لەپەرلەمانەوە بۆ هۆڵی سەعد عبداللە

Monday, 31/08/2015, 10:44

2674 بینراوە


 پەرلەمان لەماوەی رابردوو ، ناوەندی یەکلای کردنەوەی کێشە حیزبیەکان بووە ،بەردەوام تەواوی کێشە حیزبیەکانی  کەدژی بەرژەوەندی باڵای میللەت بوونە ، بەیاسای کردوە ، هەموو ئەو یاسایانە بونەتە بارێکی گرانی سەر شانی خەڵک لە هەرێمی کوردستان ، رێگای گەورەی لەبەردەم گەندەڵی و فەسادی ئیداری گەورە لە هەرێم کردەوە ، ئەم فەسادیە ئیداریە بووە کرمێکی گەورە لەهەناوی کوردستاندا ، کە ئەم رۆژە رەشەی بەرهەم هێنا کە ئەمرۆ خەڵکی کوردستان لەسایەی دەناڵێنێت .
 ناڵاندنی خەڵک بەدەست ئەم نەهامەتیانەوە ، بەرەنجامی رێکەوتنە کان بووە لەدەرەوەی پەرلەمان و گەورە کردنی هەیمەنەی حیزب بوو بەسەر پەرلەماندا ، تەواوی یاساگرنگەکانی تایبەت بە بوارە جۆراو جۆرەکانی هەرێم ، لە ناوەندی حیزب بریاری لێدەدرا و دواجاریش پەرلەمانتارە تەعینکراوەکانی حیزب بێ خوێندنەوە ، کەمتر لەساعاتێک دەستیان بۆ بەرزکردۆتەوە ، تێانپەراندوە . بەتایبەتیش یاسایەکی وەک بوجەی هەرێم تا دروست بونی ئۆپۆزسیۆم تێپەرێندراوە بێ ئەوەی کەس بزانێ بوجە هەرجی بووە  ، چ پەیوەندی بەژیانی خەڵکی هەیە؟  بەڵام خۆش بەختانە رۆژە رەشەکان لەدوای ٢٥ ی ٧ ی ٢٠٠٩ ئەگەر بەتەواویش کۆتاییان نەهاتبێت خەڵک ئەو رۆژانەی بینی کەنەی دەزانی 
 لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ کاتێک پەرلەمانێکی کارا دروست بوو ، ئیتر لەمەو بەدوا بۆپاراستنی بەرژەوەندی حیزبی لە ناو پەرلەمان چەندین یاسای گرنگ فرسەتیان لێهات کە زەربەی گەورە بوون لەسەر بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستان ، وەک یاسای هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم و یاسا دەزگای ئەنجومەنی ئاسایش و یاسای قەدەغەکردنی خۆپیشاندان . ئەمانە کۆمەڵێک یاسای گرنگ بوون ، سەرەرای یاسای بوجەی هەرێم کەساڵانە لەدوای نیوەی ساڵ پەسند دەکرا ، کەراستەوخۆ پەیوەندیان بەژیانی رۆژانەی خەڵکی ئاساییەوە هەبوو، بەڵام بەداخەوە بەباڵای حیزبێکی دیاریکراوەوە دژی خەڵکی کوردستان درواوە .
بەڵام لەم خولەی پەرلەمان کاتێک پەرلەمان کەوتە دەست هێزێکی کاریگەری گرنگی سەر گۆرەپانی سیاسی ، کەبزوتنەوەی گۆرانە ، توانی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت ، لەماوەی دەستبەکار بونی ئەم سەرۆک پەرلەمانە توانی کۆمەڵێک چاکسازی گەورە لەبوارە جۆراو جۆرەکانی پەرلەمان ئەنجام بدات ، دەستی حیزب لە پەرلەمان ببرێت ، هەر ئەمکارەش وایکرد کۆمەڵێک حیزب نیگەرانن ببن و سەرۆکی پەرلەمان بەلایەنگری تۆمەتبار بکەن ، لەم خولەی پەرلەمان ، پەرلەمان توانی چەند هەنگاوێکی گرنگ لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە ٢٣ ی حوزەیران و ١٩ ی ئاب لەدەرەوەی حیزبەکان بنێت ، 
ئەم هەنگاوی پەرلەمانی کوردستان لەم دوو رۆژەدا ،وایکرد پەرلەمان هەیبەتێکی گەورەی بۆ گێردرایەوە ، دوای ئەوەی شەوی ١٩ ی ئاب لایەنەسیاسیەکان تابەرەبەیان لە کۆبونەوە دابون ، بەڵام پەرلەمانتاران بۆ یەکەم جار لەدەرەوەی مەرکەزی حیزبەکان بریای خۆیاندا ، کە دەبێت پەرلەمان لەسەر کۆبونەوەی خۆی سوربێت ، لەبریاری خۆی پاشگەز نەبێتەوە ، هەرلەم بارەیەوە حیزبی دژ دوای ئەوەی هەوڵی زۆریدا بەکرین و ترساندن و دەیان کاری قێزەونی تر نەی توانی بەر بە بوێری پەرلەمان تاران بگرێت .
ئەم بوێریەی پەرلەمان تاران ترسێکی گەورەی خستە ناودڵی هەندێک حیزب و کەسی خۆ بەزلزان لەسەروی پەرلەمان و میللەت ، بەڵام ئەوەی کەزۆر گرنگ بوو ، پەرلەمان بوو کەتوانی گەورەی خۆی بپارێزێت ، بەمەش لەدوای دروست بونی پەرلەمان بۆیەکەم جارە مۆتەکەی حیزب لەسەر گیانی پەرلەمان نامێنێ ، بۆیەش دوای مشت و مرێکی زۆری لایەن گرانی یاسا و سەروەری دەنگی گەل و بەهێزی پەرلەمان وتیان دەبێت پەرلەمان مەرجەع و ناوەندی یەکلاکردنەوەی کێشەکان بێت ، لایەنگرانی دژی یاسا و دیموکراسی وتیان لەدەرەوەی پەرلەمان یان شەری ناوخۆ و دووئیدارەی ، 
ئەوانەی داوای دووئیدارەی دەکەن دەیانەوێت هەیبەتی پەرلەمان بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی پەرلەمان ، فێری ئەوە نەبوونە کە دەبێت لەپەرلەمان کێشەکان چارەسەر بکەن بەڵکوو فێر بوونە لەدەرەوەی پەرلەمان ، بە قەناعەتی دڵی ئەم و نەرەنجانی دڵی ئەو بریار لەسەر کێشەکان بدەن ، بەڵام ئەملایەنە چەند خۆی خەریک بکات بە کۆبوونەوەی هۆڵی سەعد عبداللە ، دواجار کێشەکەی بۆ ئەوەی بەیاسایی بکرێت ئەبێت بچێتەوە پەرلەمان ، ئەوپەرلەمانەی لە ٢٣ی حوزەیران و ١٩ی ئاب وتیان ئەبێت پەرلەمان مەرجەع بێت ، بەیانیش هەر ئەوان لەوێن و رێگا بەحیزبەکانیان نادەن جارێکیتر هەیبەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بشكێت ، جارێکیتر رێگابەهەیبەت شکاندن نادەن 
سەیرم بەحیزبێک دێت کە باوەری بەپەرلەمان نەبێت و لەدەرەوەی پەرلەمان لەهۆڵی سەعد عبداللە بریار بدات و دوایش بێت و لەناوپەرلەمان دەنگ لەسەر یاسایەک بدرێت ، کە بەدڵی خۆی بێت ، هەرکارێک لە هۆڵی سەعد بریاری لەسەر بدرێت ، ببرێتە هۆڵی پەرلەمان ، ئەگەر پەرلەمان و ئەو هێزانەی پرۆژەی پەرلەمانیان هەبووە ، دەنگی لەسەربدەن ئەوا گرنگی پەرلەمان دەبێتە مەتەل ، بەڵام پێدەچێت ئەولایەنانەی پەرلەمان بەمەرجەح دەزانن ، کارێک نەکەن کە پەرلەمان و پەرلەمانتاران بخەنە ژێر پرسیار ، لەهەمان کاتیشدا پێدەچێ پەرلەمان تاران خۆشیان دان بەهیچ بریارێکی دەرەوەی پەرلەمان نەدەن ، بۆ ئەوەی خۆشیان و دەنگ دەرو جوانی پەرلەمانی ئەم خولە ناشیرن بکەن بەڵکو پێدەچیت تەواوی ماندوو بونی هۆڵی سەعد عبداللە بکەنە بڵقی دەم ئاو . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە