٣١ ئاب لە ڕوانەگەی چارلس دارۆینەوە

Monday, 31/08/2015, 20:27

5694 بینراوە


جارلس داروین لەدایک بووی١٢ / ٢ / ١٨٠٩  و  لە ١٩ / ٤ / ١٨٨٢ دا کۆچی دوایی کرد ، ئەو لە ووشیاریدا گەیشتە پلەی فەیلەسووف، زیندەوەرناسە و سەرەتایەکی نوێێ زانستی بۆ مرۆڤایەتی بەرهەم هێنا، داروین باوەڕی وایە کە ژیانی سەرەتایی لە یەک خانەییەوە سەری هەڵداوە. چارلس باسی هەندێک دۆزینەوەی سەیر و سەمەرە دەکات، بەڵام لەم باسەدا پێویست ناکات  بچیەنە قوڵایی باسەکانێەوە، چارلس باوەڕی وایە کە بۆ نموونە پاقلە و فاسۆلیاو ولۆبیاو،هەروەها سەگ وگورگ و ڕێوی، پشیلە و چەقەڵ و کەمتیار، ئامۆزا و پورزای یەکن. هەروەها هێستر لە تێکەلەی جیناتی گوێدرێژ و ئەسپە، دووڕەگیش واتا بەچکەی سەگ و تانجی، دیسان لە تێکەڵەی سەگ و تانجیە. هەروەها لەگەڵ ووشیاری زیاتر پەیدا کردنی مرۆڤدا، لەسەر زانستی جینەکان، ئێستا مرۆڤ دەتوانێت، پرتەقاڵ و لیمۆ موتربە بکات، کە تێکەلەی هەردوکیانە، کە نە لە تامدا و نە شێوەدا لەیەک ناچن. هەروەها سنەوبەری ڕەسەن تەنها بۆ ئاسمان هەڵدەچێت و بەرز دەبێتەوە، ئێستا دەستکاری جینەکانی کراوە وەکوو چیمەن بڵاو دەبێتەوە بەر سەر زەیدا........هتد.
چارلس داروین، جگە لەوەی کە ڕیشەی رەگەزەکانی زیندەوەر و گیاندارەکان دیاری دەکات، ئەو ڕەوشت و داب و نەرێتیشمان بۆڕوون دەکاتەوە، کە چۆن دەژین، تاک یان کۆمەڵگا،  گیاخۆرە، یان گۆشتخۆر، چۆنێتی زاو و زێکردنیان، هێلەکەرە یان زاین کە وەک مرۆڤ دەزێت. ئەگەر بێتو کە چارلس داروینیش فەرامۆش بکەین و سەرنجی بۆ نموونە " کەناڵی تێڤی ناشناڵ جوگرافی" یان ئەو کلیپە ڤیدێۆیانەی کە لەسەر جیهانی ئاژاڵ بڵاو دەکرێنەوە، لەسەر ژیانیان هەروەها ئاستی ووشیاریان، زۆر نهێنیمان بۆ دەدرکێنن، بۆ نموونە ئەگەر تەماشایەکی هێلانەی پەڕسێلکە یان هەندێک بولبوولی دیکە بکەین، دەبینن بە شێوازێکی ئەندازیاری بێسنوور ڕیکوپێک دروستی دەکەن، کە ڕەنگە مرۆڤێش بە هیندەی ئەوان لە ووردەکاری زرنگ و وریا نەبێت. هەروەها دەبینن کە مێروولە و مێش هەنگ چ جۆرە هاوکاریەکەی سەرسوڕهێنەر و کاری هەرەوەزی دەکەن پێکەوە. هەروەها لەبەشی بەرەو پێشچوونی و گەشەی مێشکی گیاندارەکانیشدا، دەبینن کە گای کێوی یان گامێشی کێوی ئەو گامێشەی جاران نییە، بەڵکو ئەوانیش ووشیاریان پەیدا کردوە و بەرەو ڕووی پاشای دارستانیش دەببنەوە، ئەو کرتە ڤیدێۆیانە بشێلە، ئەوا دەبینیت کە چۆن گامێش پاشای دارستان دەکوژن!
هەروەها ئاستی دڕنندەی گورگ، شیر ، کەمتیاریش دەبینن کە شێرو پڵنگ نێچیرەکەیان لە پێشدا دەخنکێنن، پاشان دەست دەکەن بە خواردنی نێچیرەکەیان، بەڵام کەمتیار بەو شێوە نییە، بەراستی کەمتیار پڕ بەمانای ووشە وەحشیە، بە زیندووی نێچیرەکەی دەخوات، واتا هەست و نەستی نییە و نازانێت، کە نێچیرەکەی بخنکێنیت، تا ئازاری نەگات، بەکورتی واتا هەستی نییە.
https://www.youtube.com/watch?v=PdngG4bdnZ8
ئاستی ووشیاری مەیموون لە ئاستێکدایە، کە دەتوانیت خۆشیی بۆخۆی دروست بکات، پڕ بەمانای ووشە ئەو مەیموونە بە دوو پڵنگ رادەبوێریت و گاڵتەیان پێدەکات.
https://www.youtube.com/watch?v=xy2y-7DoDhU
دەبینن کە کۆمپانپایاکەی بنەماڵەی بارزانی، هەمیشە لە ئابەکاندا، خیانەتی گەورە، گەورە دژ بە نەتەوەکەی خۆیان دەکەن، چونکە لە گەرمادا ڕێژەی ئەدرنالین (بەشێکە لەپێکهایەتەی خوێن، لەکاتی ترس و تەنانەت پێکەنی زۆردا ڕێژەیان لەناو خوێندا بەرز دەبیتەوە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەدرنالین ئەگەری مەرگ نزیک دەکاتەوە) مرۆڤ بەرز دەبێتەوە و داب و نەریتی مرۆڤانەی خۆی لە دەستدەدا ودەبێتە گیاندارێکی دڕندە. مرۆڤەکانیش ڕێژەیین، هەندێک مرۆڤی وەک مەسعود بارزانی هێشتا لە قۆناغی دڕندەیدا دەژین و گەشەی تەواویان نەکردووە و نەبوونەتە مرۆڤێکی کامڵ، لێرەشدا مەبەست نییە، کە بڵێێن ئاستی ووشیاری کەسایەتی مرۆڤ دیاری دەکات، نەخێر چونکە هێتلەریش کەسێکی ڕۆشنبیربوو، نووسەر و وێنەکێشیش بوو، بۆ نموونە کتێبی "تێکۆشان"م نووسەرەکەی هیتلەرە. بەڵکو ئەو ژینگەیەی تێیدا گەورە دەبێت، فەرمانبەری کەسایەتی مرۆڤەکانە، مرۆڤی کامڵ بە "خۆسی ئەلبێرتۆ موخێ"، سەرۆکی ئۆرۆگوای دەگووترێت، ئەو شەڕی پارتی زانی کردووەو نزیکەی١٣ ساڵ زیندانی بووە لەپێناو مافەکانی گەلەکەیدا.
مورخێ لەبەر ئەوەی پەروەردەی قوتابخانەی مارکسیە، مووچەکەی ١٢٠٠ دۆلارە، لەسەدا ٩٠ دەبخشێتە ناوەندە خێرخوازییەکان، کەچی مەسعودی کوڕی مەلا مستەفا لەسەدا ٩٥ داهاتی وڵات بۆ خۆی دەدزێت لەسەدا پێنجی دەدات بە خەڵک ئەوەیش وەکوو خێر! 
هەرهەموومان ئەو راستییە دەزانین ئەگەر بمانەویت بە ئەخەلاقەوە باس لەسەر ڕەفتاری مەسعود بارزانی بکەین، لەرووی دڕندەیی و جانەوەری مەسعودەوە، دەبینن کە ئەو مرۆڤە ڕێژەی "ئادرنلینی"ی کە هەمیشە بەرزە و لەمرۆڤی ئاسایی ناچێت، چونکە مرۆڤێکی کامڵ نیە، بۆیە دەبینن ئەوەی لەسەردەمی دەسەلاتی ئەو باوک و کوڕەدا ڕوویداوە، ڕێک رەنگدانەوەی گیاندارێکی کێوی و دڕندەیە، هەموومان دیتمان کە لە نزیکەی ٤٠ ساڵی رابردوەوە، تورکیای فاشی هەرگیز ڕێگەی لە گەڕاندنەوەی تەرمی پیرۆزی شەهیدانی شۆڕشگێڕانی پارتی کرێکارانی کوردستان نەدا بۆ گەڕانەوەی نەداوە، کە بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە، تا ئەو کاتەی کە بنەماڵی بارزانی، ڕێگیریان لەتەرمی شەهیدێکی یەپەگەی بە ڕەگەز ئوسترالی نەگرتبوو، پاش ئەوە ئینجا تورکەکان بۆیەکەم جار وێرایان کە ڕێگری لە گەڕانەوەی تەرمی شەهیدان بگرن. هەموومان ئاگادارین کە لە ٣١ ئابدا، چەتەکانی بنەماڵەی بارزانی زمانی شەهید "کەریم عوسمان"یان بە زیندوویی دەرهێنا،هەر ئەو چەتانەی بنەماڵی بارزانی بە زیندووی نەوتیان کرد بە شەهید ساڵح ئەحەی خلەدا و سووتاندیان، هەرهەمان چەتەی بنەماڵە شیرینی و هەنگوێنیان دا لە گیانی شەهید فاخیر مێرگەسووری، تا بە ئازاری زەردەواڵە شەهیدیان کرد، مەلا ئەولکەریمی کوێرەکیان خستە ناو گوێنییەوە لەگەڵ بەردا و خستانە نێو گۆمەکانی ئەو نزیکانە، ١٠ تا ١٥ چەتەی بنەماڵە بە نیوەی شەو پەلاماری ماڵی مام ساڵحی شەمێرانیاندا لە شاری دەربەندیخان،لە پرخەی خەودا حەوت کەسیان لە ماڵێکدا شەهید کرد. لە زۆرکەسم بیستووە کە بە چلەی هاوین لەوگەرما دڵڕەقەی کوردستاندا هیتەریان بۆ زیندانییەکان داگیرساندووە. مرۆڤ دەپرسێت، ئەو هەموو دڕندەیی و جانەوەرییە لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە؟ زۆرن کەس لە خۆوە بێ بنەما ئەڵین ئەو بنەماڵە هەر وەحشیبوون، بۆیە. بەڵی ئەوە راستە، راستریش ئەوەیە، کە ئەو بنەماڵەیە هێشتا بەتەواویی دروست نەبوون و هەمیشە ڕێژەی ئادرنالینیان بەرز بووە وەکو گیاندارە کێوییە دڕندەکان، وەکوو کەمتیار، ڕێک وەکو تورکەکان، تورکەکان زۆرینەیان هەمیشە توڕە و تڕۆن، کێ لە ئێمە ڕێکەوتی ئەوەی نەکردوە کە تورکێکی دیبێت و زانیویە بەرانبەرەکەی کوردە، ڕێک وەک نارجۆک بەو هەواڵە دەتەقننەوە، من باوەڕ دەکەم کە هەموو مرۆڤەکان یەکێن جگە لە جیاوازی ڕەنگی پێست وزمان هیچ جیاوازیەکیان لە نیواندا نییە، هێچ کامێکمان کرۆمۆسۆمێکمان لەوی دیکەمان زیاتر نییە، بەڵکو دووبارە ئەوە ژینەگەکەیە کە بڕیار لەسەر کارو کردارمان دەدات. تورکەکان هەمیشە بەدژایەتیکردنی نەتەوەکانی دەرووبەریان تەلقیین دەدرێن، ئەگینا منداڵیک لە پێکەنین زیاتر کە خۆڕسکی ژیانێتی هیچ ڕق و کینەیەکی تیدا نییە. دەبینن کە مرۆڤ ئاستی ووشیاری بەرز دەبێتەوە، تەنانەت تۆنی ئاخاوتنیشی نزم بێزاکەر نییە، ئەوە ناوشیارەکانن کە هەمیشە دەقیڕنن و تانانەت گفتوگۆکانیشیان لە شێوازی شەڕدایە، هەروەها زۆرینەی مرۆڤە وشیارەکان مرۆڤانەتر بیر دەکەنەوە، چونکە هەستەکانیان پێگەیوە و هەست بەئازاری کەسانی دیکە دەکەن، ئامادەی درێژکردنی دەستی یارمەتین بۆکەسانێک کە پیویستییان بە یارمەتی بێت، کەسایەتی مەسعود هەست و نەستی تێدا نییە، بۆیە زمانی مرۆڤ بە زیندووی دەردەهێنیت و بە زیندووی ئازاری دەدات، ٣١ی ئاب بەرهەمی هەست و نەستی مەسعود بارزانییە کە نییەتی بۆیە بە لایەوە ئاساییە دەیان ٣١ی ئابی دیکە ئەنجام بدات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە