KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
پیاوە سیخوڕەکانی پاراستن پەتانە و پیاز دەفرۆشن
Thursday, 27/08/2015, 16:40
8643
بینراوە
ماوەی مانگێکە دەزگای پاراستن لە ترسی ئەگەریی روودانی هەر رووداوێک لە ناو شاری هەولێر کەوتۆتە خۆی، رێگایەکی سەیر و کۆمیدیای دۆزیوەتەوە، تا بەردەوام ئاگاداری چالاکییەکانی شەقام بێت بۆ ئەوەی هەر مەترسییەکی چاوەڕواننەکراو رووی تێکردن ئەمان بکەونە خۆیان، ئەویش بەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی خۆی وەک سەوزە و میوەفرۆش لە هەولێر داناوە، بەتایبەت لە بەردەم شەقامی شێخ ئەوڵا. ئەوان عەرەبانەی دەستییان پێیە، تەنیا پەتاتە و پیاز دەفرۆشن (پەتانە و پیاز چەند رۆژێک دەمێنێتەوە و درەنگتر لە چاو میوە و سەوزەکانی دیکەدا خراپ دەبێت)، بۆ نمونە لە نێوان چەند عەرەبانەیەکی دەستییدا یەکێک لە پیاوەکانی پاراستن وەک سەوزەفرۆش خۆی نمایش دەکات، عرەبانەیەکی دەستی پێیە پیاز و پەتاتە دەفرۆشن. ئەمانە کاریان تەنیا ئەوەیە چاودێری بکەن و بزانن جموجۆڵی ناو خەڵکی چییە!؟ چی دەڵێن و دەنگوباس چییە؟ هەندێک جار خەڵکی کڕیار دەجوڵێنن بۆ ئەوەی قسە بکات بزانن رای بەرامبەر بە رووداوەەکانی ئەمڕۆ کوردستان چییە؟ چی بە بنەماڵەی بارزانی دەڵین؟ یان چ هەوڵوێستێکی هەیە بەرامبەر بە دانانەوەی بارزانی؟!
سەرچاوەی ئەم هەواڵە لە نێو دەزگای پاراستنە، کە ئەم زانیرییەی بە کوردستانپۆست راگەیاند، سوپاسی ئەو بەڕێزە دەکەین کە دڵسۆزانە ئەم نهێنییەی بۆ ئاشکراکردین.
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost