کوڕی ڕەش (عەلی قازی) لە چی دەگەڕێ؟

Sunday, 16/08/2015, 16:28

192584 بینراوە


گۆیارۆژی١٦/٨/٢٠١٥ بەڕێز عەلی قازی( کوڕی نەمر قازی موحەممەد) چۆتە ناوپاڕڵمانی کوردستان لە هەولێر( پارڵمانی حیزبەکان). ئەو پارڵمانەی کە دەسەڵات بەزەبری زۆروزەنگ دەستی بەسەردا گرتووە. کاک عەلی قازی لەو پارڵمانەدا سوێندی بە / گۆڕی قازی موحەممەد / خواردووە!چونکە بارودۆخی دەسەڵات شپرزەیەودەبێ چارەسەریەک بۆ ئەو قۆناغە بدۆزنەوە وکێشەکان کۆتایی پێ بێنن.گرفتی سەرەکیش پرسی سەرۆکایەتی هەرێمە. ئەو سەرۆکەش بەسعودبارزانییە کە نەیاری کوردزیاتر لە کورد دەخوازێ هەمیسان وەک سەرۆکێکی گوێ لەمست درێژە بە ئەرکەکانی بدا. جا ئەرکەکانیش چەنەدە بەقازانجی کوردن بڕۆن چاولە کارنامەی دەساڵ سەرۆکایەتی ئەو گێژە بکەن.ئەیاغەکانی تاڵەبانیش خۆش خۆش لە داخی بارزانی پشتیوانی لە حیزبەکانی باکورورۆژئاوادەکەن!
یەک وڵاتم بۆ وەدۆزە گرێبەستی پەنجاساڵەی نەفتی یان بازەرگانی لە گەڵ لایەنێکی دیکە بەستبێ؟ ئەگەریش کرابێ ئەوان دەوڵەتن وئەندامی نەتەوەیەکگرتوەکانن.بە پێی کام ڕاپرسی عەشیرەی بارزانی گرێبەستێکی ئاوامەزن لەگەڵ دڕندەترین دوژمنی کورد واژۆدەکەن؟ کاک عەلی قازی لەچی دەگەڕێ من نازانم!
کەس هەیە لێی پرسێ جەنابت کوڕی یەکەم سەرککۆماری کوردی و ئەوحیزبەی کە لەسەرناوی دێمۆکڕات بیانی بۆیان دامەزراندین بۆ ئەوە حاڵورۆژگاریەتی؟ شەهید پیشوا یەکەم سەرککۆماری کوردبووە، بەرپرسانی ئەوحیزبەش خۆیان بە میراتگری کۆمارو قازی دەزانن. پێموایە لەبیرت ماوە هەر ئەوحیزبە بە دەستوری دوکتورقاسملولە زیندانی دۆلەتووی نزیکی سەردەشت بۆماوەیک زەمین گیریان کردی! پێیان گووتی بە بێ ئیزنی ئێمە مافت نییە لە گەڵ سەددا حوسێندا پەیوەندیت هەبێ.
باشترین کار بۆ تۆ ئەوەبوو کە ئاوڕێک لەوحیزبە بدەیەوەکە بەدەستی دەسەڵاتی هەیی لەباشوورسەنگکوب کراوە وجوڵەیان لێ بڕیوە. ئەوحیزبەی کە یەکەم سەردەبیری مەڕحومی باوکت بووە. کەچی جێگای تۆی تێدا نابێتەوە! لەبیرتە کاتی خۆی داروبەردی ئەوخاکە تکای لەو جووتە کرد شەڕی خۆدڕێن نەکەن! هەزاران منداڵی کوردیان بەکوشتداپاشآن لەوپەڕی بێشەریمدا گووتیان ئێمە بێ تاوانین! من نازانم لەچی دەگەڕێی؟ دەخوازی مانگرتن ڕابگەیەنی، چەند سەیرە! هەزاری وەک تۆ لەو ناوپاڕڵمانەدا لەبرسان بمرێ کەس حێسێبی قروشێکی بۆ ناکا. 
لەوەش بترازێ کەسانێک کە خۆیان بە میراتگری پێشەواوبنەماڵەی پێشەوا بزانن، دەبوایە دوای حەفتاساڵ لەتەمەنی کۆمارێ کوردستان دەیان پەرتووک ونامیلکەوکۆڕوسمیناروبەڵگەی مێژوویی بخەنە بەردەستی نەوەکانی داهاتوو. کوا بەرهەمەکانی دەستی ئێوە بۆ داهاتووی مێژووی کورد. هەم جەنابت وهەمیش خوشکەکانت بەباشی ناتوانن لەسەر مێدیای ئازاددارستەیەکی کوردخوازانە بۆ خێروبێری باوک شەهیدتان بێننە سەرزار.
بۆ پێت وایە تۆ لە بەرێزئۆجەلان بە هێزتری؟ ئاگات لێیە هەتا ئەو کاتە چەند نامەی بۆ بارزانی نوسیوە، کە پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی لەو هەلو مەرجەدا بە پێویست زانیوە.ئایا کەس هەنگاوی بۆ ئەو کارە هەڵگرتووە؟ رەنگ لە بیرت مابێ کە مەسعود کوڕی مەلامستەفایە. ئەوکەسە هەمان کەسێکە کە بۆ یەکەمجار بە باوکتی گووت: قازی موحەممەد خوێڕی وترسنۆکە چون خۆی بەدەستەوەدا! گومان لەوەدانییە هاتووی بۆ دانانەوەی مەسعودبارزانی بە سەرۆک تادووشاڵی دیکە بەشێوەیە پەیامی خۆت ڕادەگەیەنی. مرۆڤ ئەگەر نەتناسێ دەڵێی: خەنجەری مووکاروشیری جەوهەردارت پێیە! تکایە جارێکی دیکە سوێند بە گۆڕی پێشەوا مەخۆ. چون هێستا ئەو دەسەڵاتت نەناسیوە.

سندوقی کوردستانپۆست.
١٦/٨/٢٠١٥ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە