وەزارەتی ناوخۆی هەولێر هەڕەشە لە چەکدارەکانی دەکات کە نابێت دژی داعش شەڕ بکەن

Tuesday, 01/09/2015, 23:01

11124 بینراوە


لە دوو نامەی فەرمی، کە بەو شێوەیەی خوارەوە و بە پەلە و بە دزییەوە وێنەی گیراوە و بۆ کوردستانپۆست نێردراوە، بەڵگەیەکی دیکەیە کە بارزانی و پارتیی  پەیوەندییان لەگەڵ چەتەکانی داعشدا هەیە، داوا لە هێزی پۆلیس و چەکدارەکانی دیکە دەکات کە بەگژ داعشدا نەچنەوە، و هیچیان بەرامبەر نەکەن، 
ئەو ئاگادارییانە ئەوەندە قێزەوەندن، مرۆڤ لە ئاستییدا دۆش دادەمێنێت، ئەوەش پیئسان دەدات کە دەسەڵاتی کوردی هەمووی لە کەسانی ناپاک و خائین پێک هاتووە، خیانەت و ناپاکییان گردووە بە یاری منداڵان.
لەیەکێک لەو نامانەدا ئاوا نووسراوە:

ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ
(نهێنی و تایبەت)
بۆ هێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ
ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەبێ بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هیچ جم و جۆڵ و هێرشێک بۆ سەر چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لەم سنورانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان تێیدا باڵا دەستە ……   بەبێ بڕیاری جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەنها لە حاڵەتی بەرگریدا دەبن وەزارەتی ناوخۆ کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر سەرپێچی کاران لە هەر پۆست و پلە و پایەیەکدا بێت.
هەربژین
1- دەزگای ئاسایش
2- هێزەکانی زێڕەڤانی
3- پاسەوانی سنوور



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە