مست لە درێشەی دەگەڕێتەوە

Wednesday, 12/08/2015, 21:26

2092 بینراوە


خوازیاری ئەوە نیم خوێن لە بەر سەربازێ یان پۆلیسێکی توورک و گەریلایەک بڕژێ ، بەڵام قەندیلیش بۆ جیهان و تورکیاو تەواوی ناوچەکە ئیسپاتی کرد ، کە ئەو قەندیلەی بەر لە چوار پێنج ساڵی پێشوو نیە تەنیا و بە ژمارەی چەند هەزار کەسێ بە تەک شاخەکانەوە وەستابێتەوە .
کە سەرکردەکانی قەندیل دەڵێن هێشتا ڕژێمی تورکیای ئاکپارتی فاشی ، زەبری کوشندەی پەکەکەی لە شاخەکان و ئاپۆچیەکانی لە ناو شارەکان ، بەر نەکەوتووە و هێشتا هێرشە پێچەوانەکانمان زۆر زۆر سنوور دارن ، پێیەوە جیهان و وڵاتانی ناوچەکەی ، هێناوەتە سەرسووڕمانەوە وەک بڵێن ئەگەر ئەو پەرچەکردارانە سنوور دار بێت ، ئەدی بەر بڵاوی هێرشە پێچەوانەکان ، ڕژێمی تورکیا بەرەو کوێ دەبات .
من ئێستاش دەڵێم بێدەنگ کردنی چەکەکان و بەرقەرار بوونی ئاشتی تاکە ڕێگایەکی گونجاوی نێوانی کوردو تورکە ، بەڵام مستیش لە درێشەی دەگەڕێتەوە . 
چ درێشەیەک ، هێشتا سنوور دارەو بە بەردەمی جیهان و ناوچەکە و پێیەوە پۆلیس و سەربازەکانی ئەردۆگان چ جەزرەبەی کوشندەیان پێ کەوتووەو درێشەکەش و هێزو کاریگەری دە ئەوەندەی مستەکەی ئەردۆگانە . ئەدی ئەگەر قەندیل زیانەکانی گەریلا لە بەردەم ٤٠٠ هێرشی فرۆکەکانی تورکیا ڕابگەیەنێ کە قوربانیەکانیان بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن . 
ئەخر ڕژێمێکی فاشی تورکیای ئاکپارتی کە گوێ لە ڕەهای دەنگی مللەتەکەی و ڕەهای ئەندام پەڕلەمانەکان و کۆمەڵگای مەدەنی و کۆمەڵگای جیهانی نەگرێ کە بڵێن چەکەکان بێ دەنگ بکەن با بە ئاشتی چارەسەری کێشەی کورد بکەین ، پەکەکەو قەندیل هەقی خۆیانە پێیان بڵێن دە بخۆن . ئەخر قەندیلێ ئەو هەموو پشتیوانیە نێو خۆو دەرەوەی هەبی ، دوو وشەی ئێرەو ئەوێی هەندێ بەرپرسانی ئەمەریکی کە دەڵێن هەق بە دەولەتی تورکی دەدەین بە سنووری دیاری کراو ئەگەر هێرشی پەکەکەی خرایە سەر داکۆکی لە خۆی بکات ، چونکە هێشتا پەکەکە لە لایەن ئەمەریکاوە لە ناو لیستی تیرۆر نەهاتۆتە دەرێ ، چ مانایەک دەبەخشێ .
ئەخر ئەردۆگان ئەتوو لۆ ئەو زەنگەزۆرانەت لە خۆ هەشیار کردەوەو دونیاشت لە سەر 
دژواری ئەو هێزە لە بن نەهاتووەی گەریلا و ئاپۆچیەکان وشیار کردەوە . ئەگەر ئەو ئاگرەت دانەگیرساندبا ، خۆ ئەگەر بشتگۆتبا ، گەریلا چەند هەزار نەفەرێکن بە سەرچیاکانەوە گیریان خواردووە ، لەوانە بوو لۆت بچووبا سەر .
ئەخر ئەمەریکاو ئەوروپاو ڕوسیاو تەواوی جیهانی مەدەنی کە بە چاوی خۆیان جەزرەبەی پەیەدە بۆ تۆپاندنی داعشەکان دەبینن ، هی قەندیلیش کە هێشتا سنووردارە بەو شێوەی ببینن ، هەڵبەتە دەڵێن مام ئەردۆگان هەزار وشەی هەڵبەستەی تۆ بەوەی کە پەیەدەش دەسکردی پەکەکەیەو لە ڕیز داعشە بۆ ئەوان پولێک ناهێنێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە