KURDISTANPOST
هاوڵاتییهک
دەزگایەکی سەر بە دەسەڵات هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵێک
Thursday, 03/09/2015, 17:37
3134
بینراوە
ئەمشەو کاتژمێر
کاتژمێر 12:55 رێکەوتی 2/3-9- 2015 لە گەڕەکی 114ی سلێمانی چەند دەمامکدارێک تەقەیان لە ماڵێک کردووە. بەگویرەی وتەی یەکێک لەو کەسانەی کە لەدوای ڕووداوەکەوە لە دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە کۆبوونەتەوە، تەنها کارمەندێکی دەزگای کوردستانی ستراتیجی لەو ماڵەدا دەژی بەناوی (ع.ع.) و پیناچی لەکاتی ڕووداوەکەدا لەماڵ بووبێ. هەندێ وای بۆدەچن کیشەی کۆمەڵایەتی یان ئابووریی لە پشت ڕووداوەکەوە بووبێ، بەڵام یەکێک لە دراوسێکانی بەناوی (ح. م) کە وادیاربوو لە نزیکەوە بیناسێ، ڕەتیکردەوە کێشەی لەوجۆرەی هەبووبن. بە پیچەوانەوە ڕایگەیاند دوو سێ ڕۆژ پێشتر لەبارێکی دەروونیی ناجیگیردا بینیویەتی و پێی وتووە: " لەم ولاتەدا نابێ زمان و چاوو و گوێت هەبن. ئەگەرنا سەرت لێدەکەنەوە."
جیی ئاماژەیە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی خاوەنی ماڵەکەوە نییە.
چەند وێنەیەکی جیگای فێشەکەکان بە دیوار و پەنجەرەی ماڵەکەوە هاوپیچن. وێنەکان بە مۆبایل گیراون. ببورن لەبەر تاریکی شەو، وێنەکان لەوە ڕوونتر نەدەگیران.
هاوڵاتییهک
© 2019- Kurdistanpost