يەكگرتوو لەنێوان دۆڕاندنى قيامەت و بردنەوەى دونيادا

Friday, 21/08/2015, 22:56

4122 بینراوە


كارم بەسەر حزبە دنيايى و عيلمانيى يەكانى كوردستانەوە نىيە،چونكە ئەوان بەقسەى خۆيان سياسەت دەكەن،سياسەتيش لەلاى ئەوان قابيلى گۆڕان و هەڵكشان و داكشان و، سازش و دانوستاندن و فڕوتوفێڵ و كۆمەڵێك  هەڵسوكەتە، كە لەبەرخاترى بەرژەوەندى دونيا  و دەستكەوتى مادى ،لايەنەكان لەسەرى رێك دەكەون يان خۆيان بەويدى دەفرۆشن.
  هەموان ئەگەريش بەرنامە و پەيڕەوى حزبە ئيسلاميەكانيشمان نەخوێندبێتەوە ،ئەوا زۆرباش ئەو راستيە دەزانين كە ئەوان هەڵگرى بەرنامەو پەيامێكن كە هەڵێنجاوى قورئان و فەرمودەكانى پێشەوايە، هەرگيزاو هەرگيز سازشى لەسەر ناكرێت، هەر كەسێكيش بەئەندازەى نوكە دەرزيەك لێى لابدا ئەوا كافرەو لە مورتەدين و مونافقين ئەژماردەكرێت. خوێنى حەڵاڵە. چونكە ئاينى پيرۆزى ئيسلام (سراط المستقيم) ە.خواريى و خێچى لەكەس قبوڵ ناكات.
  بەڵام ئەوەى كە بۆتە مايەى  سەرنج و تێبينى وئەبڵەق بوونم، ودووفاقيەتى و دوو روويى و ساختەچێتى و، پەت پەتێنى ئيسلاميەكانەو  فەرامۆشكردنى قورئان و فەرمودەو، خۆبەدەستەوەدانيانە بە لايەنێكى گومراِوا زاڵم و  خويّنمژ و پاوان خواز، كە بەدرێژايى نيو سەدە پترە  يارى بە قووت و چارەنووس و ژيان و نامووسى ئەو خەڵكەوە دەكەن، ئايا يەكگرتوو ، ئەو رۆژگارانەيان بيرچۆوە كە بەهاش و هوشو وتە پڕ درۆ و فێڵاويەكانيان لەژێر ناوى ئيسلام و چاكسازيدا، لەگۆڕەپانى سەرا و شارەكانى كوردستان، لەسەرو بەندى روداوەكانى 17ى شوباتدا ميللەتيان پێ لەخشتە ئەبرد؟؟، ئايا ئەوان نەبوون،كەبەوتەكانى مەلا ساختەچێكانيان خوێنى چەندانى وەكو بيلال و هاورێيانيان  بەبادا، و بوونە خاوەنى چەندين كورسى؟ ئايا يەكگرتوو ئەو رۆژگارانەى بير چوويەوە كە پارتى (حزبە كافر و عيلمانيەكە) لە بادينان چ سوكايەتيەكى پێكردن؟ ئايا يەكگرتوو لەبيرچوو كە ئەوان لەسەر حسابى ئەوەى كە نەيارى زاڵمن و لەدژى دەسەڵاتن، بۆيە خەڵك رووى لێناون و دەنگى پێداون؟ ئايا يەكگرتوو، بيرى چووە، كە سوێندى بۆدەنگدەرانى خواردوە كە نوێنەرى راستەقينەى دەنگيان بێت و،بەئامانەتەوە داواو خواستيان بگەينەێتە جێ و خيانەت نەكات؟ ئايا يەكگرتوو لەبەرامبەر ئەو فەرمودەيەدا وەڵامى چى يە؟ (من احب قوما حشرمعهم ومن احب عمل قوم اشرك معهم) چ جياوزيەك لەنێوان خۆى و پارتيدا دەبينێت؟)
 لەتەسليمكارانى  يەكگرتوو دەپرسم،ئايا پارتى وەعد بەڵێنى خۆى بردە سەر؟ وا ئێوە متمانەتان پێكردو و دەنگتان پێدا؟ حيكمەت و نهێنى ئەوە لەچيدايوو،تا دواين ساتەكانيش يەكگرتوو لەبەرەى ئۆپۆزسيۆندا بوو، هەميشە وبەردەوام خۆى بە لايەنگرى بەرەى ميللەت و ستەم ديدەكان دەزانى.
 هەر خۆتان بەخۆتان بن، كە لەئاست ئەو هەموو ناعەدالەتى يەو، زاڵميەى پارتى كەڕ وكوێرن، بەڵيشاو قەيران روومان تێدەكات،  خۆتانى لێ دەبوێرن، موچە نى يە، خزمەتگوزارى سفرە، ميللەت لەنزمترين ئاستى بژێوى دايە،بەنوێژى نيوەرۆ ئيهانەمان دەكەن، دەمانكوژن،دزيمان لێدەكن،مافمان دەخۆن، كەچى ئێوەى نۆكەر و پياوانى قەتەر و ئەردۆغان، لەگوێى گادا خەوتون، بەعەگالەكەى عەلى قەراغى سەر وپۆتەڵاكى خۆتان داپۆشيوە،ئەى كوا هەڵوێستتان لەسەر ئەو فەرمودەيەى كە مەلا ئەبوبەكر پێنجوێنى خوتبە بێژەكەى سەرا، كە بەردەوام لە موناسەبە و ناموناسەبەدا لەهەمبەر دەسەڵات سەدان جارى دەيوتەوە:( من راى منكم منكرة فليغيرة بيدة فأن لم يستطيع فبلسانةفأن لم يستطيع بقلبة و ذلك اضعف الايمان) كوا چيتان كرد چيتان گۆڕىظ تاچەند  بۆ ساختە و خۆ شيرينكردنيش لەژێر لێوەوە ورتەتان لە دژى پارتى  لێوە هات؟
   ئەوە ئيدى دەستەكەى يەكگرتوو ئاشكرابوو،ئەوانەى تا دوێنى بەيت و بالۆريەيان لێدەدا، دەيان وت يەكگرتوو شانى وا باڵى وا ئەوا. ئيسلامى راستەقينەو ميانڕەوە و، بەشێنەيى بەرەو چاكسازى هەنگاو دەنێت،  هەمووى درۆ فيشاڵ دەرچوو، ئاشكرابوو كە ئەوانيش لەپێناوى كورسى و پارە و پۆست، هينى وسەلامەتىيان قبوڵە،  لايان ئاساييە دين و ئيمانيش بفرۆشن. هەقى خۆيەتى ئەوانەى كە داكۆكى لەئيسلام دەكەن، ئەوانەى كە بەپەرۆشن بۆ ناو و ناوبانگ و سومعەى ئيسلام و ئاينەكەى، رێگە نەدەن كە يەكگرتوى ساختەچى و، دين فرۆش، ناوى بەرزو پيرۆزى ئيسلام بەكاربێنێت بۆ گەيشتن بەمەرام،  چونكە لاى ئەوان مەسعود لە پێغەمبەر لەپێشترە، دروشمەكانى پارتى لە ئايەتەكانى قورئان بەنرخترە، بەرژەوەندى و داهاتى ئەم دنياش لەو دنياش راسترە. ئەوان لەپێناوى رازي بوونى مەسعود و پارتى دەژين و، بەخواستى ئەوان هەڵسوكەوت دەكەن ،نەك بەپێى ئايەت و قورئان. گەر نا لەكۆلكە مەلايەكيش بپرسە چاك وەسفى مەسعودت بۆدەكات  و،پێت دەڵێت كى َيەو چى يە. كافرە يان موسڵمانە؟ تاچەند  عەدالەت ودادپەروەرى خوڵقاندوە، بيريشتان نەچێت برايانى بەرتيل خۆر و ساختەچى و خۆفرۆشانى خليج، ئەو پارەيەى  كە لەپێناوى بەيعەتدان  بەمەسعود و سەلامەتى كورسى يەكەى وەرتان گرت دەمتانى پێداخرا، جگە لەوەى كە بەرتيلەو وەك چڵكى سەگ پێتان حەرامە، پارەى دزراو و،قووتى ئەم ميللەتە بەسەزمانەيە كە بەچوار مانگ جارێك مووچەيان پێدەدرێت، ئێوەش زۆر چاو قايمانەو بێشەرمانە دەيخەنە تەنكەى پاخەڵتانەوە. دەرخواردى ماڵ منداڵتانى دەدەنز
   من ئێستا كەوتومەتە گومانەوە چۆن كۆمەڵێك  مەسينە بەدەست و كۆيلەى پارتى  مەسعود بەموقەدەس و پێغەمبەرى زەمان دەشوبهێنن، ئێوەش بەهەمان شێوە لەبەر خاترى حەزرەتى دۆلار رووى قيبلەتان وەرگێراوە و شايتومانتان بە دينى  مەسعود و قيبلەى بارزان هێناوە.بۆلەمەودا ئەوەى دواى ئێوە دەكەوێت، ئەوەى بە بەرنامەتان قايلە، جگە لەكەسێكى ترسنۆك و دۆڕاو خۆفرۆش و دين فرۆش هيچى تر نى يە.ئەگەر ئەوە پوختەى ئاينى ئيسلامى يەكگرتوو و بەرنامەكەيەتى، كە ريگە دەدات بەپێى شەرع و حەديس  پشتيوانى زاڵم بكەيت، بۆ خائين و ناپاك و كافر و پياو كوژ بێتە سەر چۆك  بەردەباز،ئەوا پەشيمانم لەهەموو نوێژ و زيكر و رۆژو  ئيتاعەتێكم،. لەمرۆشەوە من  جولەكەم ،مەسيحيم ،كاكەيم، ئيزديم، زەردەشتيم ،هەموشتێكم بەس ئەو ئيسلامە نيم كە يەكگرتوو پەيڕەوى دەكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە