ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

لە نێو مەزاتخانەی حکومەتە بنکە فراوانکەی هەرێمدا چی دەگوزەرێت؟!

Saturday, 08.29.2015, 20:43

1227 بینراوە


یەکەم
یادی ٣١ ی ئاب  زۆر سه‌خته‌ ئه‌مساڵ بۆ مه‌سعود
چونکە مه‌سعود كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه‌. خه‌می له‌ده‌ستدانی كورسی یادی خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ هاوكاتن.
پارتی هه‌رچی ده‌كات هیچ به‌ره‌و پێش چوونێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی هۆله‌ زه‌دره‌كان نابینی. دەرباره‌ی چاره‌نووسی كورسییه‌كه‌.
ئه‌مجاره‌ مه‌سروری كوڕی خه‌ریكی حیزبه‌ بچووكه‌كانه‌. ئیتر پارتی هیچیتر وه‌ك حیزبی كوردی ده‌بێ سه‌یر نه‌كرێت!؟
وه‌ك چۆن چوار ده‌وڵه‌تی داگیر كه‌ریی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ پارتیش هه‌یه‌ وه‌ك تابوری پێنجه‌م
وه‌ك چۆن سێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست هه‌یه‌، پارتیش هه‌یه‌ وه‌ك هێزی چواره‌م و دژ به‌ به‌كورد
پارتی وه‌ك جۆكه‌ری نه‌یاران وایه‌، له‌هه‌ركوێ بیانه‌وێ ده‌یانه‌وێ به‌كاری بهێنن
ڕووداوه‌كانی شه‌ره‌كه‌ی خواروی كه‌ركوكی چەند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بینیمان پارتی چ رۆڵێكی هه‌بوو!؟
هه‌ڵبه‌ته‌ شه‌ڕه‌گه‌وره‌كه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیشتان بیر ماوه‌ كه‌ كاتێك شه‌هید لیوا شێركۆ ده‌لێ؛ به‌ براده‌رانی پارتی بڵێ‌ له‌ پشته‌وه‌ ته‌قه‌مان لێنكه‌ن.
هه‌ردوو سێ چوار ڕۆژ له‌مه‌و به‌ریش كه‌ناڵی ڕوداو له‌سه‌ر بۆردومانی بناری قه‌ندیل و ده‌وربه‌ری، ده‌ی ووت؛ فرۆكه‌كانی توركیا له‌ بناری قه‌ندیل بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی تیرۆریستیان بۆردومان كرد.

دووه‌م
پارتی مانای چی؟
بەرپرسی‌ ئاژانسی‌ پاراستن‌ و زانیاری‌ هەرێمی‌ كوردستان رەخنەی لە ژوری عەمەلیاتی هەولێرگرت لەوەی كە لە پاش نیوەرۆی ئەمرۆوە هەوڵەكانی پێشمەرگەی پەكخستووە و هێزەكانی هاوپەیمانانی ئاگادار نەكردۆتەوە بەمەش ژیانی پێشمەرگەكان لە مەترسیدابووە.
لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی كەی ئێن ئێن لاهور شێخ جەنگی نیگەرانی خۆی دەربریی بەوەی كە ژوری عەمەلیات لە پاشنیوەرۆی ئەمرۆوە هەوڵەكانی هێزی هاوپەیمانانی پەكخستوە بۆ ئەوەی بۆردومانی ئاسمانی چەكدارانی داعش نەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، ئەندامێكی ئەو ژوری عەمەلیاتەی هەولێر كە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە و لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دانراوە بەرپرسەكراوه لە پەیوەندیكردن بە هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ ئەنجامدانی بۆردومانی ئاسمانی بۆ سەر چەكدارانی داعش لەكاتی پێشرەویی هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام لەكاتێكی درەنگدا پەیوەندی بە هێزی هاوپەیمانانەوە كردوە و هاوكات وەك پێویست ئاگاداری گۆرەپانی شەر و چالاكی هێزەكانی پێشمەرگە نییە.
باسیان لەوەشکردوە؛ ئەو ئەندامەی ژووری عەمەلیات چەند جارێك هەوڵەكانی هاوپەیمانانی پەكخستوە بەتایبەت لەو میحوەرانەی كە هێزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشرەوی تێداكردووە.

سێهه‌م
دزیی و فزیی
كه‌مێك له‌ بیركارییدا كۆڵه‌وارم. ئه‌رێ ٨٥٠ ملیۆن دۆلار و ٨٥٠ ملیۆن دۆلاری تر ده‌كاته‌ چه‌ند؟
ئه‌مه‌ پاره‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی دوو مانگی ڕابوردووه‌
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ هه‌ر هی بۆری و تانكه‌ره‌كان حیساب نین!؟
پاره‌كه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ دواكه‌وتوه‌، ڕه‌نگه‌ دواتریش بكه‌وێ، تا ده‌كرێته‌ دیناری عێراقی..
دڵتان هیچ نه‌كات بلێن به‌ هۆی چاره‌نووسی كورسییه‌كه‌ی مەسعودەوه‌ دواكه‌وتووه‌. له‌ولاشه‌وه‌ وشكه‌ گله‌یی له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی بنكه‌ (فراوان) ده‌كه‌ن، گوایه‌ له‌به‌ر پرسی كورسیه‌كه‌ی (مامی) ئاگای له‌ حكومه‌ت نه‌ماوه‌، ئێ حه‌قیه‌تی مام و برازایه‌تی بۆ ڕۆژێكی ئاوا ڕه‌ش و ته‌نگانه‌ نه‌بێت بۆچی باشه‌!؟
ئه‌وانه‌ی ئه‌و گله‌ییانه‌ له‌ نێچیر ده‌كه‌ن هه‌ڵبه‌ته‌ خۆیان به‌شێكن له‌م حكومه‌ته‌ گوایه‌ نازانن كه‌ پێشتر نێچیر چون ئاگای له‌ حكومه‌ت بووه‌!؟
ده‌شڵێن گوایه‌ ئه‌م حه‌فته‌یه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام داخه‌كه‌م فریای ئه‌و (٥) شه‌هیده‌ی خواروی كه‌ركوك نه‌كه‌وت..
یه‌كێك له‌ شه‌هیده‌كان تاقانه‌ی چوار خوشك و خاوه‌نی چوار منداڵه‌..
لای خۆی دامنابوو هیچ نه‌ڵێم و هیچ نه‌نووسم.

چواره‌م:
چوار لایەنەكه‌ و لایەنە سه‌ره‌كییه‌كه‌
٤+1=هیچ
له‌ناو هۆڵه ‌زه‌رده‌كه‌ی مامۆستا سه‌عد له‌ پایته‌ختی ترس و سەگ بەردانە گیانی پەرلەمەنتار و ڕفاندن و تاڵانیدا، پیرۆزبایی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن..
كورد له‌ خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه‌ بۆ مۆته‌كه‌ی كورسیه‌كه‌ مه‌سعود
ده‌زانن بنه‌ماڵه‌ی پارتی وه‌ك چی وان؟ ڕێك وه‌ك ئاغاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردو وان..
ئاغایه‌ك حوكمی لادێیەکی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دەکات، خه‌ڵكه‌كه‌ وه‌ك مێگه‌ل ملیان به‌ هه‌موو داواكارییه‌كانی ئاغا داوه‌. له‌كاتێكدا خه‌ڵكه‌ خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی زوڵمی ئاغاكه‌یان بوون.. ئێستای ئه‌وه‌ی له‌م ده‌ڤه‌ره‌ ده‌گوزه‌ڕێ هه‌ر هه‌مان هاوكێشه‌یه‌.. پارتی نه‌ك ئاغا زاڵمه‌كه‌ی خه‌ڵكه ‌به‌ڵكوو هی حیزبه‌كانیشه‌! ئێستا حیزب و حیزبۆكه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین، خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌درێژه‌دان به‌ژیانی كوله‌مه‌رگی خۆیان، ده‌سه‌ڵاتی پارتی درێژ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م هاوكێشه‌یە هه‌ر ئاوا به‌رده‌وام نابێت. ئێستا له‌ كاتێكدا جارێكی تر شه‌ر له‌ خوارووی كه‌ركوك ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌.چه‌ند شه‌هیدێك و
بریندار هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی كه‌ پارتی هاوكاری هاتنیان بوو، نه‌ك هه‌ر بۆ كه‌ركوك به‌ڵكوو بۆ ته‌واوی عێراق، كه‌چی له‌ولاوه‌ له‌ هۆله‌ زه‌رده‌كه‌ی سه‌عد، چوار لایەنەکە خه‌ریكی سازانن، تا بە فێڵێکی یاسایی بیكه‌نه‌وه‌ به‌ کەڵەگا به‌سه‌ر مانه‌وه‌. چیتر نابێ ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و حیزبه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان بگرین، ئه‌وه‌ ده‌بێ خه‌ڵكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌..




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4/5)