- نەفرەتی هەمیشەیی: من سەرەک هۆزەکانی مێژووی تۆم، هەموو جارێک، دەتفرۆشم..پاش چەند ساڵێک دیسان دێمەوە، تۆ نامناسییەوە، چونکە بیرەوەریدانی مێژووت هەمیشە بەتاڵە، دەبمەوە بەرابەرت، تۆ دێتەوە و دەبیتەوە بە نۆکەرم، نەک هەر هی خۆم هەموو جارێک کە دێمەوە، کور و برازا و نەوە و نەتیجەش * لەگەڵ خۆم دێنمەوە، تۆ باشترین رۆڵەکانت دەکەیتەوە بە نۆکەرم، بە نۆکەریان، من چی بکەم، تۆ خۆت نۆکەرخەسڵەتی، ئارەزووت لە کەلەپچەیە، لە ئازادی دەترسی، دەنا من ترسنۆکترین تاکی کوردم، دەیان پشتە درۆت لەگەڵ دەکەم و تۆ هەر تێناگەی، پێت رادەبوێرم تیناگەی، موچەت دەبڕم تێناگەی، لە کۆشکی سەر بەفەلکدا دەژیم تێناگەی، هەر لەپڕێ منتان هێنایەوە و منتان کردەوە بە ئاغای خۆتان تیناگەی، سوارتان دەبم تیناگەی، سەر زەوی و بن زەوی ئەم بەشە لە کوردستانتان خستۆتە ژێر دەستمەوە و دەیفرۆشم وتێناگەی، من چیم، ئەندامانی حزبەکەی من چین، بووینەتە خاوەنی چارەنووسی تۆ؟!!، ئێمە خەڵکانی نەخوێندەوار، خورافی، بەدسیفەت، نمەک نەناس، شەروال پیس و.....هتد، ئێ تۆ بۆ دەبیتەوە بە نۆکەرم؟ بۆ مندالەکانت دەنێرت بۆ بەرەکانی ئەو جەنگەی من هەڵمگیرساندوە؟! ژیانی من لە خوێن و سووتان و جەنگدایە ....بۆتێناگەی؟! بۆ تێناگەی؟!
- من ساڵی ١٩٤٦ قازیم بەجێهێشت و لە سێدارەیان دا.
- لە ٦٠کاندا موعینی و هاورێکانی کە لەهەرە دڵسۆزەکانی نەتەوەبوون، بەدەستی من کوژران.
- ساڵی ١٩٧٥ بەیەک ووشە ( ئاش باتاڵ) م بە ئێوەکرد و نەتەوەکەمان لە نەهامەتی و شکستی دەروونی ١٠٠% دا جێهێشت و من چووم بۆ خزمەتی شای ئێران و دانەویمەوە قاچی ماچ بکەم بەڵام ئەو لەبەر نەخۆشی من و تەمەنم دستی درێژ کرد و منیش دەستیم ماچ کرد. دکتۆر مەحمود شایەتیداوە.
- کە شۆرشی گەلانی ئێران هەڵگیرسا من باماندایەوە و بووم بە پاسداری موەقت (کە جۆرێکە لە سیغەی موەقت)، پێش هێزەکەیان کەوتم و شەری ٢٠ شەو و رۆژەی سنەم بەڕێوەبرد، پیاوانە بەرێوەم برد، ناسری سەلیمی** لە کاتێکدا چاوبەستراو، سەربەرزانە تەماشای خۆری دەکرد، بەگولەی ژێ سێی من گیانیم وشک کرد، کاک فوئاد، کە فرە خەڵک دۆست و شۆڕشگێڕ و کوردپەروەر بوو، لە پیلانێکی (دەستچنی من) بە شارەزایی کۆنەساواکێکی وەک پژمان***، کە بەتایبەتی و بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە فەرەنساوە بانگهێشت کرابوو و بە سەرپەلیی (حسین فەیل)****لە بۆسەیەکدا کوشتمان.