کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار نامەی جەلال تالەبانی و چەند بەرپرسێکی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

Sunday, 30/08/2015, 20:21

23980 بینراوە


 بۆ یەکەمجار کوردستانپۆست چەند نامەیەک وەکو دۆکۆمێنت بڵاودەکاتەوە، کە هەر یەکەیان بۆ کاتی خۆی نرخی مێژووی هەیە، ئەو نامانە  لەلایەن چەند بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ یەکتریان ناردووە و راو بۆچوون و قسەیان لەگەڵ یەکتر ئاڵوگۆڕکردووە، بەشیک لە ناوەرۆکی ئەو نامانە پەیوەندییان بە ٣١ی ئابیشەوە هەیە، هەرچەندە راستەوخۆ دەستی بۆ رانەکێشراوە.
ئەو نامانە بریتیین لەمانەی خوارەوە:
١)  نامەی جەبار فەرمان بۆ جەلال تالەبانی  ١٨ / ٩ / ١٩٩٤
٢) نامەی جەلال تالەبانی بۆ  کۆسرەت رەسوڵ و جەباری ١١/ ٨ / ١٩٦٦
٣) نامەی بەهرۆز گەڵاڵی بۆ جەلال تالەبانی  ١٩ / ٢ / ١٩٩٥
٤)  نامەی عوزێر بۆ کۆسرەت رەسوڵ  دەربارەی کوشتنی کەسێک ٢٠ / ٧ / ١٩٩٥
٥) نامەی شێرکۆ بێکەس بۆ خالید ناوێک داوای کارێکی نایاسایی لێدەکات ٢ / ٢ / ١٩٩٤
٦) نامەی جەلال تالەبانی بۆ  کۆسرەت رەسوڵ و جەباری ١٤/ ٨ / ١٩٦٦
٧) نامەی جەلال تالەبانی بۆ  کۆسرەت رەسوڵ و جەبار، عومەر و  هتد  ٢٨/ ٩ / ١٩٦٥
٨)  نامەی حاکم قادر بۆ مەلا یاسین  ١٩ / ٤ / ١٩٩٥
٩) نامەی جەلال تالەبانی بۆ  کۆسرەت رەسوڵ و جەباری ١٤/ ٨ / ١٩٦٦
١٠)  نامەیەکی دیکە لەیەن بەرپرسێکی دیکەوە (هەر بەڕێزێک دەتوانێت ناوەکانی بناسێتەوە تکایە ئاگادارمان بکاتەوە).
١١) نامەی جەلال تالەبانی بۆ  سەردار کازمی  ١١/ ٨ / ١٩٦٦
١٢) نامەی شێخ عەتا تالەبانی بۆ  جەلال تالەبانی ٢٦/ ٦ / ١٩٦٤
١٣) نامەی ئەحمەد شەریف بۆ جەلال تالەبانی ٢٨  / ٦ / ١٩٩٤
١٤) نامەی جەلال تالەبانی بۆ  کۆسرەت رەسوڵ و جەباری ١٤/ ٨ / ١٩٦٦

 بە داوای لێبوردنەوە کوردستانپۆست کاتی ئەوەی نەبوو هەموو نامەکان بنووسێتەوە و قسە لەسەر  ناوەرۆکی هەر یەکە لە نامەکان بکات، تەنیا ئەوە نەبێت بڵێن ئەگەر خوێنەر بە وردیی و وریاییەوە لە ناوەرۆکی ئەو نامانە بڕوانێت و بەراوردی بکات لەگەڵ نامە و پەیوەندییەکانی کەسایەتیی حیزبەکانی وڵاتانی ئەوروپییدا هەست بەوە دەکات کە ئەمانەی ئێمە لە سیاسەت و بەڕیوەبردن و رێکخستن و پەیوەندییەکانی نێو خۆشیاندا زۆر کۆڵەوار بوون، خێڵەکیانە بیریان کردۆتەوە و رەفتاریان کردووە،  سەرەنجامەکەشی وەک هەموو دەبینن ئەم  ئەم دەسەڵاتەی لێکەوتۆتەوە. 
کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ بینینی نامەکان:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە