شەش جۆر بونەوەری هەسارەکانی تر شەڕیانە لەسەر کۆنترۆڵکردنی زەوی (بەشی پێنجەم)

Monday, 31/08/2015, 20:58

7706 بینراوە


جۆری پینجەم بە ڕەپتیلیەن (Reptilian shapeshifter) ناو دەبرێت، ئەم جۆرە زۆر جار بە جەنگاوەرەکانی  ئەستیرەی ئەڵفادراکۆنیاسە  باسکراون بەڵام  خۆیان دەڵێن کە خەڵکی سەر ئەم زەویەن.
ڕەێپتیلەن بەرزیەکەی ٦ - ٨ پێ دەبێت ، دوو قاچیان هەیە و پێستیان سەوزە و لە شکڵی پێستی تیمساحە، جەستەیان بۆنی دێت و چاویان گەورەیە و سورە،  بیلبیلەی چاوییان درێژە و لەسەر باری عەمودیە . پەیوەندیەکانیان بە مرۆڤەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەها ساڵ لەمەوبەر، جار جار یارمەتی مرۆڤیان داوەو زۆر جاریش مرۆڤیان وەک شتومەکی خۆیان سەیر کردوە. حەز لە  گۆشتی مرۆڤ دەکەن و هەندێک جار لە بۆنەکاندا گۆشتی مرۆڤ دەخۆن.

لە کاتی کارکردندا کەس بۆی نیە قسەیان لەگەڵدا بکات بەو مەرجە نەبێت کە خۆیان بیانەوێت گفتوگۆ بکەن ودەبێت  یەکەمجار خۆشیان دەستپێ بکەن، گەر نزیکیان بویتەوە هەمیشە دەبێت هەردوو دەستت دیار بن و هیچت بەدەستەوە نەبێت ئەگەر نا لە ماوەی جاوتروکانێکدا پارچە پاڕجەت دەکەن. ئەمانە ١٢ جار لە مرۆڤ بەهێزترن و ٦٠ جار خێرا ترن بۆیە شەڕ کردن لەگەڵیان بە بێ چەک بێ هودە دەبێت.
ڕەپتیلیەن بەوە ناسراون کە زۆر زوو دەتوانن تێکەڵ بە کۆمەڵگا ببن و شوێنە هەستیارەکان پڕ بکەنەوە و خۆیان ببنە خاوەنی دەسەڵات و بڕیارە گرنگەکان، ئەم کارەش لە ڕێگای گۆڕینی شێوەی خۆیانەوە دەکەن.  توانایان هەیە لە یەک خولەکدا ٨ جار شێوازی دەم و چاوی خۆی بگۆڕێت، واتەئەگەر سەیری تۆ بکات وێنەی تۆ وەردەگرێت و هیچ هاوڕێیەکت ناتوانێت لەیەکتان جیا بکاتەوە لەبەر ئەم هۆیەش بە زمانی ئینگلیزی بە (Shapeshifter) ناو دەبرێن.
هەر بۆیە هەموو مواسەفاتیکی مرۆڤیان تێدایە و دەستیان گرتوە بەسەر تەواوی دەزگا ئەمنی و شوێنە هەستیارەکانی دەوڵەتە زلهێزەکاندا.
 ڕەپتیلیەن لە مێژوی مرۆڤایەتیدا زۆر جار باسی لێوە کراوە و مێژویان لەسەر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر. لە هیندستانیش بینراون لە کاتێکدا پاشایەکی ئەو سەردەمە لە جەنگدا بووە و بە چەکی لەیزەر شەڕی کردوە ،ئەو کاتە بە  چەکی هەورەتریشقە ناوبراوە.  دەنگۆیەکیش هەیە دەڵێت مەهاراجە کە بە خواوەندی هیندیەکان ناسراوە  خەڵکی سەر هەسارەیەکی تر بووە واتا نە مرۆڤ بووە و نە خوداوەند.
وێنەی پاشایەکی هیندی کە چەکی لەیزەری بەدەستەوەیە

ڕەپتیلیەن داهینەری سیستمی ئابورین لەسەر زەوی و داهێنەری زۆرینەی دینەکانن و کاریگەریان هەبوە لەسەر بڵاوکردنەوەی دین. رەپتیلیەن ئیستا لە ژێر زەویدا دەژین و بنکەکانیان دەکەوێتە خواروی ئەمریکا . بەشێکیشیان لە ژێر ئۆقیانوسەکان بنکەی تایبەت بە خۆیانیان هەیە. دەنگۆیەکیش هەیە کە دەڵیت تەواوی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بەدەستی ئەمانەوەیە و تەواوی تەکنەلۆژیای سەردەم لە لایەن ئەمانەوە دەخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە. وە هەر ئەم جۆرەش لە پشتی زۆرینەی خراپەکاریەکانی سەرزەویەوەن.
 دەنگۆیەکیش هەیە کە گوایا کۆپی هەموو سەرکردەکانی سەرزەویان کردوەو گۆڕیویانە بە کەسانی خۆیان. یەکێک لەو دەنگۆیانە ئەوەیەکە  شاژنی بەریتانیا گۆرابێت بە ڕەپتیلیەن ئەمەش بە ووتەی ژنێکی خزمەتکار  باس لەوە دەکات کە شاژنی بەریتانیا چۆتە فەڕەنسا و کۆبونەوەی کردوە لەگەڵ ڕەپتیلیەکان و لەوێ  رووی راستی خۆی نیشانداوە و هەر لەو کۆبونەوەیەشدا گۆشتی مرۆڤیان خواردوە.
وێنەی شاژنی بەریتانیا کە چاوی لە چاوی ڕێپتیلیەن دەچێت

لە مێژوی سۆمەری و فرعەونەکان و مایاکان بە هەمان شێوە باسیان لێوە کراوە و لەسەر دیوارەکان نەخشەیان هەڵکەندراوە.  زۆر جار لە وێنەکاندا بەدیدەکرێت کە وەک بەرپرس ڕەفتاردەکەن بەرامبەر بە مرۆڤەکان و زۆر دوژماننە ڕەفتاریان کردووە بەرامبەر بەوانەی کە کاریان لەگەڵ کردون.
لە ووڵاتی تورکیاش  شارێک هەیە بە ناوی (Derinkuyu) کە  لە ژێر زەویدا دروست کراوە و دەکەوێتە ناوچەی کوردستانەکەیەوە.ئەم شارە جێگای هەیە بۆ زیاتر لە بیست هەزار کەس، بەڵام گرنگی ئەم شارە لەوەدایە کە لە ژێر زەویدا دروست کراوە  چونکە ترسیان هەبوە لە دوژمنێک کە لە ئاسمانەوە هاتوە و هێرشی بۆ هێناون و ئەوانیش لەوێدا خۆیان حەشارداوە. ئەگەر دوژمنی سەر زەوی بوایە  ئەوا زۆر بە ئاسانی دەیتوانی ئاو بکاتە ناو شارەکە و  هەمویان  بخنکێنێت.
نەخشەی ئەو شارەی کە لەژێر زەوی دروست کراوە

وێنەی ناوەوەی ئەو شارە کە لە ژێر زەویدا دروست کراوە

ئەم ڤیدیۆیەی سەرەوە نیشانی دەدات کە یەکێک لە حیمایەکانی بارەک ئۆباما لە جۆری رەپتیلەیەنە و وەک کارمەندی سی ئای ئەی (CIA) خۆی دەردەخات پاشان  ئاگای لە خۆی نامینێ و شێوەکەی دەگەڕێتەوە سەر شێوە ئەسلەکەی خۆی:


کۆتایی بەشی پێنجەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە