تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتییەکە کارێکی تیرۆرستییە

Tuesday, 11/08/2015, 0:29

3821 بینراوە


رووداو - هەولێر
رێبین هەردی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی تەقاندنەوەی بۆریە نەوتییەکەی کوردستان-جەیهان نووسیویەتی" شەرمە بۆ پەکەکە بگاتە ئەم ئاستە ناشرینەی کردار کە هیچ ناوێکی نییە جگە لە تیرۆریستی".
لەبەشیکی قسەکانیدا رێبین دەڵێ: " راستتان بوێت تێناگەم، جاریک وتیان درۆیە و کەچی ئەوترێت راستە، بە عەقڵدا ئەچێت هیزێکی کوردی خۆ بە نەتوەییزان بزانێ لەم هەموو هەڵبژاردنانەدا کە لەبەردەمیدا بچێت بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان بتەقێنێتەوە، ئەمانە چۆن بیر دەکەنەوە بۆ خاتری خوا وەڵاهی شەرمە بۆ پەکەکە بگاتە ئەم ئاستە ناشرینەی کردار کە هیچ ناوێکی نییە جگە لە تیرۆریستی".
ئەو قسەییەی رێبین هەردی لەدوای تەقاندنەوەی بۆری نەوتی کوردستان-جەیهان دێت، کاتێک هێزی پاراستنی گەل HPG، کە باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستانە لەسەر ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بەرپرسیارییەتی تەقاندنەوەی بۆرییەکەی لە ئەستۆگرت.
نوسەر، رەخنەیەکی زۆر لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەگرێت دەڵێت: "کوردستانی باشوور خۆی دۆخی زۆر جوانە بێتە سەر ئەوەی برادەرانیPKK زیانی لێبدەن؟ ئەمە چ بیرکردنەوەیەکی ناشرینە بۆ خاتری خودا، کێشەت لەگەڵ تورکیا هەیە هیچت لە دنیادا نەدۆزیەوە بۆری نەوتی کوردستان نەبیت بیتەقێنیتەوە، وەڵاهی شەرمە بەڕاستی شەرمە".
لەکۆتایی قسەکانیدا رێبین دەڵێت:" هیوادارم هەواڵەکە راستنەبێت، گەر راستیش بێت، هیوادارم هیچی ترسناکی لێنەکەوێتەوە، هیودارم پیاوی عاقڵ و دڵسۆز لەو هێزەدا مابیت و بزانیت کە ئەمەی کردویانە نەک راستنییە، بەڵکو تاوانیکی گەورەیە".
شەوی رابردوو 31-ی تەمموزی 2015 سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بە تووندی تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتیی هەرێمی كوردستان لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان PKKەوە شەرمەزار کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە