بۆ ڕيفۆرميسته‌كانى مه‌له‌فى نه‌وت و دارايى : ده‌ست له‌م نيفاقه‌ زمانييه‌تان هه‌ڵگرن

Tuesday, 01/09/2015, 21:35

3918 بینراوە


ژينگه‌يه‌ك نموزه‌جى زمانى خۆكه‌ناليزه‌كردنى هه‌رچه‌شنه‌ خۆنيشندانێكى سياسيى-كۆمه‌لايه‌تيى و كلتوريى تيايدا ته‌ريبووى بڕى گوێدێرى, ده‌سته‌مۆى و نواندنى ده‌موپلى ئيخلاس جێكه‌وتوى پاش-هه‌نگاوى زه‌مه‌نى گه‌مه‌-جوله‌ى شه‌تره‌نجى دۆجى سياسه‌تكردنى ‌بێت, بێگومان نماينده‌ى هه‌رجۆرێك له‌ به‌رز و نزمى سۆفت-هێزى ده‌نگيش تيايدا سواو, ناكارا و بازنه‌يى ئامانج ده‌بێت. له‌م ژينگه‌يه‌دا زايه‌ڵه‌ى ته‌وژمى باوى ده‌نگ نافۆرمى ميديايى-نمايشى ده‌بئ و, ئامانجيش دواجار خۆوسڵكردنى شه‌خسيى-حيزبيى, خۆبه‌بازاڕكردن, ڕيكلامسازى و نه‌زمى دواليزمه‌ى نافيگه‌رى ده‌مه‌ته‌قێى سۆفستيى-زمان ده‌بێت. له‌ نێوه‌ندى ئه‌م ژينگه‌يه‌دا ترۆمانشۆى نێوكارخانه‌ى ميدياشۆت ڕابه‌رى پێش جوگرافياى زمه‌نى هزرى شه‌عبه‌و, گوتاريشيان دواجار ميكانيكێتى زمان- هۆشى ئێستاى كۆمه‌ڵ! 
ئاشتى هه‌ورامى, ئه‌و شه‌به‌حه‌ شه‌عبه‌وييه‌ زومێنراوه‌ى ئێستا له‌هه‌موو كات زياتر ناوى ده‌جورئ و گۆده‌كرئ و, ئه‌قوال و نمايشى وێنه‌ى, له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌-هێزى پشت ژينگه‌ى ئه‌م كاراكته‌ره‌, به‌تۆپزى له‌پێشى جامى جه‌بهه‌ى ئيستاى سوپه‌رئيگۆى شه‌عبه‌ويى كريستال ده‌كرێت. ئه‌و نافيگه‌ره‌ جوزئييه‌ ستێريۆتايپه‌ى, له‌پشت فيگه‌رى غه‌نيمه‌-تريتى نه‌وتاويى جئ ژينگه‌ى ده‌ستى سياسيى-خيڵ-نه‌ستى ميراوى ئه‌م ناوچه‌ حيزب-بنه‌ماله‌ جوڵه-‌ئاراسته‌يه‌, به‌رگ-پۆشته‌ وه‌ك زاخاو له‌پيشى جه‌بهه‌دا هه‌ميشه‌ فوتێده‌كرئ ; په‌نجه‌ى بۆدريژده‌كرئ و, وه‌ك شكستى ڕيشه‌يى "سياسيه‌تى نه‌وتيى" ئيستاى هه‌رێم ره‌قه‌م يه‌ك داواى دورخسته‌وه‌ و دادگايكردنى ده‌كرێت ! له‌ سه‌نگه‌رى ميدياوه,‌ وه‌ك چه‌قى شكستى كۆى سياسه‌تى نه‌وتيى, به‌ربه‌ستى به‌رده‌م چاكسازيى دارايى و بزوينه‌رى گه‌مه‌ى ولايه‌تيى نه‌وتيى, سێبه‌رى فانتۆمى تۆخده‌كرێت.  
گومان له‌ لفتخۆرى, به‌دخۆرى, لادان و شكانه‌وه‌ زمانه‌وانييه‌كانى ئه‌م كاراكته‌ره‌ ناكرئ , كه‌ له‌ نێوه‌ندى كۆزانۆستراى مه‌هزه‌له‌ى سياسه‌تى نه‌وتيى-ده‌سته‌بژێر حيزبيى بزوێنه‌ر-بنه‌ماله‌يى ئه‌م ژينگه‌يه‌دا, چه‌نده‌ ڕۆڵێكى باشى له‌ پێشى جه‌به‌هه‌ ئه‌ماميه‌كه‌ى ئه‌م فه‌وزا شانۆييه‌ سياسيى-نه‌وتييه‌ى ئێره‌  بۆخۆى و پشت خۆى گێڕاوه‌ , چه‌نده‌ به‌رخۆرێكى دراميى نێوه‌ندى به‌ركه‌وته‌ى له‌وه‌ڕگا نه‌وتييه‌كه‌ى كۆى ئه‌م ژينگه‌ نافۆڕمييه‌ى ئێره‌ بووه‌, به‌لام پرسيار گرنگ ئه‌وه‌ يه‌ : بۆ ته‌نيا ڕه‌خنه‌گرتن و ده‌ستبردن بۆ فيزيكێتى مه‌كانه‌تى كاراكته‌رى دراماتيكى په‌تى ئه‌و به‌تۆپزى ?! 
ئايا هه‌ر به‌راست نافيگه‌رى جوزئيى ئه‌م كاراكته‌ره‌ دراماتكييه‌ هێنده‌ ده‌قنوسێكى تاكسه‌رى خۆبه‌خۆئارسته‌ بووه‌ له‌نێوه‌ندى سياسه‌تى ئه‌م له‌وه‌ڕگا نه‌وتييه‌ى بن-ده‌ستى حيزبۆ-بنه‌ماڵه‌كراسيه‌ى ئێره‌ ?! ئايا ئه‌مه‌ هه‌ر بۆخۆى  مه‌هزه‌له‌ و دژبوونه‌وه‌ى زمان نييه, كاتێك دامه‌زراوه‌ى نيشتيمانيت تائاستى ڕه‌هاى نه‌بوون غايب له‌ئاستى زه‌قدا ده‌بينرێت, كه‌چى‌  تۆى "په‌رله‌مانتار, مافناس, چالاكوان, ڕۆژنامه‌نوس...هتد  ئه‌وديو زۆنى غه‌نيه‌مى ولايه‌تى نه‌وتيى", دێيت به‌‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م واقعه‌دا بازێكى شه‌رمنانه‌ ده‌ده‌يت و, ڕه‌خنه‌ فه‌رعييه‌ ده‌ڵه‌مه‌ييه‌كانت له‌سياسه‌تى ئابووريى دارايى-نه‌وتيى و شاراوێتى بن-ئه‌جێنداى جانتاى كارى له‌ ته‌نيا كه‌سێكه‌وه‌ له‌ئاستى رووكارى حكوميدا ده‌ئاڵێنيت__داواى دوورخستنه‌وه‌, لابردن و دادگايى كردنى ده‌كه‌يت ?! كه‌واته لێره‌دا‌ جێى خۆيه‌تى بپرسين: ئێوه‌ى پارێزه‌رانى كه‌سيى ئابووريى درايى-نه‌وتيى, ئه‌رئ به‌راست ده‌تانه‌وێت كام جۆره‌ له‌ نموزه‌جى واقعى سياسيى بن-كه‌سيى نه‌وتيى ئێره‌ نيشانى كۆمه‌ڵ بده‌ن : حيزبۆكراسيى ده‌سته‌بژێر و بنه‌ماله‌يى يان ده‌زگايى-نيشتيمانيى ?! 
كه‌س نييه‌ ئه‌وه‌ نه‌زانيت ئێمه‌ له‌ ژينگه‌ى چ زه‌مه‌نێكى به‌ربه‌رى له‌ ميزاجى مانيا-هێزى خێڵدا ئه‌ژين, كه‌ له‌ئاستى حيزبيى-بنه‌ماله‌يى دوو بنه‌ماله‌ى دۆندا دواجار ته‌غزييه‌ى نه‌ستى ميراوى خۆيانيانى به‌جۆره‌ها جۆر له‌ئاستى دواخاڵيدا پێده‌كرێت. كه‌س نييه‌ ئه‌وه‌ نه‌زانێت ساڵانێكى دووره‌  دووپارتى حوكمرانى ئه‌م ده‌شاييه‌ى ئێره‌ چۆن به‌جۆرها ده‌ستبادان و پاشقولى ياسايى بازنه‌يه‌كيان له‌بۆرسه‌ى دارايى به‌ده‌ورى " زينده‌گى داروينزميى"ته‌قليديى هێزى مانه‌وه‌ى خۆياندا په‌رژين كردووه‌. ئێوه‌ى په‌رله‌منتار و به‌رگريكارانى مه‌له‌فه‌ى نه‌وتيى-دارايى و سياسيى-ئابووريى ده‌بێت خۆتان و هاولاتيش له‌و حه‌قيه‌قه‌ بانه‌ده‌ن و, دۆخى داته‌پيوى ئيستاى سياسيى-ئابووريى ئه‌م ناوچه‌يه‌ هاوپێچ له‌گه‌ل زنجيره‌ى راردووى دريژبووه‌ى خۆى له‌زماندا گرێبده‌نه‌وه‌, بگێرنه‌وه‌ سه‌ر بنجى راسته‌قينه‌ى و, خۆتان له‌و ره‌خنه‌ سه‌رتوێژييه‌ ميدياييه‌ى ئيستاتان دابته‌كێنن و, بچه‌نه‌سه‌ر پليتى راسته‌قيه‌نى بن-دروستبووى شكستى ئيستاى فه‌له‌فى نه‌وتيى و دارايى خۆى. ئێوه‌ و ئيمه‌ش ئه‌و راستييه‌ ده‌زانين : ‌ پرۆسه‌ى ده‌ركيشان وهه‌لكيشانى سامان و داهات له‌ كيسه‌ى گشتييه‌ وه‌ بۆناو كيسه‌ى تايبه‌ت و پۆليسييانه‌ ئيحتواكردنى پرۆسه‌يه‌ك نييه ئيمه‌ ميژووه‌كه‌ى ته‌نيا له‌دواى 2003 ببينين, به‌لكو پيشتريش هه‌بووه‌ و, سه‌ره‌تاى ئه‌م حاله‌ته‌ش بۆ ئه‌م ناوچه‌يه‌ى لاى خۆمان دواى  به‌ناو "راپه‌رين"ه‌(شه‌رى داهاتى خاله‌سنورييه‌ تايبه‌تێنراوه‌كان, بيره‌نه‌وت و ورده‌ پالاوتگه‌ شه‌خسييه‌كان_شيواشكۆك ئالتوونه‌ ره‌شه‌كه‌ى نيوان دوو پارتى ده‌سته‌لاتدار), به‌لام ئه‌وه‌ى واده‌كات ئه‌م حاله‌ته‌ زه‌قتربئ و له‌كلاسيكبوونه‌وه‌ بگاته‌ دوا ترۆپكى مۆديرنى خۆى له‌ عيراق به‌گشتى و باشورى كوردستان به‌تايبه‌ت كرانه‌وه‌ى دواترى تافى لێشاوى ئه‌و فه‌جوه‌ و فه‌زا سياسييه‌ ئابوورييه‌يه‌ كه‌ رژيمى پيشووى عيراق هه‌يمه‌نه‌ى ته‌واوى خۆى به‌سه‌ردا كردبوو پێشتر. له‌دواى كرانه‌وه‌ى ده‌لاقه‌ى ئه‌م غه‌نيمه‌ سياسيى ئابوورييه‌وه‌, تۆ ئيدى ديارده‌ى  به‌سوپه‌رماركێتبوون, به‌مۆڵبوون, به‌ته‌مليكبوونى ريكخراوه‌يى, ده‌زگايى ونوسينگه‌يى له‌سه‌ودا و مامه‌له‌ و له‌سه‌روو هه‌مووشييه‌وه‌ به‌كۆمپانيابوون له‌ئاستى (كۆمپانياى په‌يوندييه‌كان, كرين و فرۆشتن, به‌لێنده‌رايه‌تى, خانووبه‌ره‌, وزه‌, كاره‌با, خزمه‌ت گوزارى, ميديا و ده‌زگاى به‌خش وچاپه‌مه‌نيى…هتد له‌جۆره‌ها به‌رگى حيزبيى يان كه‌سيى(خۆماليى و بيانيى) به‌ په‌چه‌ وعه‌باى "ياسايى" بۆ جۆرها ئامانج ده‌بينيته‌وه‌. ئه‌مه‌ سه‌ربارى ئه‌و بره‌ زه‌به‌لاحه‌ له‌ ترانسفۆرمى نه‌ختينه‌يى, كه‌ هه‌ندێكى له‌په‌نهانى ژێر زه‌مينى پۆليسيىدا حيزب‌ ته‌غزييه‌ى زينده‌گى خۆى به‌جۆره‌ها چه‌شن پێ ئمورده‌كات, هه‌نديكى تريشى كه‌ زه‌به‌لاحترينه‌ له‌ ده‌ستى مه‌حفوظى ده‌ره‌وه‌دا مامه‌له‌ى سپيكردنه‌وه‌ى(سه‌رمايه‌نواندن له‌ريگه‌ى به‌بانك جولاندنى ئابوورييانه‌ى نه‌ختينه‌يى نوينراو( نقدية المودعة) له‌ خانه‌ى حساباتى پاشه‌كه‌وتى قازانج بڕزۆردا( حسابات التوفير بفائدة المرتفعة) پێده‌كرێت. 
ئێستا, ئيوه‌ى په‌رله‌منتار و پارێزه‌رانى مه‌له‌فى نه‌وتيى و دارايى, بۆئه‌وه‌ى ته‌ريبووى ره‌خنه‌ى فكرتان بۆ زمان له‌ئاستى واقدا ساغله‌م له‌ دژيه‌كى ده‌ربازبكه‌ن, جێگه‌ى خۆيه‌تى خۆتان بۆ ئێمه‌ ته‌نيا و ته‌نيا له‌به‌رده‌م دوو ده‌رچه‌ى زمانيدا ساغ بكه‌نه‌وه‌ : يان ئه‌وه‌تا يه‌كبه‌ره‌  دان به‌نيشتيمانێتيبوونى دامه‌زراوه‌كانى ژينگه‌ى سياسيى ئێره‌دا بنێن يان به‌پێدانى پێناسێكى ده‌سته‌بژێر حيزبيى و بنه‌ماله‌يى دامه‌زراوه‌ سياسيى-ئيدراييه‌كانى ئێره‌ نانيشتيمانيى بناسێنن. چونكه‌, ناكرێت له‌سه‌ريكه‌وه‌ بۆخۆتان پرسيار و ره‌خنه‌ى جدديتان له‌ نانيشتيمانێتيبوونى دمه‌زراوه‌ى ژينگه‌ى سياسيى-ئيدرايى ئێره‌ هه‌بئ و, له‌وسه‌ريشه‌وه‌ به‌هێماكردنى كاراكته‌رى ناوێك يان كه‌سێك, وه‌ك جۆرێك خالى چاره‌سه‌ر له‌ئيستاى بن-دروستى شكستى فايلى نه‌وتيى-دارايى, له‌ئاستى دامه‌زراوه‌ى فۆرمى حكوميى ئه‌م ژينگه‌يه‌دا ره‌خنه‌بگرن و, ناراسته‌وخۆش نانيشتيمانێتيبوونى ده‌مه‌زراوه‌كانى ژينگه‌ى سياسيى ئه‌م ناوچه‌يه‌ دواجار نيشتيمانيى بناسێنن!  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە