ساڵی ١٩٨٢ فڕۆکەکانی دەوڵەوتی ئیسرائیل بنکەی ١٧ تەموزی عێراقی بۆردومانکرد کە خەرێکی ئەوەبوو چەکی ناوەکی دروست بکا و هێرش بکاتە سەر دەوڵەوتی جوو. دروست کردنی ئەو بنکە سەربازیە لەوەوە هاتوە کاتی خۆی لەسەردەمی بابلیەکان هەستان بە کۆکردنەوەی هەرچی جوولەکە بوو بۆ مەبەستی کاری سوخرەیی و زۆرەملێی بۆ تەواوکردنی باخچە هەڵواسراوەکان و دواتر لەو مانگی تەموزدا ئەو کارەیان تەواو کرد. دیارە سەدام حوسێن هەمان ئەو هزرەی هەبوو کە ئەیوست لەهەمان مانگدا ئەو چەکە ناوەکیە دروست بکا و جارێکی تر جولەکەی پێ لەناوببردایە. هەر بۆیە جولەکە وەك جاری یەکەم نەکەوتنە داوەکەوەو دەست پێشخەریان کرد و گوورزی جەرگبڕانەیان لەسەدام و هێزەکەی وەشاند. مانای ئەم نمونەیە ئەوەیە؛ شارستانی بابلیەکان هەمان ڕێچکەی فیرعەونیەکانە و لەسەر خوێن و ماندووبوون و کۆیلەکردنی میلەت و گەلانی تر بوە. بۆیە پێئەچی ئەهرامەکان کەوەك باسی لێوە ئەکرێن فیرعەونەکان هێزێکی زۆری سوخرەی لە جولەکەوە بەکارهێناوە بۆ دروست کردنی ئەهرامەکان و دوور نیە هەمان چارەنووسی ئەوەی سەدامی لەدوا نەبێ!!.
فیرعەونەکان شتێکی فیزیکی بەرچاویان بۆ مرۆڤایەتی جێهێشت کەخۆی لە مەزنی ئەهرامەکان ئەبینێتەوە،لە هەمان کاتیشدا فەرهەنگ و کلتووری خۆسەپێنی ،ملهوڕی،دیکتاتۆری هەتا هەتایی بۆ زۆربەی سەرۆك،پاشا،سەرۆك خێڵ و کەسانی تر بەجێهێشت کەخۆیان هاوشێوەی فیرعەونەکان لەگەڵ میلەتان و گەلانی خۆیان و دراوسێکانیان تەواو چەوساوە کرد و کردنیان بە کویلە و ئازادیان لێ سەندنەوە. فیرعەونەکان یەکەم دەستپێکی مێژوویی نووسراو و سەرەتای نووسینەوەی دەستووری دیکتاتۆریەت و کۆیلەکردنی مرۆڤ و چەوسانەوە و زەوتکردنی ئازادیەکانی مرۆڤن. لەمانەوە هیتلەر،موسولینی،فرانکۆ،شاوچیسکۆ،سەدام و جەلال و مەسعود هاتن و جێپێی ئەوانیان هەڵگرت و گەلان و جیهانیان تووشی ماڵوێرانی و شەڕو شەڕانگیزی کرد. نەفرەت لەهەموو ئەوانەی سەرسامن بە دەرهاویشتەی فیرعەونیەکان و گوێکپ و کوێرن لەئاست کلتوور و هزری فیرعەونیزم.
ئەمڕۆ فیرعەون ئەوەندە قێزەوەن بوە لەشارێکی وەك سلێمانی هەرچی هەرچی و پەرچی و مافیای حزب و چەورەی بەردەستی ئەم بەرپرسە نابەرپرسانەی کوردی باشوور، هاتوون فیرعەون ئاسا لەو شارە جوانەی شێخی مەزن و حەزرەتی نالی هەرچی ناشرینی و بەدبەختیە ناشتوویانە و گەنج و هاوڵاتی ئەو شارەیان بەدەردی کۆیلەکانی سەردەمی فیرعەون کردوە. دەبا پێکەوە ئەوەندەی لەبەرزی ئەهرامەکان دۆشداماوین و مووچڕك بە هەموو لەشماندا دێ، ئاوهاش هەوڵبدەین ئەو کلتوورە ناهەموارەی فیرعەونەکان لەقاوبدەین.