ڕۆشنبير و خۆئاوه‌ژووكردنه‌وه‌: هه‌لوێسته‌يه‌ك له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى ليسته ‌"2250ڕۆشنبيره‌كه‌"ى ئه‌م دواييه‌

Wednesday, 12/08/2015, 21:38

5080 بینراوە


كۆمه‌لگاى كورديى له‌هه‌موو ئاستيكيدا (هه‌رچه‌ند باوه‌رى ته‌واويشم به‌شتێك نييه‌ جه‌وهه‌رى" هه‌موو ئاسته‌كان"ى توێژى كۆمه‌لگا تايبه‌تمه‌ند له‌يه‌كدى لێكجودابكاته‌وه‌ له‌ئاستى وجوديدا, به‌پێچه‌وانه‌وه‌, ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ و ناو لێنراوه‌ "ئاستى جيا" له‌ريشه‌دا دابه‌شكارييه‌كى نمايشيى و رووكه‌شه‌ له‌ئاستى رتوشى ورده‌واله‌ى مادديى و مه‌عنويدا), ئه‌گه‌ر وه‌ك عه‌ينه‌ى ژينگه‌يه‌كى ته‌سكتر له‌ ژينگه‌يه‌كى به‌رينتر لێيبڕوانين, كۆمه‌لگايه‌كى به‌سروشت خوددژيه‌ك و خودئاوه‌ژووكه‌ره‌وه‌يه‌و, خودى ئه‌م پێچه‌وانه‌وه‌ستانه‌وه‌يه‌ش له‌روودا زاده‌ى لاهۆش و نائاگايى پێشيمان نييه‌, زاده‌ى ساده‌يى و ساويلكه‌يى نه‌زانيمان له‌زانين نييه‌, به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى به‌رى هۆش و "هۆشيارى" گه‌رانى سۆسيۆلۆژيى فره‌يمانه‌ به‌ناو مه‌فهومى كۆى پانتايى پايه‌كانى هيز و ده‌سته‌لات و جێگيركردنى هه‌موو چه‌شنه‌ مه‌كانه‌تێكى  مادديى و مه‌عنه‌ويمان پارسه‌نگ و چونيه‌ك لێى! خودى ئه‌م گه‌رانه‌ش له‌ ته‌ريبكردن و هاوجێگركردنى كۆى فۆرمه‌كانى ره‌هه‌ندى مه‌كانه‌تى ژينگه‌ى سۆسيۆلۆژيمان گه‌رانێكى به‌سروشت لێكدى ناته‌بايه‌و و به‌رى ريشه‌ى خوددژيه‌كيمانه‌ له‌ ناته‌ندروست گه‌رانمان به‌دواى هاوفۆرمه‌له‌كردنى  ناته‌ريبانه‌ى فه‌همومى دژبه‌رييه‌ مادديى و مه‌عنوييه‌كانمان له‌ئاستى وجوديدا!
بيستمان له‌م دواييانه‌دا باس له‌ واژه‌ى پشتگيرى ساخته‌ و "فێڵ"كرا له‌سه‌ر پرسى مانه‌وه‌ى پۆستى جێگرتووى ئيستاى"سه‌رۆكايه‌تى هه‌ريم", كه‌ تيايدا هه‌ندێك ناولێنراو"رۆشنبير" به‌وهۆيه‌وه‌ "هۆشى جه‌ند ساله‌ى ئاگايى ميژوويى ژينگه‌ى سياسييان", "گوترا", به‌رنه‌شته‌رى "فێڵ و پاشقول"ى سياسيى كه‌وتووه‌ له‌م نێوانه‌دا و تارماى سومعه‌ى پۆپۆليست-ميژوويى بۆدروستكراويان دواجار له‌ئاستى كۆمه‌ڵدا‌ توشى جۆرێك بزڕكان و كورتهێنانى كۆمه‌لايه‌تيى بووه‌! ئه‌مه‌ى تائێره‌يه‌ وه‌ك رووداوێك, هه‌رچى بێت, با ئێمه‌ ناوى لێبنێين "سوكه‌-ده‌ستخليسكانێك" له‌ زارى كه‌سى سێهه‌مى تاك خۆيانه له‌م باسه‌دا, كه‌ ئيدى خۆيان ئاماده‌ن تايتلى "رۆشنبير" پێدراوى"هۆشيارى هۆشى پيشى خۆيان" به‌ واژه‌ى سيمانتيكاى ته‌نيا"فێڵێك" كه‌ناليزه‌ى لاهۆش بكه‌ن و, تا ئاستى ره‌هاى نه‌زانى پارادۆكسيانه‌ ده‌رچه‌يه‌كى زمانيى موتوربه‌ى ئيستاى خۆيان بكه‌ن! با ئيدى له‌و ده‌رده‌ ده‌روونييه ميژووييه‌‌ كوشنده‌يه‌ش بگه‌رێين, كه‌ كۆمه‌لگاى "سنگفراوان هۆشيارى" كورديت له‌ئاستى گشتدا تا ئاستێكى زه‌ق كۆمه‌لگايه‌كى هه‌ميشه‌ پاساوچى, به‌هانه‌چى, پۆزشچى ...هتد بووه‌ له‌ئاستى په‌تى هۆشى دڵدا و ئاماده‌بووه‌ هه‌موو جۆره گه‌مه‌, لادان و ده‌ست شكاندنه‌وه‌يكى" نوخبه‌ويى و ده‌سته‌بژێر" له‌هه‌رئاستيكى سياسيى, كۆمه‌لايه‌تيى, رۆشنبيريى...هتد  بۆسه‌رخۆى و پيگه‌ى رياليزمى زينده‌گى ژينگه‌ى خۆى, به‌ برێك نمايشى رووكارى ريتۆريكاى قسه‌ و دۆجى زه‌غره‌فه‌ى "ره‌فتار پۆشته‌-نوخبه‌ويى" هه‌ندێك, "براگه‌ورانه‌" دواتر به‌ته‌ساموحه‌وه‌ قبولبكات و, تائاستى بێهۆشى و بيرچونه‌وه‌ش خۆى ئاويته‌ى ميهرى جۆريك پۆزش و به‌هانه‌هێناوه‌بكات بۆهه‌ر جۆره‌ ده‌ست بادانێكيان له‌ئاستى تاك و كۆمه‌لدا! 
ئێمه‌ لێره‌دا ته‌نيا چه‌ند پرسياريكى زمانه‌وانيى- پراگماتيكيى ئاراسته‌ده‌كه‌ين و هيجى دى : كئ بوون ئه‌وانه‌ى له‌رابردوودا تايتڵى"رۆشنبير"يان به‌كاراكته‌رگه‌لێكى ژينگه‌ى ئه‌م ناوچه‌يه‌ سه‌خاوه‌تئاسا به‌خشى, كه ئێستا خۆى به‌ئيخلاسه‌وه‌ ئاماده‌يه وێنه‌ى نه‌مه‌تيانه‌ى پێدراوى هۆشى, به‌ ته‌نيا وتراويكى وشه‌ى "فيل" و"نه‌زانين" بۆ داهاتووى ده‌رچه‌ى پێشى, رابردووى پێدراوى پاشى خۆى و محته‌واى تايتلى پێسپێردراويشى توشى دژيه‌كى و سفركردنه‌وه‌ بكات تا ئاستى سيمانتيك-پراگماتيكاى جه‌هل و نه‌زانين به‌رووى ئيمه‌دا?! كێن ئه‌و كه‌س وهاوجمكانه‌ى تايتلى ئه‌م ئه‌ركه‌ قورسه‌ (ڕۆشنبير) ساخته‌ و هه‌رزانفرۆشانه‌ هه‌روا هاكه‌زايى ده‌خنه‌ سه‌رشانى هه‌ندئ "جێنتڵمان و شه‌خسياتگه‌ل", كه‌ ته‌نانه‌ت نه‌ك له‌ ئاستى گشتدا, به‌لكو لانى كه‌م له‌ئاستى تاكيشدا تواناى نييه‌ ئامانه‌تى تايتلى ئه‌م پێسپێردراوه‌ سه‌قامگير- دروست له‌گه‌ل سيماتيكاى تايتڵ خۆى پراگماتيكاتيكيانه‌ هاوكێش بكات?!  ئايا ئه‌مه هه‌روا حاله‌تێكى ئاساييه‌ بۆ ئێمه ‌"پاشخانى هۆشيارى ميژوويى- سياسيى"بۆ ناولێنراو شه‌خسياتگه‌لێكى "نوخبه‌ويى" كۆمه‌لگا گه‌ره‌نتى "مه‌ناعه‌ى مۆراليى- فكريى" بۆ لانى كه‌مى هۆشى ئيستاى ژينگه‌ى زهنيى خۆشى له‌ئاستى تاكيشدا پێنه‌بئ و, ته‌نيا بێت به‌ سيمانتيكاى وشه‌گه‌لێكى په‌تى وه‌ك "فێڵ و له‌ده‌ست ده‌رچوون" پارادۆكسيانه‌ و دژبه‌رييانه‌ هاكه‌زايى خۆى له‌گه‌ل رابردووى تايتلى پێدراوى يه‌كانگير قه‌ره‌بووبكاته‌وه‌ له‌هه‌ر له‌ساتێك به‌رووى ئێمه‌دا ?! ئه‌ى زه‌مان چييه‌‌ له‌ رابردووشدا شه‌خسياتگه‌لێكى"نوخبه‌ويى" له‌م چه‌شنه‌ هاوجۆر و هاوشێوانه‌ت, كه له‌ هه‌ربارێكى ئاكاريدا وه‌ريبگريت دواجار ده‌رده‌كه‌وێت‌ له‌ئاست باگراوندى ميژوويى و فكريى ژينگه‌ى سياسيى كۆمه‌لگاكه‌يدا خاوه‌ن ته‌حه‌فوزێكى فكريى زۆر لاوازن, هه‌رخۆشيان راسته‌وخۆ و ناراسته‌خۆ به‌شێك نه‌بووبێتن له‌ خه‌للاقيه‌تى ئه‌و هه‌موو بێده‌نگى و شه‌رمنييه‌ سياسييه‌ى كۆمه‌لگات له‌ئاست قۆرخكارى و سته‌مى زه‌قى ئێستاى "سياسه‌تى" ناوچه‌كه‌دا ?! ئايا هه‌ر ئه‌و جۆره‌ له ‌"نوخبه‌ى ڕۆشنبير"ى به‌رخۆر," ناسكڕه‌و", بوكه‌له‌ و خود-دژيه‌ك له‌گه‌ل مۆبى"سياسيه‌كان"ى ئه‌م ناوچه‌يه‌ كارخانه‌ى كلتورى"عيرفانيه‌تى" بێده‌نگى و شه‌رمنى ئيستاى به‌شێكى زۆرى گۆمه‌لگان, يان له‌پال توێژێكى تر له‌ "ڕۆشنبير"ى به‌رخۆر, ده‌ستباده‌ر, پاشقولگر و ديسان خود-دژيه‌ك, هه‌ميشه‌ توێژێكى قاز-خه‌سڵه‌تيشت له‌كۆمه‌لگا هه‌يه‌, كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسيى, گروپ, بازرگانيى و حيزبيى بۆماكياجكردنى ده‌ورى خۆيان, به‌مه‌به‌ست و بئ مه‌ست ئه‌مانيش ده‌ستكراوانه‌ هاودروستكه‌ر و قه‌به‌كه‌رى  جۆره‌ها تايتلى وه‌همين له‌م نيوه‌نده‌ فه‌وزاييه‌ ژينگه‌ييه‌دا ?!   ‌
 راستى واژه‌ى ئه‌م "فێڵ و ساخته‌"يه‌ى له‌مه‌ر ليستێكى پشتيوانى زياد له‌" 2000 كه‌سايه‌تى رۆشنير" بۆ ئێستاى پۆستى"سه‌رۆكايه‌تى هه‌ريم" دواى ئاشكرابوونى باسيلێكرا, هه‌رچ نواندن و گه‌مه‌يه‌كى ناولێنراوى له‌پشت بووبێت به‌كۆى گشتيى ناوه‌رۆكى هاتووى, دواجار هه‌موو ئه‌وه‌ى له‌ دووبه‌ره‌ى جياوازدا ناويان هاتووه "رۆشنبير" و ده‌شگوترێت هه‌نديكيان "فێڵ"يان لێكراوه‌, ئه‌مانه‌ هه‌رچى بن,  يه‌ك خالى هاوبه‌ش يه‌كيان ده‌خات, ئه‌ويش دژبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل حه‌قيقه‌تى ناوه‌رۆكى راسته‌قينه‌ى تايتلى رۆشنبير خۆى, كه‌ له‌ ئێستادا و له‌م دونياى سه‌رمايه‌داريه‌ى دواى مۆرديرنه‌دا هه‌تابێت ئاراسته‌ى جوله‌ى ده‌بێته‌ سيبه‌ريكى زياتر نمايشيى, ناوبۆش و ساخته‌ له‌ رياليزمى ژيانى ئێستاماندا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە