پارەکانیان دەبڕن، هەندێکیشان ڤیدیۆی نهێنیانلای دەزگای پاراستن هەیە کە پێشتر لە کاتی گەڕانەوە و سەردانیان بۆ کوردستان کاری ناشرینیان کردووە و تۆمارکراون، هەموویان ئاشکرا دەکەن، هەندێک لەوانە لە شەرماندا بۆ ئەوەی ریسوا نەبن بەو نازناوەی کە ناسراون ناوی خۆیان نەنووسیوە، بەڵکو ناوی باوکیان نووسیوە تا نەناسرێنەوە. سەرچاوەکە وتی پارە و بودجەیەکی زۆر بۆ کوردانی خۆفرۆش لە ئەوروپا دانراوە، کە پارتیی هەموویانی کڕیوە، زۆربەی ئەو پارانە بۆ کوردەکانی ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەسکەندناڤیا رۆیشتووە بەتایبەت سوید، ئەمانە بۆ رۆژێکی ئاوا بە کاریان دەهێنن، بەمە بنەماڵەی بارزانی توانیوێتی زۆر لەو دەنگانە بێدەنگ بکەن و بۆ رۆژێکی ئاواش بەکاریان بهێنن. کوردستانپۆست سەرنجی خوێنەر بۆ ئەو هەموو دەنگانە رادەکێشێت کە ئیستا ناوەکانیان لە سایتی دەزگای پاراستن (باس نیوز) بڵاوکراوەتەوە و لە ژێر ناوی (رۆشنبیرانی کوردستان داوای مانەوەی بارزانی دەکەن)، ئێمەش هەموو ناوەکان لە دەرفەتێکی تردا بڵاودەکەینەوە تا لە ئەرشیفی کوردستانپۆستدا پاریزراوبێت.
تێبینی: ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە گەنجێکی هەولێرە بزانە چۆن ناڕەزایی و بێزارییان گەیشتۆتە چ  ئاستێک، با هەموو ئەو کەسانەی دەنگیان کۆکردۆتەوە شەرمەزار بن، خۆیان لە بنی پێڵاوی ئەو گەنجەدا ببیننەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە