هەولی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی ئیراق و سوریایە

Sunday, 06/09/2015, 18:18

3477 بینراوە


ماوەیکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە تورکیا دەیەویت ریکەوتنیک ویرای ئەمریکایەکان ئیمزابکات بۆ دامەزراندنی پارچەیک لە خاکی سوریا کە رووبەرەکەی لە نیوان روباری فورات و شاری حەلەب بە دریژایی سەد و قوولایی پەنجا کیلومتر.
تورکیا کە دەستی هاویشتە ئەو تیکوەردانی ناو سووریا وئەو وولاتەی لە خوین هەلکیشا، نە بە مەبەستی لابردنی بەشار ئەسەد بوو بەلکو بۆ داگیرکردنی باکووری سووریا بوو. هەموو بەلگەکان ئەوە دەسەلمێنن کە تورکیا پالپشتی داعشە و هەندیکجار پالپشتی نوسرەش دەکات. ئەوەی تورک لێی تۆقیوە دامەزراندنی کانتۆنی سەربەخۆیی کوردە لە باکووری سوریا. چونکە دامەزراندنی سیستمی خۆبەریوەبردنی کورد لە باکووری سوریا لەوانەیە ریگا نەدات تورکیا بیتە پیشەوە بۆ ناو خاکی سوریا و هەروەها کوردەکان ئابووری خۆیان  بە جیهانی دەرەوە لە ریگای دەریای ناوەراست دەبەستیتەوە.
تورکیا دەلێت بە هاتنی داعش و داگیرکردنی مووسل و رەققە ئیتر پەیمانی سایکس پێکۆ لە واقیعدا نەماوە. مەبەستی تورکیا ئەوەیە سوریا و ئیراق مافیان بەسەر ناوچەی ژیر دەسەلاتی داعش نەماوە و ئیتر تورکیا بە کەیفی خۆی دەتوانێت لەو ناوچانە تەراتین بکات و فرۆکەکانی بە فرۆکەوان و بە بێ فرۆکەوان لەسەر ئاسمانی باکووری سووریا و ئیراق بگەرین و گیانی خەلک بکەنە ئامانج.
ئیستا تورکیا بەدوای بەدەستهینای شەرعیتی نیونەتەوی یە بۆ ئەوەی بتوانیت ناوچەی نیوان حەلەب و فورات ناوچەیکی "ئارام " دروست بکات. واتە ناوچەیک بۆ ئاسایشی ئاوارەکانی کە لە تورکیا دەگەرینەوە بۆ ناو خاکی سووریا و دژەفرین بیت لە فرۆکەکانی سووریا کە تەنیا فرۆکەکانی تورکیا و هاوپەیمانان بتوانن بەسەری دابفرن.
تورکیا دەلێت ناوچەکە ناوچەیکی تورکمانی یە و زۆرینەی خەلکی تورکمان لەو ناوچەیە نیشتەجێن وە بەدەستی کورد و داعش دەچەوسینەوە. لە راستیدا وانیە. ریژە تورکمان لە سووریا لە میلیم کەمترە و ئەو ریژەیەش پەرت و بلاوە، ئەگەر تورکمانیک لە دییەک بژیت ئەوە سەد ئەوەندە عەرەب و کورد لە هەمان دی دەژین. و داعش تا ئیستا تورکمانیکی سوننەیان نەکوشتووە و نە ئازار داوە نە لە موسل و نە لە سوریا.
ڕووداوە گرنگەکانی ئەم دوایی یە:
 ئازاد کردنی شارۆچکەی سنووری گری سپی لە چەتەکانی داعش کە وەک هیلی سەرکی پەیەندی نیوان داعش و تورکیا بەکار دەهات، و ئەگەری پەیوەستنی کانتۆنی کۆبانی بە کانتۆنی ئەفرین، تورکیا ترسی لی دروست بوو کە پەیوەندی بەیەکجارەکی دەپجرێت لەگەل داعش، ئەوەبوو هانی دا کە بەهەر نرخیک بێت دەروازەیکی تر بۆ داعش فەراهم بکات.
 دەستگیر کردنی کۆمەلیک چەکداری ئۆپوزیسیۆنی سووری لە لایەن هیزەکانی جەبهەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعدە. ئەو سەربازانە لە ریگای سوپای ئەمریکا مەشق و راهینان دەدرین بۆ پیکهینانی لەشکریکی نوی کە لە دژی دەسەلاتی دیمەشق بجەنگن. بریارە ئەمریکا هەر سال پینج هەزار لەو چەکدارانە ئامادە بکات تا دەگاتە پانزدە هەزار چەکداری مەشق پیکراو.
 بە پیی هاوکاری  نهینی لە نیوان نوسرە و تورکیا ئەو چەکدارانە لە ریگای پەرینەوە لە تورکیا بۆ ناو سوری، خەبەریان لەسەر دەدریت و لە ریگای نوسرە وە دەستگیر کران.
 بە پێی ریکەوتنیک نیوان تورکیا و نوسرە، شەش لە بریندارانی پەیەدە کە لە نەخۆشخانەیکی شاری ئەنقەرە چارەسەردەکران بە چەکدارانی ئەلنوسرە رادەست دەکرین. 
ڕاگرتنی پلانی ئازادکردنی موسل لە چەنک داعش لەلایەن دەسەلاتدارانی پارتی و بارزانی بە بیانووی جۆراوجۆری پارتی لە دژی بەغداد. لە راستیدا تورکیا جاریک رازی نیە دەسەلاتدارانی هەریم بەشداری ئەو شەرە بن.
 مۆرکردنی پەیمانی ئەتۆمی نیوان ئیران و رۆژئاوا. ئەوە خزمەت دەکات بە بووژاندنەوەی ئابووری ئیران و دواکەوتنی ئابووری تورکیا لە ناوچەکە. دوای ئیمزاکردنی ئەو پەیمانە تورکیا دەسەلاتدارانی تورکی خستە شلەژان بۆ ئەوەی هەرچی زووتر بە هانای داعشەوە برۆن لە شکست. چونکە بەردەوامی داعش تەنیا گارانتی ئابووری تورکیایە. 
 لێشاوی کۆچکردنی پەنابەرانی سووری و ئیراقی بۆ ئوروپا لە ریگای کارئاسانی دەسەلاتدارانی تورکیا بە میدیاو و مرۆڤی قاچاخچی. گوایە قاچاخچیەکان لە پارتە ئوپوزیسیۆنەکانی کورد و عەرەبی سووری پیکهاتوون کە لە تورکیا نیشتەجین و پالپشتی دەکرین.
دامەزرانی لەشکری سولتان موراد ولەشکری الفاتح لە لایەن تورکەکان بەم دوایی یە بە ئاماجی ناوچەیکی دژە فرین لە ناو سوریا ئەوەمان پی دەلیت کە تورکیا لەو ریگایە و بە یارمەتی داعش شار و گوندەکانی نیوان حەلەب و فورات لە کورد پاکبکاتەوە تا ئەوەی ناوچەی کۆبانی لە عەفرین و حەلەب داپچریت. و ئەو ناوچەیە ببیتە لەوەرگایەگ بۆ تورک و داعش تەرتینی تیا بکەن بە ئازادی. گوایە هەندیک هیز لە کوردەکانی دژی یەپەگە کە ئیستا لە کەمپی دومزی دهۆک ولە هەولیر ولە ستامبۆل نیشتەجین،  کۆبکرینەوە بۆ دژایەتیکردنی پەیەدە و دەستکەوتەکانی رۆژئاوای کوردستان و لەویوە پەلاماری هەریمەکانی رۆژئاوای کوردستانیان پیبکەن و پەلاماری هیزەکانی پەیەدە بدەن بە پالپشتی فرۆکەکانی تورکیا.
دیارە لەسەرەتاوە ئەمریکا لەو پیلانە نگریسەی تورکەکان ئاگادارە و کۆمەلگای نیونەتەویش تا ئیستا ریگا نادەن بەم جۆرە داخوازەی تورکیا بیتە جی، چونکە هیشتا سایکس پێکۆ هەلنەوەشاوەتەوە و تیهەلکۆتانی تورکیا تەکلایەنە بۆ ناو خاکی سووریا رەزامەندیکی نیونەتەوەیی پێویستە، ئیران و سوریا و روسیاش بەربەستن لەم کارە. ئەوەی تورکیای خۆشحال کردووە ئەوەیە کە دەتوانێت گوشار بخاتە سەر کۆمەلگای نیو نەتەوەیی لە ریگای رەوانەکردنی ئاوارەکان بە رووی ئۆروپا و گوشارخستنە سەر وولاتانی ئوروپا، وولاتانی ئوروپی ناچار بکرین شەرعیەت بدەن بە تورکیا کە ناوچەیکی   تامپۆن لە باکووری سووریا بۆ پانابەران بکریتەوە و تورکیاش پیلانە نگریسەکەی دەستپیبکات. 
تورکیا بەچری و بەردەوام هەولدەدات ئەمریکا و رۆژئاوا بخاتە ناچاری کە مەرجەکانی قەبوول بکەن. تورکیا هیچ کات قایل نەبوو بە بەکارهینانی بنکە ئینجرلیک دژی داعش، بەلام تورکیا توانی ئەمریکا رازی بکات بە بەکارهینانی فرۆکەکانی خۆی لە دژی تیرۆر. مەبەستی تورکیاش لە تیرۆر نە داعشە بەلکو کوردە. یەکەم هەنگاوی تورکیا دوای کردنەوەی بنکەی ئینجرلیک هیرشکردن بوو بۆ سەر قەندیل. و تا ئیستا هیج داعشیکی بریندار نەکردووە. 
ئامانجی تورکیا لە دامەزراندنی ناوچەیکی ئارام (تامپون) لە ناو سوریا:
 بەردەوامدان بە یارمەتی داعش و کردنەوەی سنووری نیوان داعش و تورکیا بۆ یارمەتی و لۆجستیک و چەکدار پەرینەوە.  هەموومان دەزانین کە داعش پیویستی بە چەک و چەکدار هەیە بۆ  بەردەوام بوون لە شەرەکانی لە ناو عیراق و سووریا. لە شەریکی وا قورسیشدا ریگای سەرەکی هاوکاری لە وولاتی تورکیا یە. مەبەستی تورکیا کردنەوەی رێرەویکە بۆ بەهیزکەدنەوەی داعش دوای ئەو هیندە کوژران و لیدانەیانەی بەبەریان دەکەوێت.
پاککردنەوەی ناوچەی "ئارام" لە کورد و دابراندنی هەریمی حەلەب و عەفرین لە بەشەکانی تری رۆژئاوای کوردستان.
دروستکردنی ناوچەیک لە چەکداران کە لە بەرژەوەندی تورک کار بکەن بۆ تیرۆر ئەنجام دان و دەرپەراندنی خەلک لە هەریمەکە، لەوانەش بەکارهینانی هیزی تورکمان ( هیزەکانی الفاتح و سولتان موراد) بە پالپشتی هیزی تایبەتی سوپای تورک، هیزی پیشمەرگەی ئامادەکراو لە کەمپی دومز بۆ لیدانی پەیەدە. ئەو هیزانە ژیربەژیر هەماهەنکی داعش دەکەن بۆ ئالۆزکردنی رەوشی سووریا.
 گەمارۆدانی شاری حەلەب و هەریمی ئەفرین لە نیوان لایەنگرانی سوپای تورک و بەرەی نوسرە بۆ ناچارکردنیان لە خۆ بەدەستەوەدان و کەوتنە ژیرباری هیزەکانی لایەنگری تورک و لکاندنی حەلەب بە تورکیاوە.
 گریدانی ئابووری شاری حەلەب بەتورکیا لە ریگای بەکار هینانی لیرە و بانکی تورکی و بازرگانی تورکی وەک سەرەتایەک، دوایی ووردە ووردە گواستنەوەی ئەو ئابووری یە بۆ ناوچەکانی تر کە لەژیر کونترۆلی داعش دایە.
پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئایا ئەو هەریمە دەبێتە هەریمیکی ئارام و ئاوارەکانی لەخۆ دەگریتەوە یان پیچەوانەکەی ڕاستە؟ 
لە دیدی تورکیا بەکارهینانی داعش وا دەکات هەریمیکی فراوان لە ژیردەسەلاتدارانی بەغداد و دیمەشق دیتە دەرەوە بە ناوی تیرۆر و دەولەتی ئیسلامی، کە تورکیا دەتوانیت لە ریگای ئابووری و سربازی ئەو هەریمە  وابەستەی خۆی بکات. واتە داعش بەربەستەکان لەبەر داگیرکردنی هەریمەکانی باکووری سووریا و باکوور و رۆژئاوای ئیراق بۆ تورکیا لادەبات.  ئەوەش کارئاسانیە بۆ دوارۆژ کە ئەگەر داعش نەما ئەوا تورکیا لەهەریمەکە بالادەست دەبیت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە