بۆ بێدەنگی

Saturday, 15/08/2015, 15:53

3414 بینراوە


توخوا گیانە بۆ بێدەنگی
لە ژوورەکەت
لە درزی پەردەی پەنجەرەکەت...
سەیریکی خوارەوە بکە
بۆ مالەکانی دەورووبەرت
بۆ گوندو دێهاتەکان
بۆ شارەکان
بۆ یاخی بووەکان
بۆ یار و نەیارەکان
دوور دوور تەماشاکە
تا چاوەکانت حوکم دەکا
بۆ ئەو حەشاماتەی
لەدەوری کۆشکەکەت
هاوار دەکەن
هەریێک بە زوڕنایێ دەژەنن
هەندێکیان بۆت دەگرن
هەندێکیان پێ دەکەنن
هەندێکیان گێل و نەفامن
هەندێکیان ژیرن دەفامن
هەندێکیان درۆزنن
هەندێکیان پاکن
هەندێکیان پیسن چلکنن
هەندێکیان مافیان پیاو کوژن
هەندێکیان بۆکس وەشێنن چەقۆ ژەنن
هەندێکیان کۆیلەن
هەندێکیان سپارتاکۆزن
هەندێکیان ڕەبەنن بێ مال و ژنن
هەندێکیان خاوەنی بیست سۆزانی و
بیست جاریە و چوار ژنن
هەندێکیان بێ مال و مەسکەنن
هەندێکیان خاوەنی ڤێلاوبالەخانە و
چەندین باغ و کێلگەن
هەمە ڕەنگن هەمە چەشنن
......................................
دەلێن گوایە سەفەر دەکەی
بۆ هەتا هەتا لە مالەکەت ئۆغر دەکەی
هەندێک دەلێن نابێ بڕوا
هەندێک دەلێن دەبێ بڕوا
هەندێک دەلێن ئەویش مرۆڤە
وەکو هەموو مرۆڤەکان
خاوەن هەستە خاوەن سۆزە
نە یەسوعە نە سپارتاکۆزە
دەبێ بۆخۆی پشوو بدا
هەندێک دەلێن ئەگەر بڕوا
مالەکانمان گوزەرانمان لێ تێک دەدا
هەندێک دەلێن بە ڕۆیشتنی
ڕۆژگار بەرەو ئاسۆیێکی ترمان دەبا
توخوا گیانە پی یان بلێ
من ماندومە من شەکەتم
چەندین سالە لەجێ کەوتوم من سەقەتم
دەبێ تۆزێ پشوو بدەم
وەک هەموو کەس
تۆزیێک بای
لە پێ ی خۆما بەربدەم
وەک گەشتیاران منیش تۆزێک
لە کەناری دەریاکانا
لە ژێر تیشکی ڕۆژا لێ ی ڕاکشێم
پشوێ بدەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە