ئەرێ کاکە بەتەما نیت برۆیی!

Wednesday, 12/08/2015, 20:56

2166 بینراوە


لە بەرەی کوردستانییەوە تا ئێستا سەرۆکن بەس نییە؟!
لە دروست کردنی بەرەی کوردستانی کە یەکێتی ئێوەی کردە سەرۆکی، ئێوە تائێستا سەرۆکن، ئێوە ٢٤ ساڵە سەرۆکن، هەم لە دوئیدارەیی هەم لەییەک ئیدارەی. بەس نییە!؟
ئەو هەڵبژاردنەی لە ١٩٩١ تا ئێستا دەکرێت و بەهەر شێوەییەکە ئێوەی کردۆتە هێزی یەکەم و هەندێجار دووەم لە هەرێمی کوردستان (ئێوە بوونە بناخەدانەری ئەو یاسا موفلیسانەی کە هەییە. یەکێتی رازی بوو بەو یاسا سەرۆکایەتییە کە دەسەڵاتی رەهاتان هەبووە.
(بۆ رێز لەو یاساییە ناگری کە خۆت داتناوە) ؟!
بەپێی یاسا ئێوە دوخولی سەرۆکی هەرێمتان تەواو کرد ، بەخێر و بەزۆرداری ٢ ساڵی ترتان بۆ زیاد کرا.
(هەرچەن پێش ئەو دوو خوولە هەر سەرۆک بوون)
ئێستا چیتان ئەوێ بۆ نارۆن؟!.ئێوە خۆتان ئەسەپێنن بەسەر یاسادا.
بەوەش ناوەستن باسی کودەتا وخۆسەپاندن دەکەن گواییە خەدرتان لێکراوە.
پەرلەمانی کوردستان پێنج پارتی سەرەکی لێییە چواریان کە رێژەیی یاسایی و زۆرینەییە ئەڵێ یاسا ئێوەی قبوڵ نییە،ئێوە دەڵێن خۆسەپاندنە.
بەیان نامەکەتان نە سیاسی بوو نە نەتەوەیی بوو نە بەیانامەی کەسێکی سەرۆکێک بوو بەڵکو سنوری خێڵی تێپەر نەکردبوو ، ئەمەتان بۆ کێ نووسیوە؟.
بۆ خەڵک ؟ خەڵک ناتوانێ گوێ لە بەیانامەی بەو شێوە بگرێ.
بەیانامەکەتان بۆ کەسانێکە کە بندەستی ئێوەن وەک سەرکردایەتی یەکێتی و پارتەکانی تر.
چونکە بە مستەوای ئەوان دارێژراووە.
بەڵام لای خەڵک ئەوانە قبووڵ نییە!
مافی خەڵکە!ئێوەی ناوێت ،پێشتریش هەر نەی دەویستن، ئێستاش نایەوێن ، یاساکەی خۆتانیش کەداتان ناوە هەر ئێوەی ناوێت،تائێستا لایەنەکان بندەستان بوون و ئێوەیان پێقبووڵ بووە، ئەوانیش خەریکە دەڵێن بەسە ، مافی خۆت بەزیادەوە بردووە.
بەهیچ شێوەیەک .نە بە یاسا نە بە سازان نە بە خۆسەپاندن نە بە چەواشەکاری نەبە دروست کردنی پشێوی شەر نەبە تەداخولی وڵاتان بوونتان دووبارە بەسەرۆک نە مافتانە وە نەدەشتوانن مافی خەڵک بخۆن.
(وشیاربن خەڵک باکی بەهیچ نەماوە، ئێستاش لەم بارو دۆخە خۆی وەک مردووە، بۆییە لە هیچ ناترسێت).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە