رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌واڵێكى سایتى باس نیوز

Monday, 08.10.2015, 13:16

6328 بینراوە


دوانیورۆى ئیمرۆ 9/8/2015 سایتى (باس نیوس) بابه‌تێكى له‌ ژێر ناوى ((قادر عزیز:: بارزانى ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك)) بڵاوكردۆته‌وه‌ ، دواتریش (سپى میدیا)ش هه‌مان هه‌واڵى بڵاوكردۆته‌وه‌ ، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك بكه‌ن ، یا من دورونزیك هیچ لێدوانێكى له‌م جۆره‌م دابێ ، یا ئه‌و هه‌واڵه‌ و ناوه‌رۆكه‌كه‌ى هیچ راستیه‌كى تێدابێت ، بۆیه‌ به‌ هه‌موو لایه‌كى راده‌گه‌ینم ئه‌مه‌ هه‌واڵێكى ته‌واو هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و دوره‌ له‌ راستیه‌وه‌ ، به‌ باس نیوز و ئه‌وانه‌ى له‌ پشت باسنیوزه‌وه‌ ده‌ڵێم شه‌رمه‌ بۆ ئه‌و چه‌واشه‌كاریه‌ و كاك مه‌سعودیش هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه‌ نابێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى هه‌رێم ، به‌ڵكو ئه‌وان به‌و هه‌ڵوێستانه‌یان زیان به‌ خودى كاك مسعود و پۆسته‌كه‌شى ده‌گه‌یه‌نن. له‌ كۆتایدا به‌ هه‌موو لایه‌كى راده‌گه‌یه‌نم ئه‌و په‌یجه‌ى كه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌ى تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ته‌نها په‌یجى خۆمه‌ له‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك و هه‌ر په‌یجێكى تر له‌ فه‌یس بووك به‌ ناوى من شت بڵاوبكاته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌.

قادر عزیز
سكرتێرى گشتى حیزبى ئاینده‌ى كوردستان
8/9/2015
په‌یجى تایه‌به‌ت به‌ خۆم:

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر