ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا


من شێخم له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و حيزبه‌ فاشيله‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى نه‌ماوه‌

Wednesday, 09.09.2015, 20:31

4374 بینراوە


جارێ له‌و ماوه‌ زۆربه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ڕيكڵاميان بۆ پارتى ئه‌كرد، هه‌موو ڕه‌نگيان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕابوو لێدوانيان ده‌دا بۆ ڕاگه‌ياندنه‌كان كه‌ پارتى هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى لێكردون؟ ئاخر بۆ پارتيتان لێكردوين به‌ دێوه‌زمه‌، پارتى ئه‌و هێزه‌ ترسنۆك و جه‌بانه‌يه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا رووبه‌رى دوو ئه‌وه‌نده‌ى وڵاتى لوبنانى به‌بێ ته‌قه‌ بۆ داعش چۆڵكرد، خۆ ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمانان نه‌بوايه‌ هه‌ولێريشيان چۆڵ ده‌كرد، ئيدى نازانم ئه‌مانه‌ بۆ ئه‌ترسن؟ بۆ زێڕه‌يان كردوه‌ و زێڕه‌يانيش به‌م خه‌ڵكه‌ ترسنۆك و جه‌بانانه‌ى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ تێكشكێنراوه‌ش كردووه‌.
يان كاتى خۆى ڕاگه‌ياندنه‌كانى كۆنه‌ ئۆپۆزسيونه‌كانى دوێنى و شه‌ريكه‌ مافياكانى ئه‌مڕۆى ده‌سه‌ڵات ڕاپۆرتيان له‌ سه‌ر ده‌زگاى سيخوڕى پارتى ده‌كرد، كه‌ گوايه‌ له‌ هه‌موو بنديوار و كۆڵان و شوێنێكى گشتى و داروبه‌ردى هه‌ولێر دهۆك جاسوسيان هه‌يه‌، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدايه‌ ده‌زگاى پاراستنى پارتى فاشيلترين ده‌زگايه‌، له‌ نمونه‌ى شه‌هيدكردنى سه‌رده‌شت عوسمان كه‌ زۆر هه‌رزه‌كارانه‌ و منداڵانه‌ له‌ سيناريويه‌كى پوچدا تيرۆريانكرد، يان له‌ تيرۆركردنى فه‌ره‌يدون جوانڕۆى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى، ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌زگايه‌ زۆر فاشيله‌. ئيتر من نازانم بۆچى ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌تان گه‌وره‌كردوون، هه‌ر رۆژه‌ و به‌ جۆرێك خه‌ڵكى كوردستانى پێ ئه‌ترسێنن! ئه‌رێ خۆ ده‌زگاى سيخوڕى پارتى ئه‌وه‌نده‌ى ده‌زگا سيخوڕيه‌كانى به‌عس به‌ هێزنين، كه‌ خه‌ڵكى كوردستان تێك و پێكيانى شكاندبوون و هه‌يبه‌تى به‌عسيان شكاندبوو. يان ڕاگه‌ياندنه‌ ئه‌هليه‌كان قسه‌ى دۆڵمه‌خۆره‌كانى پارتى ئه‌كاته‌ سه‌رچاوه‌ كه‌ پارتى به‌ نياز بووه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان بكوژێت، ده‌ى گريمان با وابێت، با دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانيش بكوژرێت، بۆ هه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژار و رۆژنامه‌نوس تيرۆر بكرێت له‌ پێناو نه‌مانى سته‌م و ديكتاتۆرێت و مافياگه‌رى سياسى.




(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4.5/5)