ئەی کیژە گەریلای کورد ، ئەی شەرفانانی یەبەکە ، ئەی کیژە پێشمەرگەی شۆخ و شەنگ .

Tuesday, 04/08/2015, 22:53

4174 بینراوە


ئەی کیژە گەریلای کورد
ئەی چیروکی  بەرخودان 
شەرەڤانانی  یەبەکە
ئەی پێشمەرگە
ئەی پاسەوانی
خاکی کورد
ئەی چاو ڕەشی
نازدارنی وڵاتی
کورد
ئەی چاو مەستی
هەندیک شین و
قژی زەردی
توزێک ئاڵوز
ئەی دڵداری 
ئەوینی کورد
ئێوە نەبن
ئێمە  لە کوێن !
ئەی هاوڕێی 
 مەلەوەر و
ئاسک و مامز
ئەی نەبەردی
داعیش بەزێن
چۆن
 وڵاتە ؟
زل هێزەکان
دڵیان دێ
بەتیرۆریست
ناوتان ئەبەن
زمانیان
ڵاڵ بێت 
 بەیەکجاری
 چون  ؟
ئیوەی  بێ ووچان و
ئێوەی 
 خەبات وتێکۆشان
بە خراپە 
ناوتان ئەبەن
ئەی نازانن
لە وڵاتی
 نەژاد پەرست
بەڕەی سوور 
لە بەردەم
 داعیشانە 
ڕائەخەن
ئیسپاتان کرد
داگیر کردنی خاکی
کورد  
خاڵێکی
مەحاڵە
کورد
 یەک پارچەی 
نەخشەی  خاکە
ئەوەی ئیوە 
تۆمارتان کرد 
نە مالیکی و
نە عەبادی
نە هێزەکانی تری
کورد
‌هیچیان
بۆیان نەکرا
بە دەیان شارتان
رزگار کرد
ئەوان
هیچیان
 بۆ  نەکرا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە