هەژاری ئاستەنگ لە بەردەم تەواوکردنی قوتابخانە دروست دەکات (بەشی سێیەم)

Tuesday, 08/09/2015, 21:18

3704 بینراوە


ئەم نووسراوەیە لە گۆڤاری جیهانی قوتابخانەکان، ژمارە ١٠ی مانگی دیسامبەری ٢٠١٤ لە سویدیەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی.
لە نووسینی: ڵۆتتا نویلاندەر
وێنەکێش: جێف تۆمسۆن
وەرگێڕ: کاروان سەعید
١١ی ئابی٢٠١٥
جیاوازیەکی تر ئەوەیە کە تاچەرادەیەک دەرس وتنەوە لەم قوتابخانە نوییەی ئێستامدا لە ریگەی بەکارهینانی دەزگا و کەرەسەی ئەلیکترۆنی دیگیتالەوە ئەنجامدەدرێت. لە قوتابخانەکەی پێشوومدا نەماندەتوانی کە نامەی هەفتانە لەرێگەی پۆستی ئەلیکترۆنیەوە بنیرین بۆ دایک و باوکەکان بە هۆی ئەوەی کە ئەو خێزانانە کۆمپیوتەریان نەبوو. لێرەدا رامان وایە کە پۆستی ئەلیکترۆنی شتێکە کاتی بەسەرچووە و بیر لەوەدەکینەوە کە نامە بۆ دایک و باوکەکان لە رێگەی بلۆگەوە بنێرین.
 >چۆن سیستەمی پەروەردە بتوانێت قەرەبۆی ئەو جیاوازیانە بکاتەوە؟
برونا کولیچ دەڵێت : ئەو قوتابخانانەی کە قوتابی هەژار وەردەگرن پیویستە هاوکاری تایبەتی بکرێن بۆ نموونە ژمارەیەکی فرەتر لە کیوراتور، مامۆستا تایبەت چاوەدێری تایبەت بۆ یارمەتیدانی ئەو مناڵانە هەروەها مرۆڤی گەورەساڵان بۆ دڵنیاییبوونیان. ئەم قوتابخانانە دەبێت پارەی زیاتریان بۆ تەرخانبکرێت ئەمە هەموو پرسیارەکان دەگۆڕێت. 
لەیەکدابڕان زۆردەبێ و ئەوەش لە جیاوازی نێوان نمرەکانی قوتابخانە جیاوازەکاندا دەردەکەوێت. بۆ نموونە قوتابیانی قوتابخانەکانی ناو شاری ستۆکهۆڵم لە دوای تەواوکردنی پۆلی نۆلە سەد سەد لە ئامادەیی وەردەگیرێن لە دوای تەواوکردنی پۆلی نۆ. ڵە قوتابخانەی رۆگسڤێد کە پانزە خولەکێک لە ناو شارەوە بە تونێلبانە دوورە رێژەی ئەوانەی کە پۆلی نۆ تەواودەکەن و لە قوتابخانەی ئامادەیی وەردەگیرێن دەگاتە لە سەدا بیست و حەوت. ئەو ئامارانە لە شارەکانی تریش هەروایە.
لە قوتابخانەی ئەپلگۆرد لە گەڕەکی رۆسنگۆرد لە شاری مالموێ تەنها ٤٨% قوتابیەکان دەتوانن ئامادەیی دەستپێبکەن. هەر لە شاری مالموێ لە قوتابخانەی ستراند کە دەکەوێتە رووخاری دەریاوە ٩٥% قوتابیان دەردەچن بۆ ئامادەیی. ئەگەر تەماشای قوتابخانەکانی تر بکەین وەک قوتابخانەی گۆردستێن لە شاری یۆتەبۆری ئەوە ٥٠% قوتابیان ناتوانن دەست بە ئامادەیی بکەن. لە قوتابخانەی هەڕگۆردن لە شاری مالموێ ٥٥% قوتابیان ناتوانن دەست خوێندنی ئامادەیی بکەن. ئەم ئامارانە سکرتێری گستی مناڵپارێزی سویدی رەددابارنن ئیلزابت دالین نارەحەتدەکات. ئەو دەڵێت ئەدرەسی قوتابیان واتا پرسی ئەوەی قوتابی لە کوێ دەژی نابێت بریاردەربێت لەسەر ئەو مەرجانەی ژیان کە دەخرێتە بەردەستی مناڵان.
ئەو دەڵێت لە نێو ئەو مناڵانەی کە ژێر رەوشی ئابووری زۆر خراپدا ژیان دەگوزەرێنن دوو گرووپ زیاتر لەبەرچاون، یەکێکیان ئەو مناڵانەن کە لە دەرەوەی ئەورووپا لەدایکبون و ئەوەی دوەمیشیان ئەو مناڵانەن کە لەگەڵ یان دایکیان یان باوکیان دەژین. ئەو مناڵانەی کە لەگەڵ دایکێک یان هەر باوکیان دەژین و لە دەرەوەی ئەورووپا لەدایکبوون لە ٥٠% زیاتر مەترسی ئەوە هەیە کە ژیانێکی هەژاری بەرنەسەر لە بەراورد لە گەڵ مناڵێکی سویدی کە لە گەڵ هەردوو دایک و باوکی دەژی.
لە وڵاتی سوید هیج مناڵێک مەترسی ئەوەی لەسەر نیە لە برسانا بمرێت و لەوانەیە مناڵ هەرگیز رەوشی ژیانیان واباش نەبوە وەکو ئێستا. بەڵام کە لە ژێر رەوشێکی ئابووری واخراپدا لە پێبیلکیی ئابووری سویددا بژی یەکێکە لە مەزنترین مەترسیەکانی تەندرووستی کە مناڵێک دووچاری بێت. 
س ن س کە کورتکراوەی سەندیکایەکە بۆ لیکۆڵینەوە لە نیوان کۆمەڵگا و کۆمپانیاگەورەکاندا لە راپۆرتێکی نوێی بە ناوی( باشترە دەوڵەمەند و تەندرووستبیت) ئەو رێکخراوەیە لێکۆڵینەوە دەربارەی پەیوەندی نێوان تەندرووستی مناڵ و باری ئابووری خێزانەکان دەکات. لێکۆڵەرەوەکانی لەم رێخراوەدا کاردەکەن ئابووری ناسن و بە نێو زانیاری تۆمارکراودا چوونەتەوە بۆ ژمارەی مردن، مانەوە لە نەخۆسخانە و هەروەها کە دەرمانیان بۆ نووسراوە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٩. ئەوان وا پیناسەی هەژاریدەکەن کە ئەو خێزانانە بن کە یارمەتی ئابووری لە دەوڵەت وەردەگرنن ژمارەشیان دەگاتە ١٠٠٠٠٠ مناڵ، لە ناوەڕاستی نەوەدەکانەوە ئەو ژمارەیە نیوبووە واتا پێش ئەو بەروارە ژمارەی مناڵا هەژارەکان ٢٠٠٠٠٠ کەس بوون.
خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی کە سەربەدەوڵەتە هاوکاری ئابووری دەدات بەو خێزانانەی کە هەژارن. ئەو هاوکاریە ئابووریە کاتێک دەدرێت کە سەرچاوەکانی بژێویتر بۆ ئەو خیزانانە بنبڕبووبیتن. بۆ خێزانێک کە لە دوو مناڵ و دایک و باوکێک پێکهاتبێت نزیکەی ١٢٠٠٠ بۆ ١٤٠٠٠ کرۆنە ، کرێی شوقەیەکێشیان بۆ دەخرێتە سەر. واتا ئەو بڕە پارەیە ئەوەندە زۆرنیە کە پێی بژین.
ئەو راپۆرتەی کە س ن س نووسیویەتی مرۆڤ دڵتەنگ دەکات. ئەو مناڵانەی کە لە هەژاریدا دەژین مەترسی مردنیان لە سەردەمی مناڵیدا زیاترە لە دوو بەرابەر لە بەراورددا لە گەڵ مناڵانی تردا.مەترسی ئەوەی کە بە هۆی نەخۆشی دەروونیەوە بکەونە نەخۆشخانە سێ ئەوەندەی مناڵانی ترە. رەوشەکەیان هەروا بەردەوامە. مەترسی ئەوەی کە دەرمانی دژەخەمۆکی وەرگرن بەرزدەبێتەوە بۆ ٩٣% دا. تەنها ٦٠% ئەو مناڵانەی باری دەروونیان خراپە و پۆلی نۆ تەواودەکەن دەتوانن دەست بکەن بە خوێندنی ئامادەیی و ١٧% دا هاوکاری ئابووری وەردەگرن کاتێک تەمەنیان ٢٣ ساڵە.
= ئاننا شۆگرێن کە دۆسێنتە لە ئابووری نەتەوەییدا و یەکێکە لە نووسەرانی ئەو راپۆرتە دەڵێت: بەڵێ گەورەبوون لە ژێر باری هەژاریدا واتای ئەوەیە کە مەترسی زۆر گەورە بۆ خراپبوونی باری دەروونی لەگەڵ خۆیدا دێنێت. لەوانەیە مەترسیەکان زۆر لەوەزیاتربن کە راپۆرتەکەمان دەریدەخات چونکە هەندی زانیاری هەیە کە ئاماژەبەوەدەکات کە ئەو خێزانانەی کە ئاستی بژێویان زۆر نزمە داوای جارەسەر بۆ تەندرووستیان ناکەن بەهەمان شێوەی گرووپەکانی تر.
ئەو دەڵێت لەوانەیە هەندێ لە هۆیەکان ویراسی بێت. باوک و دایکەکان لەوانەیە خۆیان باری دەروونیان خراپ بێت. ئەوە رەنگە هۆیەک بێت بۆ ئەوەی کە هاوکاری ئابووری وەرگرن و مناڵەکانیانیش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دەروونیەوە لایان دەردەکەوێت. بەڵام کاتێک ئێمە لەو فاکتەرەش دەکۆڵینەوە تەماشادەکەین کە کێشە هەنووکەییەکانیان هەر دەمێنێتەوە. ئێمە ئەو دەرهاویشتەیە بەدەستدێنین کە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان گرنگە لەبەرچاوبگیرێن، بەڵام دۆخە هەنۆکەییەکان کە وادەکات خیزانەکان هاوکاری ئابووری وەرگرن بە شێوەیەکی نەرێنی کاردەکاتە سەر باری دەروونی مناڵەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە