مەسعود وەک خۆی، تۆمەتبار و کەتنکەرێکی نەخوێندەوار و لاسار

Saturday, 22/08/2015, 10:33

2883 بینراوە


ئەشێت لای مەسینەهڵگرێکی مێشک داخراو و شۆردراوە ناسایی بێت مەسعود بەکەڵەگایی و نایاسایی و بەو نەخوێنندەوارییەیەوە سێبارە و نایاسایینە پۆستی  سەرۆکایەتی پێبسپێردرێتەوە، لێ ڕاست و ڕەوان ئەوەیە کە کوردستان شایستەی نمونەیەکی وا نییە. ئەوێک کە پێشینە و هەنوکەی نەتەوەیی هێندە تەڵخە، هەر کەسێکی تر وڕکی لەو پۆستە بگرتایە، ئەو نەدەبوو ئاوا مناڵئاساییانە بیگرتایە، ئەو و بیرە خێڵەکییەکەی بە یاسا و رێسا ئاشنانیە، ئەشێ گوناهی خۆی نەبێت، ئاخر ئەو وا گەورە کراوە. ئەستوری چەرمی شەرمی ئەم پاڵەوانەی 31 ئاب لە جنسی تیمساح ئەستورترە. تیمساح لە ئاستیدا شەرمەزارە، ئاوا چۆن من شەرمەزارم کە ئەوە و ئەوی سەقەت بووە سەرۆکایەتی هەرێمی بە سەقەتی لە پێس ئێمە و کۆمەڵگا شارستانییەکاندا نواندووە. ئەم نەوەیەوە و نەوەی داهاتوو، لەدەستی نمونەیەکی وەک ئەودا، ئەبێت چی فێرببن؟ لە سایەی کەسیکی ئاوا نەخوێندەوار لە پۆستێکی وادا، کە پێشەوەچوون و رەفاهییەتی ناوچەکەمانی وەک نەوەدەکان تەنگەنەفەس کردووە، ئاخر مایەی سەر سوڕمان نییە ئەم نەوەیەش، لە بەجێهێشتنی خاکدا، بۆ پەڕینەوە و گەیشتن بە نەهامەتیەکی تر بەلەمی کوندار هەڵببژێرن. ئەی کێ و کامیان لە بنەماڵەکەی ئەودا بێکارە یا بێ پۆستی بەرز و بووە نییە ؟
لەسەر ساڤاکی 60 و 70 کانیدا، لەسەر نەغدە و ئیتلاعاتی 80 کانیدا و لەسەر 90 دەکانی میتی و بەعسیتیەکەی کە بە 31 ی ئاب و بە بەکوشتدانی 3000 چەکداری باشور بۆ ترکیای تێرۆر و فاشیست کۆتایی هات، لە سستەمێکی تەندروستدا، بەو پێشینەییە تەڵخە نەتەوەییەوە کە مەسعود هەیەتی و ئەوەی ئەو و پارتە ساڤاکییی موسادییەکەی  بەسەر کوردستانیدا هێناوە، لەسەر ئەمانە، لە ناو قەفەزیی تاواندا دەبووە بەرگری لە چەرمی خۆی بکردایە نەک، ئاوا نایاساییانە و ئێکسپایریانە و نابەرپرسانە، منداڵئاسا وڕکی لە کورسی سەرۆکایەتی بگرتایە.
ڕاستە لە هەرێمە ئەزمون بنەماڵەییەکەماندا تاڵێک لە دیموکراسی بەرقەرارە، بۆیە هەر کوردێک هەرای لەگەڵ ناپاکی و یاسادا نەبێت، ئەشێت قۆڵی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆکایەتی لێ هەماڵبماڵێت، لێ ئەوێک کە مێشکی لە یاسایی و نایاسایی تەقەی دێت. باکی نییە دەوروپشت چۆن لە کوردستان و لە هەڵوێستی ئەوی وڕکگرتوو ئەڕوانن. ئەو وڕکی گرتووە و ژیربوونەوی دەوێت، ژیربوونەوەکەش، کورسییەکەیە، با بەناڕەوایی و بە نایاسایش بێت. بڵێی ئەو ئەوندە دەبەنگ بێت هەست بەو ڕەفتارە نایاسییە و ناڕەواییەی نەکات؟ یان ویستی دواکەتویانە و خێڵەکیانەی خۆی نەبێت، باکی باکەس نییە و بونی کەس و بەرژەوەندی نەتەوەکەمانی لا هەند نییە. کە باسی پۆستی بەرز و بەرپرسیاری دەکەین، بۆ ئەمە کوردستان پێوستی بە دیموکراتی هەیە بە مانای وشە، نەک تۆمەتبار و نە خوێندەوار و ناپاک.
بۆ خەڵکی ژیر و دنیادیدە ئەمە ڕوونە کە مەسعود ڕادەی تێگەیشتنی نزمە، چۆن هەنگ لە دەوری گوڵدا ئەخولێتەوە، ئەو لە دەوری بیری خێڵکەیدا جمەی دێت. لەو فەزایەیدا گیری خواردووە و نەک کە ئاستێکی وای نییە و تێدا نییە جیاوازتر بۆ پرسەکان و ڕەواڵەتەکان بچێت، لە ڕەشی بەختی خۆی ئێمەشدا کەسێکی واش نییە لە دەوری خۆشی بیهێنێت و دەستی بگرێت و ئاسۆیەکی تری ڕاست و ڕونی پیشان بدات، ئاخر کێ نیشانی بدات، ئەوانەی دەوری، لە دواکەوتویدا لە  لە خۆی کۆڵەوارترن!
ئەبێت ئەو بڵێم کە ئەم وڕکەی ئەو ئەزبەنییە دەیگڕێت لێمان، بۆ ناوبانگی پارتە ساڤاکییەکەی نییە، بەڵکو بۆ دەستاودەستکردنی سەرۆکایەتیە کوێخاییەتییەکەیە بە کوڕو کوڕەزاکانی. ئەقڵییەتی سیاسیانەی خێڵەکی وایە، بە قوەتی یا بێ قوەتی قازی ئەبێت خۆی مناڵەکانی پێشنەگبن. ئەی باوکیشی هەروا نەبوو؟ ئەو و ئەوان، بەو ئاستە ناپاکی و نەخوێندەوارەیشیانەوە، لە گۆڕپانەکەدا کەس لە خۆیان بە پیاوتر و شایستە تر نازانن. لێناگەڕێن کوردستان بە هاوسانی، دیموکراتیانە هەناسەبدات و تەندروستانە ڕێچکەی کۆمەڵگا شارستانییەکانی سەر گۆی زەوی بگرێت.
ئەم بەناو دیموکراتانە، بۆ ئەم وڕککرتنە لە سەر حسابی کورد و چارەنوسە نەتەوەی و ڕامیارییەکەی، باش ئەزانن کوێیان دەئێشێت، لەولاوە یەپەگە و پکک تا دێت سنور و دەسەلتیان فراوان تر دەبێت، لەملاشەوە، هەر کە سەریگرت و هێز و دەسەڵاتی پەرلەمانی بۆ کوردستان بەرقەرار ببێت، ئەوا گسکی کارەبائاسا، بە یەک وروژم، هەرچی پیسی و میکرۆبی ڕەواڵەتی بنەماڵەی و نەخوێندەواری کەڵەکە بوو هەیە لە بوارەکانی نەتەوەیی و ڕامیارڕامیاریماندا، لە کیسەی خۆڵوخاشاکی خۆی دەنێت و ئەقڵیەتی کۆیلەی و مەسینەهەڵگرتنیش تڕۆ  ئاسۆی کوردستانیش گەش ڕەنگ دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە