هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


کۆمۆنیست و شیوعیەت دەبێت بۆ دژایەتی خێڵ و بنەماڵەی بارزانی بێت، نەک بۆ پاڵپشتی

Tuesday, 08.18.2015, 19:10

3634 بینراوە


ئەگەر هات پرسیارت لێکرا، کە داعش کێیە؟ یەکسەر بێ ترس و ڕامان بڵێ، داعش شیکردنەوە و سەلماندنی قسەکانی نیتشەی مەزنە، کە دەڵێت : "من لە هیچ گیاندارێکی دڕندە ناترسم تەنانەت شێریش، چونکە شێڕ کە تێری خوارد ئیتر کاری بەگیاندارەکانی دیکەوە نییە، مرۆڤ چونکە بیرۆکەی پاشەکەوتکردنی هەیە، ئەگەر لە دەستی بێت، هەرچی مامزی گەردوونە ڕاوی دەکات". بۆیە داعش بەرهەمی تاقیگەکانی "CIA" یە، کە دوای توێژینەوەیەکی دوور و درێژ، لەبۆتەی تاقیکردنەوەکەدا، ئەبوبەکر بەغدادییان دۆزییەوە، بەڵگەکانیش هێندەی دەریاکان زۆر و پڕن.
کاتێک "CIA" دیتی "جێفری ئارچەر" پەرلەمانتاری سەری بە لابوری بەریتانی، دوای ئەوەی ١٢٠ ملیۆن دانە کتێبێکی فرۆشتوە، لەگەڵ هونەرمەندە چەپ و شیوعیەکانی جیهان، کە لە کۆنسەرتێکدا بۆ ئاوارەکانی کۆڕە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ کۆیان کردەوە ئینجا"جێفری ئارچەر" لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕێککەوت کە ئەو پارەیەی خۆی دابوو لە ١٢٠ ملێۆن دۆلار، ئەو پارەیان خوارد، لەگەڵ کەسانی بێ ویژدانی تر. کەسێک بە ژمارە١٢٠ ملێۆن دانە کتێبی فرۆشتبێت، ئەگەر دانەی بە تەنها دۆلارێکیش بژمێردرێت، واتا خاوەن١٢٠ ملێۆن دۆلار، خۆ مەسعودیش.
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ ئەوەی پێنج بەڵگە دادگاییەکە بخوێنیتەوە، لەسەرداداگای جێفری ئارچەر و نوێنەری مەسعود بارزانی.

ئەمڕۆ هەر نەبێت ئەمڕۆ مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی خاوەنی ١٠٠ ملیارد دۆلارە، نەک ملیۆن، ئەوە بە پشتبەستن بە ووتەیەکی د. سالار باسیرە، کە لە ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی وەریگرتووە. ئیتر مرۆڤ وەکوو مەسعود بارزانی و جێفری ئارچەر، دڕندە بێت، بێگوومان دەیان سەدان، ئەبو بەکر بەغدادی دروست دەکرێت.
خۆ ئەگەر لێشیان بپرسیت کە بارزانی ئال بارزان كێە و چیە؟ ئەوسا دیسان بەبێ دڵەڕاوکە بیسڵەمینەوە، دەتوانرێت بگووترێت، کە ئالبارزان کۆمپانیایەکی بنەمەڵەیە، جگە لە خیانەت و حەزبوون لە پارە، ئالبارزان دژی هەموو جوانییەکە، ئەو کۆمپانیایە تەنانەت هەموو جوانییەک کە سروشت خوڵقاندوویەتی بە شیعریشەوە سەردەبڕن، ئەوان هونەر لە سێدارە دەدەن، داهێنان وەک مریشک سەردەبڕن، ئەخەلاق لەناویاندا ناژی، ئەوان عاشقی پەپوولە کوشتنن، ئەوەی جوامێریش بێت، وەک فاخیر مێرگەسوری، هەنگوین لە گیانی دەدەن و زردەواڵە و شامەتلێنکەی تێبەر دەدەن.
دەمێکە نوسیوومە کە ئەوەی سەدام فریا نەکەوت کە دژی گەلی کورد بیکا، ئەوا بنەماڵەی ئال بارزان و تاڵەبان ئەنجامیاندا. بەدرێژایی قوڵایی مێژوودا رۆبچۆ، هەرگیز بنەماڵەیەکی وا نادۆزیتەوە هێندەی بنەماڵەی ئال بارزان خۆفرۆش و نەزان خۆپەرست، نۆکەری دژمنان بێت، مەگەر بنەماڵەی ئال سعود، ئەم بنەماڵە خۆفرۆشە، هەرهیچیان نەهێلا، ئەوەکەی ویژدان و ئەخلاقە کە کچێکی وەک کچەکەی سیروان بارزانی خاوەن چاڵە نەوت بێت و خەڵکیش بەو گەرما جەرگ بڕە نە ئاوی هەبێت، نەکارەبا نە ئاسایش. هەموو دەبینن کە تەنانەت کەرتی پزیشیکێش بۆتە جەلاد و خوێخۆری چەوساوەکان، ئەوەی پێی بڵێی یاسا و ڕێسا لەسێبەریاندا بوونی نەماوە.
دیسان گەنجان توشەبەرە و بوخچەی خەمەکانیان داوە بەکۆڵیاندا، گالیسکەی ژانەکان بەدوای خۆیاندا ڕادەکێشن، هیوا و ئاوات و خەونیان بارمەتەی ئاواتە بۆگەنەکەی ماڵی ئال بارزانە. 
هەرگیز بیرم ناچێت، کاتێک مامە عەلە ڕەش(کەسایەتیەکی ناوچەی دەربەندیخان)، ئەو کاتەی مەلا مستەفا ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند ئەو بەتاقی تەنها مایەوە و چەکی دانەنا، زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە دەیان گووت: مامە عەلە شێت بووە، ئەوەبوو بە باوەڕی پۆڵاینی مامە عەلە دیسان شۆڕش کڵپەی سەندەوە، بەڵام ئاخ دیسان بنەماڵەی بارزانی بوونەوە بە بەڵا.
 مامە عەلە ڕەش پێی ووتم: ڕاکە ئەوەی تۆ بەداوایدا دەگەڕێت، حاجی حسین، ئێستا لە فڵان جێیە و خەرکە بگەڕێتەوە بۆ کرمانشاه، ئەوکاتە من جێگری ئامرمەفرەزەکەی حشع هەروەها مەسول ئیداریش بووم، بڕیار بوو کە بە پارەی حیزب دوو بزن بۆ پێشمەرگەکانمان بكڕم و بیبەم بۆ ئەوبەری سیروان، بۆ گوند کوێرەک، دوو بزنم کڕیبوو، دەبوو بیان گەیەنمە کوێرەک، لەوێ پێشمەرگاکنی حیزب بنکەیەکی بچوکمان دروستکردبوو، هەروەها پێشمەرگەکانی یەکێتیش لەنزیکمانەوە بوون، مامە عەلی ڕەش خۆی، زۆربەی کات لەلای ئێمە بوو. بۆیە خەمی گەیاندنی دوو بزنەکەم بوو، بەڵام خۆشبەختانە هاوڕێم بۆ پەیدابوو. بە ڕێگای دۆستانەوە ئەو ماڵەم دۆزیەوە کە شێخ حسێنی تێدا میوانە، بەکورتی شێخ حسێن ووتی: بەخوا کوڕەکەم، عەبدوڵای نەوبەخت هەیە لە سنە، زانایەکی زۆر زۆر گەورەیە، کاتی خۆی کە ئەمەریکیەکان ووتیان، کە ئەوان چوونەتە سەرمانگ، نەوبەخت ووتی درۆ دەکەن، ئەمەش لە ڕۆژنامەکان و مەدیای ئێراندا دەنگی دایەوە، ئەوکاتەش کە ئەمەرییەکان بەوەیان زانی، داوایان لە شای ئێران کرد، کە دەیانەوێت عەبدوڵای نەبەخت، ببینن. بەڵام دەست و پێوەندەکەی شا، نەوبەختێکی دیکەی پێشانی ئەمەریکەیان داو کارە سەری نەگرت، چونکە نەوبەختەکەی خۆمان کوردبوو. نەوبەختێکی فارسیان پیشانی ئەمەریکییەکاندا، کە هیچی دەربارەی گەردونشانسی نەدەزانی! کورت و کرمانج حاجی حسێن ووتی: بەخوا کەڕەکەم بۆخۆم گوێم لە عەبدوڵای نەوبەخت بوو، ووتی: من تەنها قوتابییەکەی مام ئەولکەریمی کوێرەکم، لەئاستی ئەودا من هەر هیچ نیم. مام ئەولکەریمی کوێرەک کەسێکی قسەخۆش و بێسنوور زیرەک بەتوانابوو، لەهەموو بوارەکاندا. ئێ باشە مام حاجی مام ئەوکەریمی کوێرەک شیوعی بوو، سیاسی بوو، نەبەخوا کوڕەکەم، لەوە زیاتر کە زانایەک و دانایەک بوو هیچی تر نەبوو. بێگومان خۆم هەمان پرسیارم لە زۆر لەو کەسایتیانەی ناوچەکە کردووە، کە سەرجەمی وەڵامەکان ئەوەبووە، کەتەنها خزم هاوڕیی مەلا ئەحمەدی بایخێڵانی بووەو شیوعی نەبوە. بەفەرمانی بنەماڵەی بارزانی ئەو ڕوح پەپوولە دەخەنە گونیەیەکەوە و پاشان پڕی دەکەن لەبەرد، بۆ ئەوەی لەناو گۆمەکەدا دابڕزێ و شوێن پێی نەمێنێت. 
جەلال دەباغ ئەڵێ : بە زیندوویی بەنزینیان کرد بەسەر ئەحەی خلەدا لەسەر زەوی دۆزەخیان بۆ ڕاخست، تەنها تاوانی شەهید ئەحەی خلە شیوعی بوونی بوو. خۆزگە تەنها مام ئەولکەریمی کوێرەک بوایەوە بەس، بەڵام ئەوەی لەسەردەمی بارزانی باوکدا کراوە، کە تیرۆکردنی دەیان کەسایەتی جەربەزە و چەساوەبووە، بەڵکو ئێستاش دەیان زەردەشەت دکتۆر عبدوستار، سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانیان تیرۆرکردوە. بە پێچەوانەوە سەدان هەزاران دەم مەنهۆڵی وەکوو فەرهاد پیرباڵ، ئومێد خۆشناو، ڕێبوار وەلی ڕووداو، ڕێبوار سیوەلی، دەم جیکەنەیەکی وەک سەرۆ قادر، عبدڕەزاق عەلی، جگەلەوانەش دەرگای ووڵاتیان واڵاکردووە بۆدەژمنان، میتی تورک و ئیتلاعات تەراتێنیانە. بە کورتی نیشتیمان لەسەردەستی ئەم گەجەروو گووجەرانەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بۆتە فلیمی رعب، بەپەلە، چی ئەکەرم زاخۆی دوای دووساڵ لەزیندان ئازادکرا، بۆ چیکردبوو، نازانم ئەڵێن، ووتوویەتی کە تەنها نێچیر دەزانێت کە داهاتی نەوت چی لێدێت. بەپەلە، دیسان چی؟ پارتی ڕێگە نادات کە تەرمی شەهیدانی کوبانێ بگاتەوە زێدی خۆی. بەپەلە خێر یاستار، دیسان چی، لەناو پەرلەمان دوو چڵکاوخۆری بنەماڵەی بارزانی سەرچاوی پەرلەمانتارێکیان شکاند. بەپەلە خوایە ڕەحمێک:
شیوعەیەت کەلە لەئەنجامی گۆڕینەوەی بیروڕای نێوان کارل مارکس ئینجسلدا هاتۆتە ئاراوە، بۆ دژایەتیکردنی چەوساندنەوە بووە، نەک پشگیریکردنی چەوسێنەر، کارل مارکس بۆ خۆی کێشەی نەبوە، کوڕی خێزانێکی فیۆداڵ بووە و دەیتوانی شائاسا بژایایە، بەڵام ئەو سەنگەری چەساوەکانی هەڵبژارد، بە گیانێکی شۆڕشگێڕییەوە، تەنانەت ستالینیش، ئەگەر تەماشایەکی دەرئەنجامی پڕۆژەکانی بکەین، بەڕاستی سەرت سوڕدەمێنێت لە بلیمەتی جۆزیف ستالین، ئەوەش ڕاستە کە خەڵکی کوشتووە، بەڵام کێی کوشتووە، کەسانی وەک مەلا مستەفا و مەسعودی کوڕی و جەلال تالەبانی کوشتووە کە ڕێگربوون لەسەر ڕیی بەختەوەری گەلی ڕوسیادا، بەهەمان شێوەی ئەو پڕۆژانەی کە شەهید عەبدلکەریم قاسم ویستی پیادەیان بکات، دەیانی وەک مەلا مستەفا، بۆ ئەوەی زەوی لەدەربەگەکان نەسەندرێتەوەو بیاندات بە جوتیاران و هەژران، مستەفا بارزانی هات شۆڕشی دژی قاسم بەرپا کرد، عەبدولکەریم قاسم چی بکات لەوە زیاتر، کە دەیەوێت بنیاد بنێت مەلا مستەفا ڕێگری لێبکات، بێگوومان شایستەی کوشتنن، کە ڕێگری لەبەختەوەری گەل بگریت. لە لینکی خوارەوەدا دەتوانی کارە مەزنەکانی ستالین بخوێنیتەوە، کە جەلال دەباغ لە عەرەبیەوە، بۆ کوردی وەریگێڕاوە. بۆیە تکایە ئامان خەجاڵەتمان مەکەن، چونکە من پێش چەند ساڵێک بابەتێکم نووسی لە کوردستانپۆستدا، کە بنەماڵەی ئال بارزان دەیانەوێت وەک بنەماڵەی ئال سعودی سعودیە سەرتاپای سامانی نیشتیمانی بۆ خۆیان بەرن، خەڵکیش گێژ و گەمژە بکەن.
 سعودیە کە دەڵەمدنترین ووڵاتی سەر ڕوی زەویە لە ڕویی سامانی سروشتیەوە، کەچی ٤٢% ی سعودیەکان لەژێر هێڵی هەژارییدا دەژین، هەر بۆ نموونە ڕۆژنامەی بەربڵاوی سوید یافۆنبلادت نوسیویە کە بەهای خەوتنی کچی پاشای سعودیە لە فەڕانسە، نزیکەی ٧، ٥ ملێۆن دۆلارە، ئەمە لەکاتێکدا بەس لەسوریا نزیکەی ١٤ ملێۆن کەس لەسەرەمەرگدا لەبرسێتیدا. بەو هەموو سامانەشەوە. کچی پاشای سعودیە خەریک بوو ڕابکات و پارەی نوستنەکەی نەدات.