یەک گرتوی ئیسلامی ئابروی خۆی برد

Thursday, 20/08/2015, 1:25

2671 بینراوە


یەک گرتوی ئیسلامیش لە ناو قەیرانی ناوخۆییدایە ، هۆکارەکەیشی هەڵپەرەستی بەشیک لە ئەندامەکانیەتی . بەشیک لە ئەندامەکانی بە دوای پۆست و پارە دان و لە بەر بیر و باوەری ئیسلامی و کوردایەتی نەچوونە ناو ئەو حێزبە ، بەڵکۆ بە دوای ناو و نان خۆیان تێهەڵکۆتاوە . ئیشتاش کە پارتی بەرزانی چرای سەوزی بۆیان هەڵکردوە ، بە دوای سەراوی پارتی کەوتوون ، بەڵکۆ لە داهاتوو چتێکیان وەگیرکەوێ . بەڵام پارتی بەوانە کایە دەکات و هەر پارتیش دواتر بە زەبرو زەنگی ترساندن و بە تەزویر ناهێڵێت یەکگرتوو لە بادینان و هەولێر دەنگ بهێنێت . مەگەر هەڵبژاردنەکانی پێشویان لە بیر چووگە کە پارتی نەێدەهێشت بە ئاسایی بانگەوازی و هەڵالەی هەڵبژاردنەکان بکەن. هەلپەرەستانی ناو یەکگرتو ، یەکگرتوییان لەیەک تەرازاند . خەڵکی موسلمانی کورد بە وان دەنگی دابوو کە دژی گەندڵی، ملهوری و دیکتاتوری ببنەوە ، قانون سەروە بکەن ، نەک لە تەک دیکتاتوری چکولە و گەمژەی قانون شکێن هاوکاری بکەن، یا ناراستەخۆ لە خزمەتیان بن. 
پەنج نوێنەری یەکگرتوو بە فیتی پارتی لە کۆبوونەوەی پارلەمان بەشداریان نەکرد. ئەمانە ئەگەر بروایان بە خودا و گەل هەبوایە ، بە کورد و دەنگدەرانی خۆیان خەیانەتیان نەدەکرد بۆ درێژ کردنەوەی سەروکایەتی دیکتاتوریکی قانون شکێن. دوڕاوی سەرەکیش هەر ئەمانەن، خەڵک ناسییان کە ئەمانە ناتوانن ئیتر نوێنەری خەڵک بن. یەکگرتو دوڕاندی و لە هەڵبژاردنەکانی دیکە دەیبینن وەڵامی گەل. زوربەی دەنگەکانیان بۆ کومەلی ئیسلامی و گروپەکانی تر ئەڕوات . ئەمانە هەم رسوای ئەم دوینا بوون و هەم ئەو دونیا.  بە پێ پەندێکی کوردی ئەمیشم چوو ، ئەویشم جوو بە جارێک مالی وێرانم .یەکگرتوو چۆن ئیسلامین دیارە ئەوێستای کوردییان نە خوێندوە . لە ئەوێستا هاتووە و ئەیژێت" خوا گەرەکی بێت کەسانێک بەد بەخت بکات ، لە بەرا ئەقل و ئاوەزیان لە دەست دەدەن ئینجا بەد بەخت دەبن. لایەنی ماستاوچی یەکگرتویش ئاوەزیان لە دەست داوە و ناتوانن هەڵویستی نیشتمانی، مروڤی، قانونی، خودایی وەرگرن و ئەکەونە ناو وەسوەسەی ماڵ و پۆستی شەیتانی، بۆیە بە ئاسانی فریوی دیکتاتوری گەمژە دەخون. ئەمانە روو رەشی ئەم دونیا و ئەو دونیان. ئێوە نیشانتاندا کە توانایی نوینەریتان نیە.
 یەکێ لە مانە بۆ پاساوی کارەکەی دەڵی بڕوام بە فراکسیونەکەی خۆمیش نەماوە، باشە بۆ دەست لە کار ناکیشێتەوە. باوەڕەت بە دەندەرانی خۆت خۆ ماوە، بۆچی نوینەری ئەوان ناکەیت و دژی پێشێل کردنی قانون راوێستی. ئەگەر لە مێدزمەی پارتی بەرزانی ئەترسی ، بە گەل بێژە تا پشتیوانت بێت. ماستاوچیەتی و پاساوچیەتی بە کەڵک ناێێت و ناتوانی لە ژێر باری خەیانەت، خۆت دەرباز بکەیت. باڵی ماستاوچی یەکگرتو بزانێت ئیوە ئابروی خۆتان برد و هەر پارتیش سبەینێ ناهێڵێت چالاکی سیاسی خوتان بکەن.
 لە کوردستانی دیکتاتور زەدە ، وێژدانی فرە کەس مردووە بۆ تیکە نانێک ، ئێوەێش واتە باڵی ماستاوچی یەکگرتوو ویژدانتان مردوە، مێشکتان لە کار کەوتوە و چاوتان کوێر بووگە کە دیکتاتوری، ملهوڕی، وقانونشکێنی سەروکی گەمژەی پارتی بەرزانی نابینن . تا دێر نەوگە بگەڕینەوە باوشی گەل ، مەسئود و پارتی لە باوشی تورکدان و خزمەت بە جاش حەرامە، ئەگەر باوەڕتان بە خودا، گەل و نێشتمانە دەبێ لە خزمەتی گەل بن نەک دیکتاتوری خۆسەپێنەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە