دوێنێ و ئیمڕۆ
Tuesday, 25/08/2015, 20:11
3015 بینراوە
هه‌ردوێنێ بوو
له شاخه‌کان له هه‌نده‌ران
له سووچه تاریکه‌کانی زیندان...
شۆڕش ده‌کرا
خوێن ده‌ڕێژرا
هه‌ردوێنێ بوو
هیوایه‌کان بۆ ئیمڕۆکه
بۆ ژیانێکی ئازادانه
بۆ وولاتێکی سه‌ربه‌خۆ
داده‌ڕێژرا
هه‌ردوێنێ بوو
جه‌لاده‌کانی به‌غدا و تاران و ئه‌نکه‌را
ئه‌وه‌ی ویستیان پێیان کردین پێمان کرا
هه‌ر دوێنێ بوو
له باشوورا میلله‌ت ڕابوو
خاک و خۆلی دوژمن
له توره‌گه‌ی زبلدانی مێژوو کرا
بۆ هه‌تا هه‌تا له گۆر نرا
که‌چی ئیمڕۆ
شۆڕشگێڕانی شاخ
گه‌ڕاوه‌کانی هه‌نده‌رانی
پشت مێز و به‌رداخ
بوون به میراتگری دوژمن
هه‌مان ڕۆلی وان دله‌یزن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست