ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

باشترین چاره‌سه‌ر واز هێنانه‌ له‌ نووسین! بزانم ئێوه‌ ده‌ڵێن‌ چی؟

Sunday, 08.23.2015, 21:13

2068 بینراوە


نازانین فریای سیاسیه‌ بازرگانه‌كان بكه‌وین، یان به‌ ناو ڕۆشنبیرو و نوسه‌رو شاعیری ده‌ربار.
نازانین، وه‌ڵامی كێ بده‌ینه‌وه‌...
رۆژ نیه‌ هه‌واڵی ئه‌م حیزب و ئه‌و لایه‌ن و ئه‌م به‌رپرس و ئه‌م دزو ئه‌م تاڵانچی و ئه‌م خیانه‌تكارانه‌ نه‌بیستین و نه‌بینین..
چیمان نه‌نووسی؟
 چیمان نه‌وت!؟
هێشتا نوسینه‌كان و قسه‌كانمان( ١٠٠) كه‌سیان نه‌هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام.
هه‌رچیه‌ك ده‌ینوسین، هه‌مووی له كات و له‌كارو له‌ ژیان و له‌ ته‌ندروستی و له‌ته‌مه‌نمان ده‌ڕوا!!
بۆچی؟
 بۆ كێ؟
له‌ وڵاتێكدا یاسا تێیدا به‌قه‌ده‌ر تورێكی قوڕای نرخی نه‌بێت،هه‌موو ڕۆژێك دارێژه‌رانی سوكایه‌تی پێبكه‌ن.
له‌وڵاتێكدا..
سیروان بارزانیه‌كان تێیدا مانۆری سه‌ربازی بكه‌ن..
كۆیله‌ مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌كا شه‌قامه‌كان پڕ بكه‌ن له‌ وێنه‌ی سه‌رۆكی ناشه‌رعی
نوسین چ سودێكی ده‌بێ!؟
له‌شارێك دا گه‌نجێل به‌ یاسا كۆنه‌كانی به‌عس له‌زیندان قایم ده‌كرێ
له‌سه‌ر گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌باس له‌ موعاناتی خۆیی و سه‌دانی تر ده‌كات..
هه‌ ڕه‌خنه‌یه‌ك كه‌ ده‌یگری سه‌دان ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌ن
چه‌ند سه‌د لایك،چه‌ن كۆمێنتار و كۆپی كردن
به‌ڵام كه‌س هه‌ڵوێست وه‌ر ناگرێ..
ژیان هه‌ڵوێسیه‌؟
هێشتا له‌ باشور خه‌ڵك به‌حیزبی و به‌ مێگه‌ل كراون
له‌سه‌ر سه‌ره‌تایی ماف كه‌ ئاو كاره‌باو ته‌ندروستی و خزمه‌تگواریه‌كانی تره‌
ده‌بوایه‌ شه‌قام نه‌ك جمه‌ی هاتبا، به‌ڵكوو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ژێرو ژوور كرابا
هه‌ر بچوكترین نموونه‌، دواكه‌وتنی مووچه‌
له‌كاتێكدا رۆژی هه‌زاران به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته‌ توركیا به‌ بۆری و
هه‌زاران تانكه‌ر به‌ره‌و ئێران..
دواجار پرسی دواكه‌وتنی ئمجاری مووچه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ كورسیه‌كه‌ی مه‌سعود
كۆیله‌یه‌ك ده‌ڵێ:
 گه‌ر كاك مه‌سعود هه‌ڵبژێرنه‌وه‌ شتێك نامێنێ به‌ناوی قه‌یران.
كه‌واته‌ ده‌بێ:
ده‌بێ بیر له‌ ڕێگا چاره‌یه‌كی تر بكه‌ینه‌وه‌..




(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 3/5)