مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەم نووسەر و رۆشنبیرە پۆخلانەی دیکەش بناسن

Thursday, 13/08/2015, 21:59

12031 بینراوە


لە سەرەتای ئەم  مانگەدا لە کەمپینێکدا نزیکەی ٢٥٠٠ بەناو رۆشنبیری کورد دەنگی خۆیان کردە یەک، داوایان کرد مەسعود بارزانی بۆ دوو ساڵی داهاتوو وەکو سەرۆکی هەرێم  بمێنێتەوە، ئەم ژمارە زۆرە کاردانەوەی زۆری لێبوویەوە، زۆر کەس لەسەریان نووسی و رەخنەیان لێگرتن.هەڵبەت ئەم کامپینە دەزگای پاراستنی بنەماڵە بەڕێی کردوو و لە سایتی ئەو دەزگایە بەناوی باس نیوزدا بڵاوکرایەوە.ئەم ژمارەیە بۆ پشتگیریی لە دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و پارتیی بوو، لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێوە، ئایا ئەگەر حیزبەکانی دیکەی دەسەڵات بەهەمان شێوە کامپینێک بکەن، هێندەی ئەو ژمارەیەی کە دەنگیان بە پارتیی داوە، لەوە زیاتر نەبێت، ئایا بەو ژمارەیە خۆیان نمایش ناکەن! کەوابوو بەرهەرشیوەیەک بێت زۆربەی زۆری بەناو روناکبیر و رۆشنبیر و بیرمەندی کورد، سەری خۆیان بە یەکێک لەو حیزبانەی دەسەڵاتەوە گرێ داوە، کەم هەن کە شەرەفی قەڵەمەکەی خۆی پاراستبێت.
ئەوەی هانی دام ئەم کورتە نووسینە بنووسم، بڵاوبوونەوەی وێنەیەکە کە کۆمەڵێک پۆخڵەوانی قەڵەمی کوردی، نووسەری کوردی بێشەرم و ناپاک بوو، کە بۆ سەردان چوونەتە  ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا و له‌ ژێر سێبه‌ری وێنه‌‌ی ئه‌تاتوركدا  جوان وه‌ستاون بە شانازییەوە وێنەیان گرتووە.
ئەم خۆفرۆشانە لەو کاتەدایە کە گەلی کورد لە ژێر  فشاری پەلاماردان، گرتن، ئۆپەراسیۆنی سەربازی، کۆمەڵکوژی و بۆردومانی تورکیایە.بۆ ئەوەی گوێ لە ڕێنمایی و فەرمانەکانی سوڵتان بگرن لە باشورەوە بە پارەی دزراوی پەترۆڵ چون، تا باشتر  وانەی خیانەت فێرببن.
ناوەکانی ئەم خۆفرۆشانە وەهایە دەکرێ ئیوەش لێی زیاد بکەن، ئەگەر دەیانناسن، فەرموون ئەوە بەشێکی ناوەکانە تکایە کێ ئەوانی تر دەناسێ با لێی زیاد بکات : عەبدولحەمید زێباری، هێمن لەهۆنی، جەمال حەسەن، خدر دۆملی، ئەحمەد زاویتی، عەبدولکەریم ئەحمەد، عارف قوربانی، سمکۆ محەمەد و ئەمەل جەلال، ئازا حەسیب قەرەداغی و حاكم ئازاد نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان، بۆتان تەحسین سەرنوسەری رۆژنامەی باس نیوزی دەزگای پاراستن و ئازاد عەبدلواحید و......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە