سڵاو لە جوانی دەنگە گەنجە بويرەکان و نەفرەت لە روشنبیرە خۆ بەئاغا و جەنەرالەکانی دەسەڵاتیش

Friday, 11/09/2015, 20:04

3352 بینراوە


دووگروپی روشنبیری خۆ بەرەخنەگری دەسەلات هەن نمونەی هەلپەرست و ترسنۆکن
١/ ئەوانەی خۆیان وەک ئەو جەنەرالە ترسنۆکانەی جەنگ نمایش دەکەن " کەڵە روشنبیر" (سەربازەکان)گەنج قوربانی بەخوێن و رفاندن و ئەشکەنجە ی دەدات ئەوانیش لەکۆتایی وگەرم بونی جەنگەکە جەند ديڕێک دەنوسن و میدیا یە بەرەبابەکانیان بۆیان دەکەنە مانشێت و هەول دەدەن وەک قارەمان و پالەوان بونی جەنگەکە بیان ناسینن
٢/ ئەوانەی بەنازناو یان بەناوی خۆیان داوا لەخەلک دەکەن راپەرن بەلام کاتیک گەنجو خەلک رادەپەرێ و دەگیرێ هیج هاریکاری ناکات و لەمالەوە دادەنیشێ 
هاوکات لەنیو ئەو زەلکاو تاریکستانەی باشور بەردەوام دەنگە گەنجەکانی وەک شێروان شیروانیەکان جوانی و ئیلهامی بويریت پی دەبەخشن کەئەو دەسەلاتە هی ئەوە نیە لیی بترسی و نەجیە مەیدان
--------------------------
شێروان شێروانی سەرکەوتنە بۆمن کوری خالی بارزانی بهینمە دادگا
ئەمرو لەدادگای دهۆک  دۆسیەی داگیرکردنی زەوی  گوندی ( هەزار جووت )  کەدەکەویتە شاروجکەی بەردەرەش بریاری لەسەر درا   , بەتومەتی ئەوەی گوڤاری باشور  کەگۆڤاریکی مانگانە یە لەبادینان دەردەجێ  ، سوکایەتیان  بە  کەسایەتیەکی بنەمالەی بارزانی  ( فەرزەندە زوبير)  کردوە کەدەکاتە خوارزای مەسعود بارزانی و برازای هوشیار زيباری   کەهەندی بەلگە و زانیاریان بلاوکردبۆوە کە فەرزەند زوبير  زەوی   جەند مالیکی ئاشوریەکانی ئەو گوندە ی داگیرکردیە   . رۆژنامەنوس شێروان شیروانی   بەمالپەری ١٧ شوباتی راگەیاند کە ئە وراستە لە بریاری دادگا سەرکەوتوو نەبوو بەلام توانیویەتی کۆمەلیک کەسایەتی دەرەبەگ  لەکەسایەتیە نزیکەکانی بنەمالەی بارزانی بهینیتە نیو دادگا و لەسەر پییان بوەستینی و بەرامبەریان بوەستیتەوە  . هاوکات  گوتی بۆمن جیگای سەیر نیە کەنەمبردەوە لەدادگا جونکە ئیمە دەمیکە دەزانین  زۆرینەی  دادگا و دادوەرەکان لەژیر هەژمونی حزبن  نەوەک بونی بەلگەی تاوان و دادپەروەری ، بەرادەیەک ئەمرۆ کەجومە دادگای  دهۆک زۆرینەی کەسایەتیەکانی  کەئاگاداری ئەو دۆسیە بوون گۆردرابون لەوانە  دادوەری لیکۆلینەوە ، کاتبی دادوەر ، وەهەندی  کارمەندی ترم لە نێو دادگا بینی نامۆ بوون    ، وە  پەشیمان نیم و بەردەوام دەبم لەسەر ئەو ریبازە گەرجی  سزای مادی کرام کەئەوە لەسەر ژیانی خيزانیم دەوەستێ بەلام    سزادانی مادی پەیوەستە بەژیانی تایبەتی ئیمەوە  بەلام ئەوەی لای من  گرنگە جولانی کەیسەکان و پیشکەوتنی خەباتی مەدەنی لەکوردستان بەگشتی و بادینان بەتایبەتیە  وە  جەقینمانە بەرامبەر  هەموو ئەوانەی تاوان دەکەن و لەهەر پلەیەکدابن بەرامبەرتان کۆل نادەین  جونکە   شەری  ئیمە شەری دیموکراسیە لەگەل دیکتاتوریەت شەری یاسایە لەگەل بی یاساکان شەری جەوساوەکانە لەگەل جەوسینەران ... دەمەوي لێرەدا ئەوەشتان پی بلیم دوینیش لەدادگای هەولێر دۆسیەیەکی تر سکالام لەسەر تومار کراوە  لەلایەن برازایەکی مەسعود بارزانیەوە  بەوەی لەگۆڤاری باشور  باسمان لەوەکردوە کەزیندانی تایبەت لەدەڤەری بارزان هەیە ... وەبۆ ٩یەمین جار دادگایی کردنە  بۆمانگیکی تر دوا خرا
 پەیجی فەرمی روژنامەنوس شێروان شیروانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە