لە هەمان کاتیشدا فشاری جەماوەری پارتەکان و خەڵکی ناڕازی بێ مووچە و پێشمەرگەی نەگبەت لە بەرەکانی شەڕی دژی داعش زیاتر بخرێتە سەر بارزانی و هەموو بنەماڵە و سەرکردە تاکڕەو وە دیکتاتۆرەکانی کوردستان تا لە ناو پارت و ڕێکخراوەکانی خۆشیاندا بەهەمان هەناسەی دیموکراتی پەرلەمانیان گۆڕڕانکاری بکەن لە سیستمی پارت و دەسەڵاتەکانیاندا، بۆئەوەی گەنج و کەسانی بە توانا جێگای سەرکردە کۆن و پیرەکان بگرنەوە و ئالوگۆڕی ڕیشەیی لە کوردستان بێتە ئاراوە.
ئەوکاتە کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە و چیتر سەرکردە کۆنەکان ناتوانن بە پێی میزاجی خۆیان پرۆسەی سیاسی و ئابوری لە کوردستان بکەنە قوربانی ڕق و کین و کێشە کۆنەکانی نێوان خۆیان.