شەش جۆر بونەوەری هەسارەکانی تر شەڕیانە لەسەر کۆنترۆڵکردنی زەوی (بەشی سێ)

Saturday, 29/08/2015, 20:47

5911 بینراوە


جۆری سێیەم ناو دەبرێت بە ڕەساسی باڵا بەرز( The Tall Gray)

 ئەم جۆرە بەرزی باڵایان دەگاتە ٧ بۆ ٨ پێ  ، زۆر سپی باون و کەچەڵن هەروەها جەستەیان هیچ موی پێوە نیە ،  شێوازی گفتو گۆکردنیان لە ڕێگای تەلەپاتیەوەیە نەک بە دەنگ . زۆر کەم دەبینرێن لەسەر زەوی تەنها لەو کاتانەدا دەبینرێن کە کۆبونەوە دەکەن لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکی کە بە حوکمەتی سێبەر ناودەبرێت (shadow government). ئەم جۆرە دانیشتوی کۆمەڵەی هەسارەکانی ئۆریۆنن

(the star system Orion).

 

 ئەم جۆرە وەک باڵیۆزی هەسارەی خۆیان و هەموو جۆری ڕەساسیەکان دەردەکەون و لە کۆبونەوەکاندا ڕۆلی بەرپرس دەبینین و مرۆڤ وەک کاڵایەکی تەیبەت بە خۆیان دەبینن ، وە جۆری ڕەساسی کورت دەوری یاریدەدەری ئەمان دەبینن لە کاتی کۆبونەوەکاندا.

وێنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئایسن هاوەر لەگەڵ ڕەساسیەکەن بیدایەتی ١٩٥٠

ڕەساسی باڵابەرز سەرپەرشتی هەموو ڕفاندنەکانی مرۆڤ دەکەن بەڵام خۆیان لە نزیکەوە  تێکەڵ بە ڕفاندن نابن، کاری ڕفاندن بە ڕەساسی کورت دەسپێرن. هەروەهادەستیان هەیە لە گۆڕینی جینەکانی مرۆڤ بەبەردەوامی، وە ئێستا جۆرێکی تازە لە مرۆڤیان بەرهەم هێناوە ئەویش بە تیکەڵکردنی جینی  خۆیان لەگەڵ مرۆڤ کە بە هایبەرت ناودەبرێ کە دەتوانن لەگەڵ مرۆڤ کار بکەن بێ ئەوەی بزانیت ئەمانە خەڵکی شوێنێکی ترن یان جودان لە مرۆڤ.

ڕەساسیە درێژەکان زۆر دڵخۆشن بە دروست کردنی هایبەرت چونکە تەواوی سیفەتە باشەکانی مرۆڤ و ڕەساسیەکانی تێدایە، ئەمەش وای کردوە ڕەساسیەکان زۆر گرنگی نەدەن بە مرۆڤ و  وەک کاڵایەک سەیری مرۆڤ بکەن و خۆشیان بە خاوەنی مرۆڤ بزانن.

کۆتایی بەشی سێیەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە