مەلا عەلی کەڵەک: "من تریتی میزی وشتر دروست دەکەم، تا کاک مەسعود ببیتەوە بە سەرۆک"

Friday, 28/08/2015, 20:17

10915 بینراوە


مێدیای بەناو ئەهلی هەر بەوەدا دەگات، وێنەی وەحشێکی ڕیشدارمان بۆ بڵاو بکاتەوە و دەڵێ : 
"مەلاعەلی" داهێنانی کرد.
مەلا عەلی دەڵێ: تاڵەبانی دەکەمەوە بەکوڕی چواردە ساڵ.
مەلاعەلی بە تشریبی میزی حوشتر نەخۆشیی بنبڕ دەکات.
مەلاعەڵی ڕاوی جنۆکە دەکات و سەربان بەسەربانی هەولێر بە تاپڕەوە بەدوایاندا غاردەدات.
مەلاعەلی حەکیمێکە نەک هەر نەخۆشی، لاڵ بون، ترسنۆکی، خەوزڕان، میزەچۆڕکە، بالوکە، گەڕووی، هتد چاکدەکاتەوە.
ئێستا دەم لە سیاسەتیش دەدا و دەڵی: من وەک ئەرستۆی مامۆستاکەی ئەفلاتون، کە لە زانستی سیاسەتدا جێگەی گرنگیان هەیە، منیش لەوان کەمتر نیم بۆیە ئیتر ئەم کۆبونەوە "چوار قۆڵی و پێنج قۆڵیانە ڕاگرن " . من بە تریتی میزی وشتر تێکەڵ دەکەم و کاک مەسعود دەکەمەوە بە سەرۆک و کۆتایی بەو قەیرانە دەهێنم، کە لەم هەرێمەدا خەڵکی سەرقاڵ کردوە.
مەلا عەلی ڕووی دەمی لە مەسعود بارزانی دەکات و دەڵێ : تۆ دەزانی بۆ سوقرات ووتی " سەیرە چۆن ئەوەی بزانێت دنیا نامێنێت، خۆی بێئاگا دەکات لەوەی نەمرە"؟ مەسعود ووتی مامۆستا تۆ چی دەبێژی ؟ خودێ ئەز فام نەکرد، تو چ دەبێژی ؟
مەسعود درێژەی دایە و ووتی من سەرم بەکۆشی هەموو کەسێکدا کرد، لێ مەلا ئامادەم ئەو تریتی میزەی تۆش بخۆمەوە، بەس ببمەوە بەسەرۆک، هەموو شتێک دەکەم. چونکە ئەمە یەک دووڕۆژە بازاڕی سەرۆکایەتیم گەرم نی یە و کەمتر قسە دەکەم و بەچیچکانەوە دادەنیشم، مەلا عەلی گیان زوو ئەو تریتەم بۆ بکە، یەکێکی تر ببینم لەسەر کورسێکەم دەمرم، هەر ئەوەش نا، کە من سەرۆک نابم ئیتر کەسیش ناچێت بۆ سەر گۆڕی باوکی ئازا و ئیدریسی هەمیشە زیندو، وێنە گەورەکەی مەلامستەفاش لە ناو پەرلەمان دەهێنە خوارەوە، وەک ئەرسەلان پلایس کەئێستا لەمن پەرۆش ترە بۆ دانانەوەم . من بکەنەوە بەسەرۆک ئیتر بۆری میزی حوشتر ڕادەکێشم بۆ ئەوانەی شێلگیرانە لە هەوڵی بوون بەسەرۆکمدا تێکۆشان . پەیمان دەدەم هەرچی وشتری عەرەبان هەیە بیکڕم و بیهێنم بۆ بلە و بەرزان بەخێوی بکەن بۆ ئەوەی هەموو جارێک مەسەلەی هەڵبژاردن بوو ئێمە بەپشتیوانی تشریبی میز ببینەوە بەسەرۆک

چاودێرێکی ناو کۆبونەوە داخراوەکان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە