لەتیرۆری فەریدون جوانرویی پاراستن پشت راستی تیرۆری بەرپرسەکانی تریشی کردەوە

Wednesday, 09/09/2015, 19:22

6939 بینراوە


پۆلیسی هەولير لەسەر مردنی ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی فەریدون  جوانرویی سەرەتا گوتی بەپێکدادانی   ئوتوموبیل مردوە  دواتر لەمالپەری کوردستانپۆست پەردەی لەسەر تاوانەکە هەلمالی  بەبلاوکردنەوەی  ٢ هەوال  کەجوانرویی نەمردوە بەلکو ئەویش وەک بەرپرسەکانی تری سورانی پارتی  تیرۆرکراوە ، بۆیە دوای گەورەبونی کەیسەکە  و بونی بەلگەی حاشاهەلنەگر کەليدوانی  پێشمەرگەیەک بوو کەتەقەی لیکراوە بەلام دواتر گوتیان کە بەپيکدادانی ئوتوموبیل بووە    ، پۆلیسی هەولير سەرلەنوێ هەوالێکی بلاوکردۆتەوە کە  دوای بەدواجون دەرکەوتوە کە بەهەلە کوژراوە !؟. ئەم گۆرانکاریەی  پۆلیس جی دەگەیەنی 
 ١. / خراپی بارودۆخی سیاسی و ئیداری پارتی گەیشتتوتە ئەو ئاستەی بەیەک هەفتە   پاشەکشە لەسیناریۆکەیان بکەن و دان بەوە دابنین کەجوانرویی تیرۆرکراوە ، شیوەی پاساوەکەشیان زۆر لە تومەت داتاشینی  تیرۆریست بونی شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان   گالتەجارترە بەتایبەتی کەدەلین  بەهەلە کوژراوە .... لەکاتیکدا  بەروژی روناک تاوانەکە ئەنجام دراوە وە  بە ٢ قوناخ جوانرویی کوژراوە هەم بەتەقە هەمیش دواتر بەپێکدادانی ئوتوموبیل واتا کاتی زۆر پیویستیە    ... وەدەستبردن بۆ مەکتەب سیاسیەکی پارتی لەنزیک بارەگای سەربازی پارتی  دەجێتە عەقلی کام نەخويدەواری سیاسی گەر  هەرلەسەرەتاوە پیلانی لەناوبردنیان بۆدانەنابێت      
٢/ ئەو تاوانە هەموو ئەو تومەتانەی پێشوی پشت راست کردەوە کە پارتی بەهۆکاری جیا  ماوە ماوە    بەرپرسیکی بالای خۆی لەناو دەبات وەک لەناوبردنی  ئەندامی مەکتەب سیاسەکانی  پێشوی وەک جەرجیس فەتحولا ، فەلەکەدین کاکەیی و  جەوهەر نامق   کە پي دەجیت پارتی هەولی دابێت ئەم جارە لەبری ژەهرخواردن بەبەرپرسەکانی   ريگای لەناوبردن بەئوتوموبیل تاقی بکاتەوە بەلام هەرزوو  سیناریۆکە ئاشکرا بوو
 ٣/  گەر سەیری کۆی تاوان و تیرۆرکردنەکانی پارتی بکەین  زۆر ساویلکەو  بی ئەزمونانە رەفتاری پی دەکرێ بۆیە  ئەوانەی باس لەزیرەکی و بەئەزمونی دەزگای پاراستن دەکەن زۆر هەلەن  گەرنا با سەیری تەنیا جەند روداویکی وەک    تەقینەوەکەی بەردەم  ئاسایشێ هەولیر بکەین  کەلەماوەی  جەند روژێکدا    کامیرامانەکەیان کوشت ، یان تیرۆرکردنی شەهید ی  پێنوس  سەردەشت وبردنی بۆموسل و دواتر ناسینی بەتیرۆریست ناسین  و   سزادانی ٣٠ سال لەدادگا بەسەر ٢ نوسینی کەمالی سەید قادر   وەکوشتنی ئەو هەموو بەرپرسە بالایەی پارتی بەتایبەتی لەکاتی گەرم بونی کەیسی  سەرۆکایەتی هەريم  ... بەواتای گەر بەو شێوە بروات دەبیت هەر ٢ سال جارێک مەکتەب سیاسیەکی پارتی لەناودەبردرێ و ئەوا لەجەند سالی داهاتودا کەسیان نامینن 
٤/ ئیستا پرسیار لەپارتی ئەوەیە گەر بارودۆخی سیاسی و ئیداری نەشلۆقاوە و  هەرزەکارانە تاوانەکان ئەنجام  نادەن ،  بۆج ئەو هەموو تاوان و مردنەی مەکتەب سیاسیانە تەنیا لەنيو پارتی دا  روودەدا  و  لەنيو پارتەکانی تر رونادات  !؟ باشە خۆ یەکیتی بەشێک لەبەرپرسەکانی نزیک لەمردنن بۆج  بەیانیەک هەلناستین و گوێ بیست نابین بەرپرسیکی یەکیتی بەسەکتەی دل و نەخۆشی و پيکدادانی ئوتوموبیل مردوە !؟
دوو هەوالی کوردستان پۆست لەم بارەوە
سەرچاوەیەکی دیکە زانیاری تەواو دەخاتە سەر نهێنی کوشتنی فەرەیدون جوانڕۆیی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە