کۆبونەوەکان

Friday, 28/08/2015, 19:06

2681 بینراوە


بە پەشێو بڵێن
ئەوسا بە سێو و مۆزو پرتەقاڵ
کۆبونەوەکان
ڕۆژگاریان بڕی و تێپەڕین لە ساڵ،
ئێسک و پروسکی 
ئەنفالەکانیان لە یاد کردووە،
ئێستاش کۆمەرگی
شەنگال خۆێنەکەی وشک نەبووە،
هەتا چۆڕێ نەوت
لە بیرو بۆری و تانکەرا مابێ،
هەتا کورسیەکە
میر بانی خاوەن حکومی ڕەهابێ،
هەتا کۆیلەکان
بۆ کۆیلە بونیان بڕیاریان دابێ،
هەتا هاوڵاتی
لە ناو خەوێکی بە ئاگادا بێ،
هەتا کوردستان
دەرگای بۆ دوژمن هەردەم واڵابێ،
کوبونەوەکان
هەزار تێپەرکات ئەنجامیان نابێ.
کوردۆ شوانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە