ئه‌م چه‌ن نموونه واژانهم ته‌نیا له كه‌رتێك له گاتهكان كه كۆنترین به‌شی ئه‌وێستایه، هێنا كه پیشان بدرێ ئه‌وێستا به زمانی كۆنی كوردی هۆنراوه و نووسراوه نه به زمانی پارسی یا به‌ڵخی ، وه هێشتا فرەێك له واژه‌كانی هه‌ر وه‌ك خۆی ماوەته‌وە و له زاراوه‌كانی كوردی پارێزراوه و زیندووه. ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه به ئاشكرایی پێوه‌ندی نێوان زوانی ئه‌وێستا و كوردی ئێستا پیشان ئه‌دا و بۆ هه‌ر زوان ناسێك دەر ئه‌كه‌وێ كه ئه‌وێستا به زمانی كوردی كۆن هۆنراوەتهوه و ئه‌شۆ زەڕدەشت خه‌ڵكی كوردستان بووگه و هه‌ر له كوردستان ماوه‌ته‌وه و به زمانی زكماكی خۆی گاتهكانی هۆنیوهتهوە . گاتهكان هۆنراوەی ده سیلابی كۆنی كوردیه . به‌م به‌ڵگه و هۆیانه‌ی مێژوویی و زوانناسیهوه كه هێناومن روون دەبێته‌وە كه ئه‌شۆ زەڕدەشت له كوردستان و ته‌خت سلێمانی تكاب هاتووه دونیاوه و له ناوچه‌ی دینهوەری كرماشان دینه‌كه ی پهرەی سه‌ندوه و له كوردستان گه‌راوه و ژیاوه و هه‌رگیز بۆ به‌ڵخ نه‌چووگه . چۆن له‌و كاته روژهه‌ڵاتی كوردستان واته له ساوه و به‌رەو خوراسان ده‌ریای فهراخكورد بووگه و دوایی وشك بووگه و سه‌فه‌ر كردن به ئاسانی نه‌بووه .